تێكچوونی باری ته‌ندروستی هه‌ر تاكێكی نێو خێزان، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه جێده‌هێڵێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر تێكچوونه‌كه درێژخایه‌ن بێت، یان وێڕای جه‌سته، ده‌روون و هه‌ڵسوكه‌وتیش بگرێته‌وه، یه‌كێك له‌و تێكچوونانه كه ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌شێوێنی (ئۆتیزم)ه.
كه‌سی ئۆتیزم به گشتیی وه‌زیفه‌ی هه‌سته‌كانی تێكده‌چێ، توانای گه‌یاندن و وه‌رگرتنی نیه، یان لاوازه، له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی ڕۆژانه و شه‌وانه‌دا، له خواردن و خه‌وتن و بینین و بیستن و په‌یوه‌ندیدا، كێشه‌ی هه‌یه...، هه‌روه‌ها هه‌یانه توند‌و تیژیی ده‌نوینێ، ئازاری خۆی و ده‌وروبه‌ر ده‌دات، چێژ له شكاندن و تێكدان وه‌رده‌گرێ، هێندێ له په‌یام و داواكانی به شكاندن و فڕێدان و ئازارگه‌یاندن ده‌گه‌یه‌نێ، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رزیی و نزمیی ده‌نگ، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ تیشك و ڕه‌نگ و بۆندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مانه، كێشه‌ی زۆر له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه بۆ خێزان دروست ده‌كات.
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه كێشه‌كان جیاوازن:
كه‌سانی ئۆتێزم له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، كێشه‌یان كه‌متره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه خزمه‌ت ده‌كرێن و قورسایی هه‌موو ئه‌ركه‌كه له‌سه‌ر خێزان نیه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه خێزان هۆشیاریی پێده‌درێ و ڕاده‌هێنرێ، كۆمه‌ڵگه‌ش به گشتیی ئه‌و جۆره كه‌سانه قبووڵ ده‌كات.
له هێندێ له وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشمان، تا ڕادده‌یه‌ك خزمه‌تگوزاریی باش به كه‌سانی ئۆتیزم و خێزانه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كرێ، سه‌نته‌ری تایبه‌تی ڕاهێنان و چاره‌سه‌ریی پزیشكی‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، هه‌وڵی به كۆمه‌ڵایه‌تیكردن و به‌شداریی پێكردنیان له خوێندندا له‌گه‌ڵدا ده‌درێ (به نموونه: وڵاتی ئوردون كه خۆمان سه‌ردانی ئه‌كادیمیای ئوردونی بۆ ئۆتیزم ــ مان كردووه، هه‌روه‌ها لوبنان، كه چه‌ند هاوڕێ و هاوكارێكمان سه‌ردانیان كردووه و سه‌نته‌ره‌كانیان بینیووه).
هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له نێو قه‌یرانی دارایی و سیاسیدایه، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیش (به گشتیی) له دۆخێكی زۆر خراپدایه، بۆیه خێزانێك له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئۆتیزم بێ، یان خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بێ، كێشه و گرفته‌كانی زۆرترن.
له خێزانێكه‌وه بۆ خێزانێكی دی، كێشه‌كان جیاوازن:
خێزانێك ئه‌گه‌ر باوك یان دایكی تێدا نه‌بێ، یان دووچاری نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن بووبن، خێزان ئه‌گه‌ر نه‌دار بێ، كرێچیی بێ، یان ئه‌ركی ژیان و گوزه‌رانی قورس بێ و به‌رده‌وام له كاركردندا بێ، یان نه‌خوێنده‌وار بێ، یان كێشه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌بێ، یان دایك و باوك به‌رده‌وام ناكۆك و ناته‌با بن؛ ئه‌مانه هه‌موو كاریگه‌ریی دیكه‌ی نه‌رێنی دروست ده‌كه‌ن.
له مناڵێكه‌وه بۆ مناڵێكی دی كاریگه‌رییه‌كه جیاوازه:
كه‌سی تووشبوو به ئۆتیزم، ئه‌گه‌ر كچ بێ، خه‌مه‌كه‌ی بۆ خێزان گه‌وره‌تره و كێشه‌ی زۆرتره، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له چوونه ده‌ره‌وه‌یدا كۆنتڕۆڵ نه‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نۆبه‌ره بێ، ئه‌رك و كێشه‌كانی له‌سه‌ر خێزان قورسترن، چونكه نۆبه‌ره كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر مناڵه‌كانی پاش خۆی هه‌یه، له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه ژیان ده‌شێوێنێ، ئاسانتر ده‌توانێ ئازاریان پێبگه‌یه‌نێ، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به ته‌مه‌ن له‌م بچووكترن، ناتوانن وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌ی دروستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له مناڵانی دیكه‌ی خێزانه‌كه بچووكتر بێ، ئه‌وانیش ده‌توانن ببن به هاوكار بۆ دایك‌وباوك، ئه‌ویش كه‌متر ده‌توانێ ببێ به هۆی ئازاردانیان.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سی ئۆتیزم، نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌ییشی هه‌بێ، یان كه‌متوانایی له بینین و بیستندا، یان له په‌له‌كاندا هه‌بێ، بێگومان كێشه‌كانی بۆ خێزان زۆرتر ده‌بن.
