خۆته‌ركردن (Enuresis)
د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان
بریتیه له خۆته‌ركردنی نه‌ویستانه له كاتی نوستندا پاش ته‌مه‌نی 5 ساڵی.
پۆلین كردن:
1-به‌پێی كات:
ـ له كاتی نوستندا .
ـ له رۆژدا له‌كاتی به‌ئاگاییدا.
2-به‌پێی بونی نیشانه‌كانی تر:
ـ تاكه نیشانه: له كاتی نه‌بوونی نیشانه‌كانی تری په‌یوه‌ندار به كۆئه‌ندامی میز و هه‌رسه‌وه.
ـ كۆمه‌ڵه نیشانه: له كاتی بوونی نیشانه‌كانی تر وه‌كو میزهچوركێ و قه‌بزی و خۆپیسكردن.
3-به‌پێی ماوه‌ی پێشووی ووشكی:
ـ سه‌ره‌تایی منداڵه‌كه هیچ كات وشكی به‌خۆوه نه‌دیوه.
ـ دووه‌می منداڵه‌كه لایه‌نی كه‌م ماوه‌ی شه‌ش مانگ خۆی تهرنهكردووه.
نیشانه كلینیكیه‌كان:
1-به‌خه‌به‌ر(به‌ئاگا) نه‌هاتنی منداڵ له كاتێكدا میزه‌ڵدانی پڕ ده‌بێت له میز به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی بۆ ئاگاداریه‌كانی میزه‌ڵدان.
2-كه‌می ئاستی ڤاسۆپریسین له كاتی نوستندا كه ده‌بێته هۆی زۆرمیزكردن.
3-گرفت له دركه‌په‌تك و لاوازی میزه‌ڵدان.
4-هه‌وكردنی میزه‌ڵدان.
رێژه‌ی توشبوون:
له 20% ی منداڵانی ته‌مه‌ن 5 ساڵی لایه‌نی كه‌م مانگی جارێ خۆته‌رده‌كه‌ن.
له 10%ی منداڵانی ته‌مه‌ن 7 ساڵی لایه‌نی كه‌م مانگی جارێ خۆته‌رده‌كه‌ن.
له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا له 8% ی كوڕان و له 4% ی كچان گرفتی خۆته‌ركردنیان هه‌یه.
له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا نزیكه‌ی له 1% – 2% گرفتی خۆته‌ركردنیان هه‌یه.
له 80% ی خۆتهركردنهكان به‌شه‌و ده‌بێت و له 20% به رۆژ.
هۆكاری خۆ تهركردن:
1-بۆماوه:
گه‌ر یه‌كێك له باوان خۆته‌ركردنی هه‌بێت ئه‌گه‌ری بونی هه‌مان حاڵه‌ت له منداڵه‌كه‌یدا له 43% ده‌بێت و گه‌ر هه‌ردوو باوان هه‌یان بێت ئه‌گه‌ره‌كه بۆ له 77% به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر باوك خۆته‌ركردنی هه‌بێت ئه‌گه‌ری بونی له منداڵه‌كه‌یدا زیاتره وه‌ك له‌وه‌ی دایكی حاڵه‌ته‌كه‌ی هه‌بێت.
2-هۆكاری ده‌رونی:
بوونی په‌شێوی ده‌رونی یان گرفتی سۆزداری ئه‌گه‌ری خۆته‌ركردن زیاد ده‌كات.
3-گرفته‌كانی میزه‌ڵدان:
بونی هه‌وكردن ، ناته‌واوی له توێكاری میزه‌ڵداندا، ناته‌واوی زكماكی ،بچوكی میزه‌ڵدان.
4-ئارگنین ڤاسۆپریسین [ هۆرمۆنی دژهمیزكردن]:
كاتێك منداڵ ده‌نوێت ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه به‌رزده‌بێته‌وه و بۆیه ده‌بێته هۆی كه‌م میزكردن . له‌و منداڵانه‌ی خۆته‌رده‌كه‌ن ئه‌م هۆرمۆنه به‌رز زنابێتهوه یان دره‌نگ به‌رزده‌بێته‌وه بۆیه میزێكی زۆر دێته میزه‌ڵدان و خۆیان پێكۆنترۆل ناكرێ.
5-دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار:
له‌م باره‌دا گه‌شه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار دواده‌كه‌وێت بۆیه كاتێك میزه‌ڵدان پر ده‌بێت ئاگاداری مێشك ناكاته‌وه و ئه‌ویش به‌كاری خۆی هه‌ڵناسێ .
