• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌
عومه‌ر گوڵپی‌


پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كاری‌ تێدا ده‌كرێت‌و له‌ ئێسته‌دا ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز ئاماده‌ی‌ مه‌راسیمی‌ كردنه‌وه‌‌و ده‌سپێكی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌‌و ته‌واو بوونی‌ زۆرینه‌ی‌ كاره‌كانی‌ له‌ ڕاهێنانی‌ ستاف‌و خێزانه‌ خۆبه‌خشه‌كان‌و كاره‌كانی‌ تری‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌بن، بیرۆكه‌یه‌كی‌ نوێیه‌و وڵاتانی‌ پێشكه‌وتوو، ئه‌وانه‌ی‌ مافی‌ منداڵ تیایاندا له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدایه‌و حكومه‌ت‌و خه‌ڵك زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ ماف‌و ژیان‌و ئاینده‌ی‌ منداڵ ده‌ڕوانن، زه‌مه‌نێكه‌ ئه‌زموونیان كردووه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خزمه‌تی‌ گه‌وره‌ی‌ منداڵی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، بیرۆكه‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش خۆی‌ له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ شوێنی‌ ئاسایی‌ منداڵ ته‌نها چوارچێوه‌ی‌ خێزانه‌، له‌كاتی‌ له‌ده‌ستدانیشیدا ئه‌وه‌ جارێكیتر ته‌نها خێزانێكی‌ نوێی‌ خۆبه‌خش ده‌توانێت كه‌مێك قه‌ره‌بووی‌ سۆزو سروشتی‌ ژیان بۆ منداڵ بكاته‌وه‌.
به‌ڕێزان، مانه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ له‌ خانه‌و ماڵه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان دۆخێكی‌ سروشتی‌ نییه‌، ژینگه‌یه‌كی‌ ناچارییه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ به‌هه‌ر هۆكارێك باوه‌شی‌ خێزان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه‌ هه‌ركاتێك پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ جێپێی‌ خۆی‌ كرده‌وه‌ له‌ ژیانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانماندا، ئه‌وه‌ خانه‌و ماڵه‌كان ته‌نها وه‌ك وێستگه‌یه‌كی‌ كورت‌و كاتی‌ ده‌بن بۆ زۆرێك له‌و منداڵانه‌ی‌ ماڵی‌ گه‌رمی‌ خێزانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كاتێك ده‌ڵێین خانه‌و ماڵه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانان شوێنێكی‌ گونجاونین بۆ ژیانی‌ منداڵ‌و ئاینده‌كه‌ی‌، ئه‌وه‌ مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نییه‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ خانه‌كانمان به‌ شایسته‌ی‌ ئه‌و كاره‌ پیرۆزه‌ نه‌زانین، نه‌خێر، به‌ڵكو به‌ ته‌واوه‌تی‌ دڵنیاین له‌ دڵسۆزی‌‌و خه‌مخۆریی ستافه‌كانمان له‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زانسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵناسی‌‌و ده‌روونناسی‌‌و ئه‌و باس‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ خێزان‌و منداڵ ئه‌نجامده‌درێن ئه‌و ڕاستییه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خانه‌كان ئه‌و ئامانجه‌ گه‌وره‌یه‌ ناهێننه‌ دی‌ كه‌ گه‌ل‌و وڵات بۆ منداڵ خواستیانه‌.

 قه‌یرانه‌ جۆراوجۆره‌كان‌و قه‌یرانی‌ دارایی‌ هاوشێوه‌ی‌ هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تر له‌ كوردستان كاریان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌داو توانای‌ كاركردنی دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌یرانی‌ دارایی‌ ببێته‌ هۆی‌ وشكبوونی‌ دره‌ختێك به‌هۆی‌ بێئاوییه‌وه‌ له‌ پاركێكدا، خراپی‌ ڕێگه‌و بانه‌كان، كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ سه‌عاته‌كانی‌ كاره‌با، ئه‌وه‌ بزانن له‌ شوێنێك كه‌ منداڵێكی‌ ساوا، به‌ساڵاچوویه‌ك، په‌ككه‌وته‌یه‌ك، ئافره‌تێكی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ تیا بژی‌، وه‌ك ماڵێكی‌ 24 سه‌عاتی‌، كاریگه‌رییه‌كانی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ چه‌ند گه‌وره‌ن‌و چه‌ند مایه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ هه‌موو لایه‌كمان ده‌بن.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، دڵسۆزان‌و چاكه‌خوازان‌و بۆخواسوڵحاوانی‌ وڵات هاوكارو پشتیوان بوون له‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوشانی‌ قه‌یرانه‌كان به‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ هه‌ستێت، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانم له‌م بۆنه‌یه‌دا سوپاسی‌ هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ بكه‌م كه‌ هاوكارن له‌م باره‌یه‌وه‌و داوای‌ خۆشمان له‌ هه‌موو لایه‌ك دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌كاری‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڕوانن‌و هه‌رچییان پێده‌كرێت له‌ پشتیوانیكردنیان كه‌مته‌رخه‌می‌ نه‌كه‌ن.

له‌ كۆتاییدا به‌ پێویستی‌ ده‌زانم دووباره‌ سوپاسی‌ ئاماده‌بوونی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز بكه‌م، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و ‌و كارمه‌ندانی‌ دڵسۆزی‌ دامه‌زاروه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سوپاس بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ ئاماده‌ن بێنه‌ نێو پرۆژه‌كه‌وه‌، سوپاس بۆ هه‌ردوو ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و ستێپ كه‌ پشتیوانن، پیرۆزبێت ئه‌م پڕۆژه‌ نوێیه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كان، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌ستێكی‌ نه‌رم‌و باوه‌شێكی‌ به‌سۆزبێت بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌نازی‌ دایك‌و باوك‌و خێروخۆشی‌ خێزان بێ‌ به‌ش ده‌بن، خوای‌ گه‌وره‌ كوردستان له‌ شه‌ڕی‌ شه‌ڕخوازان بپارێزێت‌و گه‌ل‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ به‌خێرو خۆشی‌ بژین.

تێینی‌: ئه‌م وتاره‌، وته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بوو له‌ مه‌راسیمی‌ ده‌ستپێك‌و كردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ ڕۆژی‌ 31ی‌ 8ی‌ 2016  پێشكه‌شی‌ كرد.


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.