• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» بیست خاڵ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ژیانی هاوسه‌رێتی‌
سه‌ردار ئازاد

با پێكه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوسه‌رێكی باش بناسین:

1- دڵخۆش بێت، چونكه‌ دڵخۆشی هه‌میشه‌ جێی بایه‌خه‌، كه‌واته‌ پێویسته‌ هه‌رده‌م دڵخۆش وگه‌شاوه‌ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ماندووبوونی هه‌ردوولا ده‌رچێت.
2- سه‌بری هه‌بێت، كاتێك هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، سه‌بری هه‌بێت و له‌ كاتی گونجاودا به‌ شێوه‌یه‌كی شیاو تێی‌بگه‌یه‌نێت، كه‌ ره‌فتاره‌كه‌ی شیاو نه‌بووه‌.
3- له‌ رووی گونجاوییه‌وه‌‌ ره‌فتار بكات، واته‌ گیرو گرفت و كێشه‌كان به‌ دروستی و له‌ رووی گونجاندنه‌وه‌‌‌ هه‌ڵسه‌نگێنیت، له‌بری به‌رژه‌وه‌ندی تاكی خۆیدا، به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی هاوبه‌شی له‌به‌ر چاو بگرێت.
4- داواكارییه‌كانی كه‌م كاته‌وه‌، واتا تا ئه‌و راده‌یه‌ چاوه‌ڕوانی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بکات، كه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌.
5- گه‌شبین بێت، بیرهێنانه‌وه‌ی ساته‌ خۆشه‌كانی ژیان ره‌شبینی دوور ده‌كاته‌وه‌، كه‌واته‌ ره‌فتاره‌ باشه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بیر خۆی بێنێته‌وه‌ و لایه‌نه‌ خراپه‌كان له‌بیر به‌رێته‌وه‌.
6- دڵیان ئاوێنه‌ی یه‌کتر بێت، ده‌رككردنی یه‌كتر ده‌بێته‌ هۆی هاوئاهه‌نگی و یه‌كدڵی پێك دێنیت.
7- ئاشقی هاوسه‌ری خۆی بێت، رێز بۆ قسه‌ و ره‌فتاری هاوسه‌ری خۆی دابنێت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بیر بێنێته‌وه ‌و بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتر له‌ دوارۆژدا، هانی بدات.
8- بیسته‌رێكی باش بێت، كاتێك هاوسه‌ره‌كی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات لانی كه‌م چاو له‌ چاوه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات و به‌ سه‌ر له‌قاندنێك دڵنیای كاته‌وه‌ كه‌ گوێبیستی قسه‌كانێتی.
9- به‌ پێشكه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دڵ خۆش بێت، له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌دا ئه‌وه‌نده‌ ته‌با بێت، كه‌ پێشكه‌وتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌ك له‌ ئاواته‌كانی بێت.
10- به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌رێته‌سه‌ر، رێز بۆ قسه‌كان و به‌ڵێنه‌كانی خۆی دابنێت و له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیدا، خۆی به‌ به‌رپرسیار بزانێت.
11- رێز بۆ كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی دابنێت و كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ لای خه‌ڵك و دراوسێکان بپارێزێت.
12- په‌یوه‌ندی وتووێژ و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بپارێزێت، قسه‌كردن و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ باشترین رێگایه‌ بۆ ئاگادار بوون له‌ هه‌ست یه‌كتر.
13- دڵوڤانخواز بێت و دووره‌ په‌رێز بێت له‌ شه‌ڕ و گرژی، ئه‌وه‌ش‌ خه‌سڵه‌تی هاوسه‌ری لێبورده‌یه‌.
14- راستگۆ بێت، پاكی و راستی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ژیانه، خۆێ له‌ درۆ به‌ دوور بگرێت، چونكه‌ درۆ پایه‌كانی ژیان له‌رزۆك ده‌كات.
15- چوار چێوه‌ی ماڵ پڕ بكات له‌ خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی، تاكو ژیانی هاوبه‌شیان ئارامی و ئاسایشی تێدا بێت.
16- پابه‌ند بێت به‌ به‌ها ره‌وشتییه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، چونكه‌ به‌ها ره‌وشتییه‌‌كان بنه‌مای سه‌ره‌كی پته‌وبوونی كۆڵه‌كه‌ی ژیان پێك دێنن.
17- هه‌وڵ بدات نیازه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بناسێت، ره‌فتاری جوان بێت تاكو هاوسه‌ره‌كه‌ی بتوانێ به‌ متمانه‌وه‌ نیازه‌كانی خۆی باس كات.
18- گفتوگۆ بكه‌ن و بیر و را بگۆڕنه‌وه،‌ هه‌ر كام له‌ هاوسه‌ران مافی خۆیه‌تی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت.
19- ئه‌مه‌ك ناس بێت، سوپاسی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی و ته‌نها به‌ وتنی سوپاسێك ده‌توانێ دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ ده‌ست بێنێت.
20- له‌ ژیاندا هه‌ۆڵ بدات به‌رنامه‌ی بۆ كاره‌كانی هه‌بێت، چونكه‌ داڕشتنی به‌رنامه‌، رێك و پێكی به‌ ژیان ده‌به‌خشێت.


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.