6-خواردن وخواردنه‌وه:
هه‌ندێ خواردن و خواردنه‌وه له شه‌ودا وا له منداڵ ده‌كات زیاتر میزبكات بۆیه وا باشه به‌پێی توانا ئه‌و بابه‌تانه له منداڵ قه‌ده‌غه بكرێ یان كه‌م بكرێته‌وه له شه‌ودا.
7-قه‌بزی:
په‌ستانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر میزه‌ڵدان دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی گرژبوونی میزه‌ڵدان و زوو میزكردن.
8-ته‌نگژه‌كانی خه‌و :
هه‌ندێ له باوان باس له‌وه ده‌كه‌ن خه‌وی منداڵه‌كه‌یان قورسه [قوڵه] بۆیه خۆی تهردهكات ، خۆته‌ركردن په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه نیه چونكه له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌ودا خۆته‌ركردن رووده‌دات.
زیاتر له منداڵانی تر حاڵه‌تی رۆشتن به‌ده‌م خهوهوهیان هه‌یه یان خه‌وی ناخۆش ده‌بینن.
چاره‌سه‌ر:
1-به‌بێ ده‌رمان:
ـ به‌كارهێنانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه: له ساڵی 1938 دروست كرا‌و ده‌بێت بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 هه‌فته به‌كاربهێنرێت و نزیكه‌ی له 75% ی منداڵان سودی لێوه‌رده‌گرن به‌ڵام پاش ڕاگرتن نزیكه‌ی له 41% حاڵه‌ته‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
كاركردنی ئه‌م ئامێزه پشت ده‌به‌ستێت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م دڵۆپه میزدا زه‌نگێگ لێده‌دات كه ده‌بێته هۆی به‌خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه یان باوانی منداڵه‌كه ، ده‌بێ منداڵه‌كه هه‌ڵسێ و به‌شه‌كه‌ی تری میزه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی جێگه ته‌واو بكات.بۆیه له‌م جۆره چاره‌سه‌ره‌دا هاوكاری باوان زۆر گرنگه.
ـ پاداشت دانه‌وه: له‌رێی به‌كارهێنانی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت و هه‌ندێ وێنه یان ئه‌ستێره، پاش هه‌ر شه‌وێكی ووشك منداڵه‌كه ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌نێ به خشته‌كه‌وه یان وێنه‌ی گوڵێك، هه‌ركاتێ چه‌ند شه‌وێ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به‌ووشكی خۆی ڕاگرت دیاریه‌كی ده‌درێتێ.به‌م ڕێگه‌یه نزیكه‌ی له 25% یان سوود وه‌رده‌گرن و پاش ڕاگرتنی له 5% یان حاڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
ـ راهێنانی به‌هێزكردنی میزه‌ڵدان : به‌وه‌ی منداڵ له رۆژدا فێرده‌كرێت میزه‌كه‌ی دوابخات و میز له میزه‌ڵداندا كۆبكاته‌وه نزیكه‌ی له 66% یان تاڕاده‌یه‌ك سوودمه‌ند ده‌بن و له 19%یان چاكده‌بنه‌وه به ته‌واوی.
ـ كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی چا ، قاوه، شه‌ربه‌ت له شه‌ودا به تایبه‌تی له كاتی نزیكه‌و نوستن.
2-به‌كارهێنانی ده‌رمان: مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی ده‌رمان زیادكردنی قه‌باره‌ی میزه‌ڵدان یان كه‌مكردنه‌وه‌ی بری میزه یان هه‌ردوووكیان.وه‌كو دیسمۆپریسین، تۆفرانیل و ئۆكسی بیوتارین .
تێبینی:
ـ زۆرگرنگه لایه‌نی ده‌رونی منداڵ ره‌چاوبكرێت و نه‌شكێنرێت گه‌ر خۆی ته‌ركرد به تایبه‌تی له‌به‌ر چاوی خوشك وبراكانی چونكه به شكاندنی منداڵ یان لێدانی حاڵه‌ته‌كه خراپتر ده‌بێت.
ـ به‌كارهێنانی هه‌ردوو چاره‌سه‌ر له یه‌كێكیان كاریگه‌رتره.
ـ ده‌بێت ده‌رمان له ژێرچاودێری پزیشكدا به‌كاربهێنرێ چونكه كۆمه‌ڵێك زیانی لابه‌لایی هه‌یه له به‌كارهینانی ده‌رمان ده‌كه‌وێته‌وه پزیشك شاره‌زایی تێیدا هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی بری پێویست بۆ هه‌ر ته‌مه‌نێك له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه دیاری ده‌كرێت.