ئۆتیزم –خود ته‌نیایی وه‌ك هه‌ر زاراوه‌یه‌كی تر چه‌ندین پێناسه‌ی هه‌یه, ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له‌هه‌موو دنیا و به‌هۆی گرنگیدانی زیاتری زانایان به‌م حاڵه‌ته, بۆیه‌هه‌ر كه‌سه و بهپَیی بیروبۆچوونی خۆی پێناسه‌ی كردوه "
ئۆتیزم ووشه‌یه‌كی یۆنانیه به‌مانای دابڕان و گۆشه‌گیری دێت.
ئۆتیزم: بریتیه له تێكچوونێكی ئاڵۆز له پێشكه‌وتندا, له‌سێ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی مناڵ‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له ئه‌نجامی تێكچوونی فه‌رمانه‌كانی مێشك و ده‌ماره‌كان.
بهلاَم كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئۆتیزم به‌م شێوه پێناسه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت :بریتیه له تێكچوونی گه‌شه كه له سێ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی مناڵ‌دا ده‌رده‌كه‌وێت, له ئه‌نجامی تێكچوونه دهكارییهكان كه كار ده‌كاته سه‌ر فه‌رمانه‌كانی مێشك و له ئه‌نجامدا كار ده‌كاته سه‌ر زۆر لایه‌نی گه‌شه و ده‌بێته هۆی كه‌می په‌یوه‌ندیی كۆمهلاَیهتی , كه‌می په‌یوه‌ندیی زاره‌كی و نازاره‌كی ئه‌م مندالاَنه وهلاَمندانهوهیان بۆ شته‌كان زیاتره لهوهلاَمدانهوهیان بۆ كه‌سه‌كان, ئه‌م مندالاَنه تێكده‌چن به هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له ژینگه‌دا ڕووبدات, ڕه‌فتارێكی جه‌سته‌یی دووباره‌یان هه‌یه, یاخود به‌رده‌وام هه‌ندێ ڕسته دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
نیشانه‌كانی ئۆتیزم
ئۆتیزم – خود ته‌نیایی جیاوازه له كه‌م ئه‌ندامه جهستیهكان, چونكه كه‌م وكوڕییه‌كان له مێشكدایه و به هه‌ڵسوكه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت, یان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و گه‌شه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت, بۆیه زانایان چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌كیان داناوه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی منداڵی ئۆتیزم له مندالاَنی ئاسایی, بێگومان ئه‌م نیشانه‌ش به ئاسانی بۆ پسپۆران ده‌رناكه‌وێت, پێویسته ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌تی ئۆتیزم له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆرهوهبێت, لێره‌شدا هێشتا ئاسان نیه بۆ لیژنه‌یه‌ك , كه بتوانێت به‌خێرایی بڕیاربدات , كه ئه‌و منداڵه جاڵهتی ئۆتیزمه یان نا, چونكه زۆر حاڵه‌تی تر هه‌یه, كه ڕه‌نگه نیشانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆتیزم له‌یه‌ك بچن, وه‌ك حاڵه‌تی تێكچوونی گه‌شه‌ی گشتی دیاری نه‌كراوه, كه زۆربه‌ی نیشانه‌كانی له ئۆتیزم ئه‌چێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نیشانه‌كانی ئۆتیزم له دوای (18) مانگی ته‌مه‌نی منداڵه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت, بهلاَم زیاتر له نێوانی (2-3)ساڵی به‌ڕوونی و ئاشكرا ده‌رده‌كه‌ون ,ئه‌م گرفتانه له‌سێ بواری سه‌ره‌كیدا ڕووده‌دات:
1-گفتوگۆ (ئاخاوتن): واتا منداڵی ئۆتیزم ناتوانێ په‌یوه‌ندیی له‌رێگه‌ی قسه‌كردنه‌وه دروست بكات و به‌قسه‌كردن گوزارشت له پێداویستیه‌كانی خۆی بكات.
2-په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی: منداڵی ئۆتیزم ناتوانێت په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نی خوی‌دا دروست بكات, بۆ نمونهكهیارییهكی به‌گروپ ده‌كه‌ن, هه‌ر منداڵێك بۆ خۆی پاری ده‌كات, بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری هاورێكانی بكات,یان وهلاَمدانهوهی نییه له‌كاتی بانگكردن به‌ناوی خۆیه‌وه.
