هه‌رکاتێک خێزان دووچاری ئاژاوه‌ی به‌رده‌وام هات، یاخود ئه‌ندامه‌کانی سنووری ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه باوه‌کانی ناو خێزانیان شکاند و بێ ڕێزی باڵی کێشا به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێو ئه‌ندامه‌کانی، ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌گوترێت شیرازه‌ی خێزان تێکچووه. تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان له‌ساده‌ترین پێناسه‌دا بریتییه له‌ڕه‌وشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی – ده‌روونی ناجێگیر که باڵ به‌سه‌ر خێزاندا ده‌کێشێت. شیرازه‌ی خێزان له‌زۆرترین باردا به گه‌وره‌کان (هاوسه‌ران) تێکده‌چێت و کار له‌بچووکه‌کان ( جگه‌رگۆشه‌کان) ده‌کات. له‌یه‌کتر نه‌گه‌یشتن و که‌مبوونه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌کان و کاڵبوونه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی ئه‌و سێ کوچکه‌یه‌ن که شیرازه‌ی خێزان تێکده‌ده‌ن.
کاتێک شیرازه‌ی خێزانێک تێکده‌چێت ده‌کرێت ئه‌و خێزانه به‌هه‌ڵوه‌شاوه دابنرێت ئه‌گه‌رچی هێشتا له‌ژێر یه‌ک ساباتی خێزانیشدا زینده‌گی بکه‌ن. هه‌ست نه‌کردن به‌ئارامی و ئاساییش و دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام و هه‌ندێ جار خه‌مۆکێ له‌و ده‌رئه‌نجامه نه‌رێنییانه‌ن که تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان له‌سه‌ر باری ده‌روونی ئه‌ندامه‌کانی جێی ده‌هێڵیت. لادانه ڕه‌فتارییه‌کان و په‌رته‌وازه‌بوون له‌و ده‌رئه‌نجامه نه‌رێنییانه‌ن که ئه‌م ڕه‌وشه کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌روونییه نائاساییه له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌ندامه‌کانی جێی ده‌هێڵێت. مه‌رج نییه هه‌موو کات هۆکاری ئه‌م ڕه‌وشه ناوه‌کی بێت، ده‌شێت ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی ببنه هۆی خوڵقاندنی.
ئه‌و که‌سه‌ی هۆکاره له‌دروستکردنی ئه‌م ڕه‌وشه نادروسته‌ی خێزاندا به‌بێ بوونی پاڵنه‌رێک ئه‌و ڕه‌فتارانه ئه‌نجام نادات که‌دواجار ده‌بێته هۆی تێچوونی شیرازه‌ی خێزان، یان ئه‌وه‌تا به‌نابه‌دڵی چۆته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا، یان لاوازی که‌سێتی هاوسه‌ره‌که‌ی وایلێده‌کات، یان به‌سووک ته‌ماشاکردنی لایه‌نێکیان بۆ ئه‌وی دی، یان بوونی گرێیه‌کی ده‌روونی وه‌ک خۆبه‌که‌مزانین(کاتێک یه‌کێک له‌هاوسه‌ران خۆی به‌راورد ده‌کات به‌که‌سانی دیکه). له‌هه‌موو بارێک‌دا تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان زه‌نگێکی مه‌ترسیداره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کجاری خێزان. گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژیک و زمانی دیالۆگ و ئاماده‌یی قوربانیدان و به‌خشین، له‌و ده‌روازانه‌ن که ده‌رگا له‌به‌رده‌م کۆتایی هێنان به‌م ته‌نگژه کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌روونییه واڵا ده‌که‌ن به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ڕه‌وشه نادروسته.
بۆ ئه‌وه‌ی خێزان خۆی ڕابهێنێت له‌سه‌ر نه‌ریته دروسته‌کان بۆ خۆ به‌دوورکرتن له‌م ته‌نگژانه، باشتر وایه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بکات:
1- هه‌ر کێشه و گرفتێک روو له‌خێزان ده‌کات باشتر وایه له‌کات و ساتی خۆیدا چاره‌سه‌ر بکرێت و به‌جێ نه‌هێڵرێت بۆ ڕۆژگار، چونکه که‌ڵه‌که‌بوونی کێشه‌کان توانای کۆنترۆڵکردنیان زه‌حمه‌ت یان مه‌حاڵ ده‌کات.
2- هه‌رکاتێک کێشه و گرفت ڕووی له‌خێزان کرد و چاره‌سه‌رکردنی له‌توانای خێزان به‌ده‌ربوو، زۆر ئاساییه په‌نا بۆ که‌سی سێیه‌م ببرێت، جا که‌سی سێیه‌م ڕاوێژکارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان ده‌روونی بێت، یاخود که‌سێکی به‌ئه‌زموون و دڵسۆز و باوه‌ڕپێکراوی خێزان بێت.
ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگیرێت که تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان ڕه‌وشێکی ده‌روونی وه‌ها ده‌خوڵقێنێت که‌ده‌کرێت به‌دۆزه‌خێک بیچوێنین که‌به‌رده‌وام ڕۆحی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و خێزانه ده‌سووتێنێت. ده‌کرێت ئه‌م ڕه‌وشه نائاساییه وه‌ک قۆناغ، به‌قۆناغی زه‌مینه‌سازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کجاری خێزان ناوزه‌د بکه‌ین. بۆیه له‌هه‌ندێ باردا کاتێک ته‌نگژه‌کانی ناو خێزان دوای گرتنه‌به‌ری ڕێگه چاره‌کان هه‌ر به‌بنبه‌ست ده‌گه‌ن، باشتر وایه خێزان خۆی له‌و دۆزه‌خه هه‌میشه‌ییه ڕزگار بکات و هاوسه‌ران په‌نا بۆ جیابوونه‌وه‌ی یاسایی و شه‌رعی ببه‌ن.
منداڵانی ئه‌م جۆره خێزانانه له‌زۆرباردا له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه هه‌ست به‌که‌مسه‌ری ده‌که‌ن و له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گۆشه‌گیر ده‌بن، له‌ڕووی ڕه‌فتاریشه‌وه ئه‌گه‌ری لادانیان زیاتر هه‌یه، هه‌روه‌ها منداڵی ئه‌م جۆره خێزانانه ده‌بنه خاوه‌ن تێڕوانین و دیدگایه‌کی نه‌رێنییانه سه‌باره‌ت به‌ژیانی هاوسه‌ری که کاریگه‌ری خراپ جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ئایینده‌ی ژیانیان. سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رانیش، ئه‌گه‌ری په‌نابردن بۆ ناپاکی هاوسه‌ری له‌مجۆره خێزانانه‌دا زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها تووشبوون به‌په‌شێوی و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان و هه‌وڵدانی خۆکوشتن و خۆکوشتنی ڕاسته‌قینه له‌مجۆره خێزانانه‌دا زیاتر به‌دی ده‌کرێت.