ته‌مه‌ن و كاریگه‌ریی:
كه ده‌گوترێ ئۆتیزم له ته‌مه‌نی مناڵییدا ده‌رده‌كه‌وێ، یان نه‌خۆشییه‌كی مناڵانایه، زه‌ینمان بۆ ئه‌وه ده‌چێ ئه‌م گرفتارییه پێوه‌ندیی به هه‌رزه‌كار یان كه‌سی گه‌وره‌وه نه‌بێ، یان به شتێكی ساده و ئاسان بێته به‌رچاو، گوایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵ به ئاسانیی كۆنترۆڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كه كه‌سی ئۆتیزم گه‌شه ده‌كات و گه‌وره ده‌بێ، به قۆناغه‌كانی مێردمناڵیی و هه‌رزه‌كاریی و پێگه‌یشتن ده‌گات، ئێستا كه‌سی تۆتیزم هه‌یه له كوردستان ته‌مه‌نی نزیكه‌ی بیست ساڵه، له ڕووی جه‌سته‌ییشه‌وه گه‌شه ده‌كات و گه‌وره ده‌بێ، به‌مه‌ش كێشه‌كانی گه‌وره‌تر ده‌بن، ئه‌وه ڕوونه كه قۆناغی هه‌رزه‌كاریی، بۆ كه‌سانی دیكه‌ش ــ به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی ناهۆشیاردا ـــ چه‌ندین كێشه‌ی له‌گه‌ڵدایه، بێگومان بۆ كه‌سی ئۆتیزم له‌م ته‌مه‌نه‌دا كێشه‌كان قورس‌تر و ئاڵۆزترن، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێشتر و له مناڵییدا نه‌خرابێته ژێر چاودێری پزیشك و به‌رنامه‌ی ڕاهێنانه‌وه.
كاریگه‌ریی ده‌روونیی له‌سه‌ر خێزان:
كه‌سی ئۆتیزم له ساڵانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاره‌زووی چوونه باوه‌ش و پێوه‌ندیی سۆزداریی له‌گه‌ڵ باوانیدا نیه، یان لاوازه، ئه‌وان تووشی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیی ده‌كات، كاتێكیش كه ده‌زانن مناڵه‌كه‌یان ئۆتیزمه، تووشی شۆكێكی گه‌وره ده‌بن، یان ده‌كه‌ونه خۆخواردنه‌وه كه ده‌بێ ئه‌وان له‌وه‌دا چ خه‌تایه‌كیان هه‌بووبێ، پاشان به‌ره‌به‌ره له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی مناڵه‌كه‌دا، خه‌م و ئازار و كێشه‌كانی خێزانیش گه‌وره ده‌بن، بۆ نموونه؛ له ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه‌دا، ئه‌وان ئازارێكی ده‌روونی قوڵ ده‌چێژن كه ده‌بینن مناڵه‌كه‌یان ناتوانێ وه‌ك مناڵی ئاسایی بخوێنێ و تێكه‌ڵ ببێ، پاشان به هۆی مناڵی ئۆتیزمه‌وه، خێزان له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه، له كۆمه‌ڵگه و ژیانی گشتیی و گه‌شت و گه‌ڕان داده‌بڕێ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ده‌رووونیی خراپ به دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی:
گوتمان خێزان ناچار ده‌بێ له ده‌وربه‌ر و كۆمه‌ڵگه داببڕێ، ته‌نانه‌ت له كه‌سانی نزیكیشیان، یان ئه‌وان نه‌توانن به ئاسانیی سه‌ردانی خێزانه‌كه بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌موو كاریگه‌ریی خراپ دروست ده‌كه‌ن، یان جاری وه‌ها هه‌یه، كه‌سانی ده‌وروبه‌ر له گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر و چۆنێتی خزمه‌تكردنی مناڵه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی خێزان ده‌كه‌ن، یان ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه كاروباریان، بۆنموونه؛ كه‌سوكار و ده‌وربه‌ر وا سه‌ركۆنه‌ی خێزانه‌كه ده‌كه‌ن كه بۆچی مناڵه‌كه‌یان زۆر نابه‌نه ده‌ره‌وه بۆ شوێنه گشتیه‌كان، هێندێكی دی به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌یان ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه كه مناڵه‌كه‌یان ئه‌وه حاڵیه‌تی بۆ ده‌یهێننه ده‌ره‌وه، یان داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن ئه‌ی بۆ نایبه‌ن بۆ لای دوكتۆری وڵاتانی ده‌ره‌وه، یان ڕێگه‌ی خورافیی پیشانی خێزان ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر، یان باس له هۆكاری سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌كه‌ن بۆ تێكچوونی كه‌سه‌كه، كه زیاتر خێزان ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ستكردن به تاوانباریی و كه‌مته‌رخه‌میی، به‌مانه‌ش خێزان تووشی كێشه ده‌بێ.