3-گرفت له‌بواری ره‌فتاردا (هه‌ڵسوكه‌وت):واتا ڕه‌فتاری دووباره ویه‌ك رێچكهیی , ئیتر ئه‌و ڕه‌فتار بریتی بێت له یاری كردنێكی نادروست به یارییه‌ك یان خولانه‌وه و جوله‌یه‌كی دووباره.
نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆتیزم- خود ته‌نیایی
به‌پێ پێوه‌ری (DSM5 ) ی ئه‌مریكی سێ نیشانه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ئۆتیزم دانراوه ئه‌گه‌ر دوو نیشانه له‌و سێ نیشانه‌یه بوونی هه‌بوو, ئه‌وه ناوترێ ئه‌و مندالاَنه حاڵه‌تی ئۆتیزمی له‌گه‌ڵدایه, ئه‌وه پێی ده‌وترێ هه‌ندێ له نیشانه‌كانی ئۆتیزمی له‌گه‌ڵدایه, واتا ده‌بێت ئه‌و سێ نیشانه‌یه له‌یه‌ك كاتدا بوونی هه‌بێت,بهلاَم مه‌رج نیه ئه‌و سێ نیشانه‌یه له هه‌موو مندالاَندا وه‌ك یه‌ك بێت, به‌ڵكو له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی تر جیاوازه, به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و سێ نیشانه‌یه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- نه‌بوون یان لاوازی په‌یوه‌ندیی زاره‌كی و نازاره‌كی (ئاخاوتن – گفتوگۆ).
2- نه‌بوون یان لاوازی په‌یوه‌ندیی كۆمهلاَیهتی.
3- هه‌ڵسوكه‌وتی دووباره و یه‌ك رێچكهیی.
ده‌ست نیشانكردنی ئۆتیزم:
ده‌ست نیشانكردنی حاڵه‌تی ئۆتیزم جیاوزه له حاڵه‌ته‌كانی تری كه‌م ئه‌ندامی, چونكه حاڵه‌تی ئۆتیزم له حاڵه‌ته عه‌قلیه ئاڵۆزه‌كانه, بۆیه پێویسته به چه‌ند قۆناغێك ئه‌م حاڵه‌ته جه‌ست نیشان بكرێت, كه ده‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه بێت, ئه‌مه‌ش وای كردووه, ئۆتیزم به‌ئاسانی ده‌ستنیشان نه‌كرێت و پسپۆرانی بواری مندالاَن له‌م ڕووه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بێت, هه‌ر بۆیه هه‌ندێ جار ده‌ست نیشاكردنی منداڵێك به حاڵه‌تی ئۆتیزم ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت.
لهوولاَتانی ڕۆژئاوا دوای ته‌مه‌نی (18) مانگی منداڵی ئۆتیزم ده‌ستنیشان ده‌كرێت, ئه‌وه‌ش به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێگایه‌ك یاخود چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك, كه له جیهاندا پشتی پێده‌به‌سترێ بۆ ده‌ست نیشانكردنی حاڵه‌تی ئۆتیزم هه‌ردوو تێست و پێوانه‌كاری (ADI و ADOS )و پێوانه چات بۆ 18 مانگی دانراوه.
قۆناغه‌كانی ده‌ست نیشانكردنی حاڵه‌تی ئۆتیزم
• ده‌ستنیشانكردنی پزیشكی: وه‌رگرتنی چه‌ندین زانیارییه ده‌رباره‌ی منداڵ, له‌كاتی بوونی له‌سكی دایك وكاتی له دایكبون و گه‌شه و جووڵه‌ی ...هیتد ده‌گرێته‌وه پاشان ئه‌نجامدانی چه‌ند شیكارییه‌ك, كه پزیشك ده‌ستنیشانی ده‌كات, هه‌روه‌ها هێڵكاری مێشك و نیشكی زهنینی مغناتیسی مێشك.
• ڕه‌فتار: ئه‌مه‌ش به‌تێبینی كردنی ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌ی منداڵه‌كه چی له ناو خێزاندا یان له‌سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت, یان هه‌ر جێگایه‌ك كه ئه‌و منداڵه تێیدا ده‌بێت.
• حاڵه‌تی ده‌روونی :ئه‌مه‌ش به‌به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر له‌ڕووی د‌رك پێكردن و لایه‌نی كۆمهلاَیهتی و هه‌ڵچوون و گونجانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا.
• هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندی :هه‌ڵسه‌نگاندنی پێنج هه‌سته‌كه ده‌گرێته‌وه, هه‌ڵسه‌نگاندنی ماسولكه‌ی بچووك و ماسولكه‌ی گه‌وره وبهكارهێنانیان به شێوه‌یه‌كی دروست.
• هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی زانستی :تواناكانی پێش قوتابخانه وه‌ك ( ناسینی ڕه‌نگه‌كان, پیته‌كان ,شێوه‌كان) تواناكانی قوتابخانه وه‌ك (خوێندنه‌وه و ژماردن), توانكانی ڕۆژانه وه‌ك (نانخواردن, جل له‌به‌ركردن, چوونه توالێت.W.C )
• هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زیفی: ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی مه‌نهه‌جی, نێبینی, هه‌ڵسه‌نگاندن, گفتوگۆ به‌گه‌ڵ دایك وباوك, ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به هه‌ڵسه‌نگاندنی توانكانی په‌یوه‌ندی.
پێوه‌ری ده‌ستنیشان كردنی حاڵه‌تی ئۆتیزم
له‌سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه یان ناونانی حاڵه‌تی ئۆتیزم چه‌ندین پێوه‌ر دروست بوو بۆ ده‌ستنیشان كردنی ئه‌م حاڵه‌ته, له زۆر ولاَتدا پێوه‌ری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه بۆ ده‌ستنیشان كردن, پێوه‌ری (DSM4 )گرنگترین پێوه‌ره كه له زۆربه‌ی ولاَتان پشتی پێ ده‌به‌سترێ و بۆ ده‌ستنیشان كردنی حاڵه‌تی ئۆتیزم به كاردێت, ئه‌م پێوه‌ره‌ش له پێوه‌ری یه‌ك ده‌ستی پێكرد و ئێستاش پێوه‌ری چوار ئه‌و پێوه‌ره‌یه كه به كاردێت بۆ ده‌ست نیشان كردن, ئه‌م پێوه‌ره چه‌ند ساڵ جارێك كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری به سه‌ردا دێت و به‌شێوازێكی نوێوه ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی پسپۆران بۆ ده‌ستنیشان كردنی حاڵه‌تی ئۆتیزم.
جیاوازی نێوان منداڵی ئۆتیزم و منداڵی ئاسایی
جیاوازی نێوان منداڵی ئۆتیزم و منداڵی ئاسایدا له‌رووی گه‌شه‌و په‌یوه‌ندی (واتا زمان)و په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی و دۆزینه‌وه‌ی ژینگه واتا گه‌ڕان به دوای ده‌وروبه‌ریدا وشتهكاندا.
منداڵی ئۆتیزم :په‌یوه‌ندی له‌چاو دور ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك نابیست ده‌رده‌كه‌ون, گه‌شه‌ی زمانیان هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له پڕێكدا له قسه‌كردن ده‌كه‌ون.
له‌رووی كۆمهلاَیهتیهوه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه د‌رك به هاتن و رۆشتنی كه‌سه‌كان نه‌كه‌ن , هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سه‌كان بێ ئه‌وه‌ی بیانورژێنن یان شه‌ڕیان پێ بفرۆشن.
به‌رووی ژینگه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك جوڵه‌و یه‌ك چالاكی به‌رده‌وام ده‌بن , جوڵه وچالاكی سه‌یر ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ك جوڵه‌ی یاری كردن و چه‌پڵه‌لێدان ویاری له‌ڕێگه‌ی تام كردن و بۆن كردن ده‌دۆزنه‌وه د‌رك كردن به سوتاندن و شوێنی به‌ركه‌وتن ده‌رناخه‌ن , ڕه‌نگه به‌گاز گرتنی توند ئازاری خۆیان بده‌ن.
منداڵی ئاسایی :له‌ده‌موچاوی دایكیان ده‌كۆڵنه‌وه, دنگه‌كان به‌به‌رده‌وامی دهیانورژێنن, به‌رده‌وام ووشه‌ی تازه فێر ده‌بن و گه‌شه ده‌كه‌ن له‌به‌كارهێنانی رسته.
له‌رووی كۆمهلاَیهتی ده‌گرین كاتێك به جێیان بهیڵیت, له‌كه‌سه نامۆكان ده‌ترسن, توڕه ده‌بن كاتێك برسیان ده‌بێت یان هیلاك ده‌بن, ده‌موچاوه ناسراوه‌كان ده‌ناسنه‌وه و دوای دایكیان ده‌كه‌ون.
