• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» رقی زۆر بە کەڵکی ژیان نایەت
هێمن عه‌بدولقادر

خەڵکی هەمیشە پرسیاری ئەوە دەکەن کە بۆ چی ئارام نین؟ خەڵکی هەمیشە دەپرسن بەبێ هیچ هۆکارێک هەست بە دڵتەنگیەکی زۆر دەکەین! 

لە راستیدا هەندێک لە توێژینەوە زانستیەکان باس لەوە دەکەن کە هەموو مرۆڤێک لە کاتی توڕە بووندا ژمارەیەک لە خانەی مێشکی لە دەست ئەدات، واتا مرۆڤ کاتێک توڕە دەبێت توڕەیی و قەلەقی و نائارامی ڕۆژانە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت وەکو ئەوە وایە هەوڵی خۆکوشتن بدەیت ، چونکە بەدەستی خۆت دەیان خانەی دەماغت بە هەڵچونێک لە ناو دەبەیت.

ئێستا کەمێک بیر بکەرەوە بزانە ڕۆژانە تۆ چەند جار توڕە ئەبیت ، واتا ئەوەندە جار هەوڵی خۆکوشتنت داوە چونکە ژمارەی خانەکانی مێشک سنوردارە، واتا مرۆڤ بۆ ئەوەی یارمەتی تەندروستی جەستیەیی خۆی بدات تا ئەتوانێت نابێت توڕە بێت.
............................
توڕەییش چەند ڕەگێکی هەیە گەورەترین ڕەگی توڕەیی بریتیە لە (ڕق)، مرۆڤ بۆ ئەوەی دەرونێکی ئارامی هەبێت دەبێت ڕق لە دەرونیا نەهێڵێت، هەر ڕق لێبوونەوەیەک لە ئەوانی تر سەرچاوەیە بۆ تووڕەیی، هەموو توڕەییەک سەرچاوەیە بۆ لە ناو چوونی خۆت، پێش ئەوەی یارمەتی خەڵک بدەیت دەبێت یارمەتی خۆت بدەیت، ئوتومبیلێک ئەگەر گێڕ و سوکان و شوفێرێکی باشی نەبێت خۆ ناتوانێت سەرنشینەکانی بەسەلامەتی بگەیەنێت، مرۆڤێک ئەگەر دەروونێکی ئارامی نەبێت خۆ ناتوانێت یارمەتی هاوڕێ و منداڵ و خێزان و هاوپیشەکانی بدات، 
........................................

بودا ڕۆژێک قوتابیەکانی دەبرد بۆ ئەوەی وانەیەکیان فێر بکات بەڵام لە ڕێگا کەوتنە سکاڵای حاڵی خۆیان کە (هەمیشە قەلەق و بێ تاقەتن و بەهیچ جۆرێک هەست بەئارامی ناکەن)

(گوتاما بودا) یەکی پەتاتەیەکی ڕزیوی خستە گیرفانی قوتابیەکانی ووتی ماوەی هەفتەیەک دەستکاری مەکەن، دوای هەفتەیەک کە قوتابیەکان هاتنەوە هەموویان کەوتنە گێڕانەوەی ئەو ساتانەی کە پەتاتەی بۆ گەن چۆن نەیهێشتووە ئیسراحەت بکەن.

بودا ووتی:- سەیرە مرۆڤ بەرگەی یەک هەفتە لە بۆگەنی پەتاتەیەک ناگرێت، کەچی ئەو هەموو ساڵە دەتوانێت ڕق لە دەروونیدا بەرامبەر بە کەسێک هەڵگرێت، سەیرە مرۆڤ بەرگەی بۆگەنی پەتاتەیەک ناگرێت و ناتوانێت لەگەڵیدا بخەوێت کە چی دەیان ساڵ بەرگەی ئەو هەموو بۆگەنیەی ناو ناخی دەگرێت و لە گەڵ خۆیدا دەیگێڕێت و دوای ئارامیش دەکات، ئێوە ناتوانن ئارام بن هەتا بۆ گەنی ڕق لە دەروونتان دەرنەکەن. 
..............
له راستیدا مرۆڤ قابیلی گۆڕانە، هەڵە قابیلی چارەسەرە ، ڕق دەکرێت شوێنەکەی بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی، ئەو کەسەی کە بەردەوام بە دوای ژیانی خەڵکەوەیە ژیانی خۆی لەدەست دەردەچێت، ئەو کەسەی کە بەردەوام بەدوای خەڵکەوەیە کاتێک نابێت بۆ ئەوەی پشووی تیا بدات، ئەوەی بەردەوام ڕقی لە خەڵکی ترە خۆی ئەکوژێت.
ئەو کەسەی کە بەردەوام لە (کەمین) و ڕقدا یە بۆ کەسێکی تر، ئەبێت بەردەوام ئارامی و خەو و خواردنی خۆی لە دەست بدات، کاتێک ئەزانی مێشکی خۆشی ئەپوکێتەوە، رق لە دەرونتاندا دەرکەن مۆری کۆتایی لە هیچ کەس و بیرکردنەوەیەک مەدە ، هەمووشتەکان دەگۆڕێن لە راستیدا (ئەوەی یەکێک ڕاو بنێت ، خۆشی ناحەسێتەوە) چونکە بەردەوام ئەبێت لە شەڕدا بێت، مرۆڤ کە بەردەوام لە شەڕدا بوو ، بەردەوام لە نائارامیدا دەبێت.

نوقتە سەری دێڕ....

ڕقی زۆر بەرامبەر بە هیچ کەسێک لە دەروونتانا هەڵمەگرن تا کەمێک بەکەڵکی خۆتان و ئەم ژیانە بێن. 


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.