له‌رووی ژینگه به‌هیلاكی لهچالاكیهوه بۆ چالاكیه‌كی تر ده‌رۆن, جه‌سته‌یان به‌كاردێنن بۆ گه‌یشتن بۆ جێگایه‌ك یان شتێك, باریهكان ده‌دۆزنه‌وه ویاری پێ ده‌كه‌ن, به‌دوای خۆشی‌دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن.
جۆره‌كانی تێكچوونی گه‌شه‌ی گشتی
لێره‌دا هه‌ندێك جۆر ده‌خه‌ینه روو كه به تێكچوونی گه‌شه‌ی گشتی ناو ده‌برێت, هه‌ندێك پسپۆر پێیان وایه ئه‌مه جۆره‌كانی ئۆتیزمه, بهلاَم له راستیدا ئه‌مه جۆره‌كانی تێكچوونی گه‌شه‌ی گشتیه كه ئۆتیزمیش جۆرێكه له‌م جۆرانه, جۆره‌كانی تێكچوونی گه‌شه‌ی گشتی (اصگرابات النمو الشامل) بریتین له:
1-ته‌نگه‌ژه‌ی رت
2-ئه‌سپێرجه‌ر
3-ته‌نگه‌ژه‌ی ئۆتیزم
4- ته‌نگه‌ژه‌ی پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی منداڵی
5- ته‌نگه‌ژه‌ی گه‌شه‌ی گشتی دیاری نه‌كراو
هۆكاری ئۆتیزم
هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك یان حاڵه‌تێكی ده‌روونی یان كۆمهلاَیهتی بێ هۆكار نییه, بێگومان ئۆتیزمیش وه‌ك هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه كۆمه‌ڵێك هۆكار و فاكته‌ری هه‌یه, كه كارده‌كاته سه‌ری ,بهلاَم به‌هۆی تازه‌ی و ئاڵۆزی حاڵه‌تی ئۆتیزم به به‌راود به حاڵه‌ت و نه‌خۆشییه‌كانی تر تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی هۆكاری نه‌زانراون,هه‌رچه‌نده زانایان هه‌ندێ هۆكاریان داناوه‌و لێكۆلینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه, به تایبه‌ت له ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا.
هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ی كه تا ئێستا زیاتر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت وه‌ك هۆكار بۆ حاڵه‌تی(ئۆتیزم- خود ته‌نایی)بریتین له‌م هۆكارانه:
1-هۆكاری بۆ ماوه‌یی : مه‌به‌ست له بۆ ماوه‌یی ئه‌وه‌یه. كه له خێزاندا كه‌سێك یان زیاتر له كه‌سێكیان هه‌ڵگری جۆره جیناتێكن كه كه‌م وكورتی تێدایه وله كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌كانی تر ئه‌گه‌ری تووشبون بۆ نه‌وه‌كانی تر زیاد ده‌كات.
2-تووشبونی منداڵ به‌هه‌ندێ فابرۆس له كاتی بوونیدا له‌سكی دایك, ئه‌م فایرۆسه تووشی دایك ده‌بێت وه‌ك سیرۆژهی ئه‌ڵمانی.
3-به‌كارهێنانی دایك بۆ هه‌ندێ دا‌و ده‌رمان له‌كاتی دووگیانی‌دا. وه‌ك ده‌رمانی په‌ركه‌م(الصرع)
4-كه‌می له‌رێژه‌ی فیتامینات, به‌تایبه‌ت(ترشی فۆلیك و فیتامینی لی و فیتامینی أ ,ه ,ج) و ئاسن گرنگترینیان (زنك و ماغنسیوم و سیلینیۆم.
بهلاَم زانایان ژینگه‌یان وه‌ك هۆكارێك پشتگوێ نه‌خستووه,كه كار ده‌كاته سه‌ر ئۆتیزم – خود ته‌نیایی و زیاتر ئاڵۆزی ده‌كات,له‌هه‌مان كاتدا كه‌می شاره‌زای دایك وباوك هۆكارێكی ژینگه‌یی تره, كه كارده‌كاته سه‌ر ئاڵۆزی ئۆتیزم.
رێژه‌ی تووشبووان
ئۆتیزم –خود ته‌نیایی وه‌ك هه‌موو حاڵه‌ت و نه‌خۆشییه‌كانی تر له زیادبووندایه, له هه‌ندێ حاڵه‌ت و نه‌خۆشی زیاتر بلاَودهبێتهوه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌رسوڕمانی زانایانی ئه‌م بواره, به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا هۆكاره‌كان له %100 نه‌زانراوه. سه‌نته‌ری پزیشكی له‌شاری دیترویتی ئه‌مریكی له بلاوكراوهیهكدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه, كه رێژه‌ی ئۆتیزم- خود ته‌نایی له ڕێژه‌ی (داون) زیاتره له ڕووی بلاَوبوونهوه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ ئۆتیزم (1999) ڕێژه‌ی بلاَوبونهوهی ئۆتیزم له ئه‌مریكا به 06,0% ده‌ستنیشانكردوه له یابان له نێوان 13,0% بۆ 16,0% دابه. بهلاَم ئاماره‌كان به‌رده‌وام له گۆڕانكاریدایه, بۆ نمونه هه‌ندێ جر بۆ 10000 كه‌س 75 حاڵه‌ت داده‌نرێت, كه گومانی تووشبونی به ئۆتیزم لێ بكرێت, كۆڕان له كچان زیاتر تووش ده‌بن , بۆ نمونه تاكچێك تووشی ئۆتیزم ده‌بێت, ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا چوار كوڕ تووش ده‌بێت, ئاماژه‌بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له ئێستادا له 88 منداڵ یه‌ك منداڵ تووشی ئۆتیزم ببێت.
چاره‌سه‌ری ئۆتیزم:
تا ئێستا زانایان نه‌گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئۆتیزم, كه بۆ هه‌موو مندالاَن وه‌ك یه‌ك بگونجێت هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ش باسی لێوه ده‌كرێت تا ئێستا نه‌بووه‌ته چاره‌سه‌ری 100%و بهلاَم ته‌نها چاره‌سه‌ر كه بۆ هه‌موو مندلاَنی ئۆتیزم وه‌ك یه‌ك بگونجێت, ڕاهێنان و مه‌شق پێكردنی مندالاَنی ئۆتیزمه به پرۆگرام و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت, هه‌ندێ جار ئه‌و به‌رنامانه به ده‌ستێوه‌ردانی پێشوه‌خت ناوده‌برێت, ئه‌مه‌ش له ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵی منداڵدا ده‌ست پێده‌كات به‌گرتنه‌به‌ری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی جیهانی, كه له‌زۆربه‌ی ولاَتاندا به‌كاردێت , وه‌ك به‌رنامه‌ی (تیتش)ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌مانای چاره‌سه‌ر و فێركردنی مندالاَی تووشبوو به ئۆتیزم و مندالاَنی هاوشێوه‌ی مندالاَنی ئۆتیزم له ڕووی په‌یوه‌ندییه‌وه دێت,ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ ته‌مه‌ن (3بۆ 18)ساڵ دبێت , ته‌نها لایه‌نی زمان و ڕه‌فتار ناگرێته‌وه, به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوه بۆ تاكه كه‌س, كه‌به‌پێی پێدوایستی منداڵ دانراوه,مه‌رج نیه هه‌موو رێگه و شێوه‌كانی چاره‌سه‌ركردن بۆ هه‌موو مندالاَنی ئۆتیزم وه‌ك یه‌ك بگونجێت, بۆیه شێوازی به‌رنامه‌كان له‌لایه‌ن خێزان و پسپۆرانه‌وه جۆراوجۆره, بهلاَم ڕه‌نگه هه‌موویان یه‌ك ئامانجیان هه‌بێت, به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شێوازه‌كان ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه (گۆڕینی ڕه‌فتار, رێگه‌ی دروستكردنی زانستی , ده‌رمان, چاره‌سه‌ری گوتن, چاره‌سه‌ری پیشه‌یی و ...هیتد)
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی (پێكس )واتا سیسته‌می ئاڵۆگۆڕِكردنی په‌یوه‌ندی بهووێنه, به‌رنامه‌یه‌كی گرنگه , كه له‌گه‌ڵ منداڵی ئۆتیزم به‌كاردێت, به‌كارهێنانی وێنه له‌گه‌ڵ منداڵی ئۆتیزم, زۆر توانای فێر ده‌كات له‌ژیانی رۆژانه‌یدا.