هه‌میشه دروست بوونی كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تیی له‌و خێزانانه‌وه زۆر نیزیكتره كه مناڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و ئۆتیزمیان هه‌یه له چاو خێزانی دیكه‌دا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كێشه‌كان خێزان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و جیابوونه‌وه به‌رن.
كاریگه‌ریی ئابووریی:
كه‌سی ئۆتیزم، ئه‌ركه‌كه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌ر ئه‌وه نیه، پێویستی به ده‌رمان و سه‌ردانی به‌رده‌وامی پزیشك و ڕاهێنه‌ر هه‌یه، به‌ڵكو زۆرجار زیانی گه‌وره به كه‌لوپه‌لی ماڵ و ده‌وربه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ، یان به‌رده‌وام داواكاریی هه‌مه‌جۆری هه‌یه بۆ پۆشاك و خواردن و یاریی ( زۆرجار خوو به یاری ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌گرێ)، یان له‌به‌ر به‌ده‌مه‌وه بوونی ئه‌و، ده‌شێ دایك و باوك له كاركردن و وه‌زیفه داببڕێن.
ئه‌مانه‌ش هه‌موو ژیان و گوزه‌رانی خێزان قورس ده‌كه‌ن، زۆرجار ده‌یخه‌نه ژێرباری نه‌داریی و قه‌رزدارییه‌وه، به تایبه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا كه له‌م ڕووه‌وه هاوكاریی و پشتیوانیی خێزان ناكرێت.
ئه‌ركی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان:
من وا ده‌زانم هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ( كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی، ته‌ندروستیی، په‌روه‌رده) به‌رانبه‌ر به ئۆتیزم و خێزانه‌كانیان ئه‌ركیان به ئه‌ستۆ ده‌كه‌وێ، من ئه‌ركه‌كانیش له‌م خاڵانه‌دا ده‌بینم:
1ـ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به گشتیی، له ڕووی چۆنێتیی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئۆتیزم و مافی ژیانی ئه‌و جۆره مناڵانه، له ڕێگه‌ی میدیا و قوتابخانه و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆره‌وه، ده‌بێ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای مافی مرۆڤانه بێ، ته‌نانه‌ت نابێ به ناوی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه و خێرپێكردنه‌وه، هه‌ستیان بریندار بكرێ و ڕێزی مرۆڤانه‌یان بشكێنرێ.
ئه‌گه‌ر ده‌وربه‌ر هاوكاریی خێزانی ئۆتیزم نه‌كه‌ن، ئه‌ركه‌كانی قورس‌تر ده‌بن، چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ببن به فشار له‌سه‌ر خێزانه‌كه.
2ـ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی، وه‌ك سه‌ردانی پزیشك و وه‌رگرتنی ده‌رمان ( هێندێ له‌وان پێویستیان به چه‌ند جۆرێكی ده‌رمان هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه په‌ركه‌میشیان له‌گه‌ڵدایه).
3ـ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ر و مه‌ڵبه‌ندی ڕاهێنان، سه‌نته‌ری پێشكه‌وتوو له ڕووی بینا و هۆكار و ڕاهێنه‌ری خاوه‌ن بڕوانامه و ئه‌زمووندار و تایبه‌تمه‌نده‌وه.
4ـ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ئێستادا، به پێی سیستمی خوێندنی به‌رفره‌وان و به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، مافی خوێندنی له قوتابخانه‌ی ئاسایی‌دا بۆ مناڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به گشتیی گێڕاوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه ڕۆڵێكی زۆر كایگه‌ری ده‌بێت و ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، چونكه هێندێ له مناڵانی ئۆتیزمیش به پشتیوانی مامۆستای په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ــ به ئاستێك ـــ فێرببن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له ڕووی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه راده‌هێنرێن و له په‌راوێزخستن ده‌رده‌هێنرێن، كه ئه‌مه هیچی له‌فێربوونه‌كه كه‌متر نیه ئه‌گه‌ر زێتر نه‌بێ .(له نووسینی دیكه‌دا به درێژیی باسمان له به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كردووه).
ئه‌ركی خێزان:
ئه‌گه‌ر هه‌موو خێزانێك پێویستی به كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕ له ئارامیی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و جۆره خێزانانه له هه‌موو كه‌س زێتر پێویستیان به ئارامیی و دووریی له كێشه و هه‌راو هوریاوه هه‌یه، ده‌بێ خێزان خۆی هه‌وڵی خوڵقاندنی ئه‌و كه‌شوهه‌وایه بدات، ڕێگرییش له‌وه بكات كه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی كێشه‌ی بۆ دروست بكرێ. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدات ڕێگریی له‌وه بكات كه كێشه بۆ مناڵه‌كانی دیكه دروست ببێ.
باش وایه خێزان له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كه‌دا زوو خۆی رابهێنێت و به‌رنامه‌ی ژیانی له‌گه‌ڵی بگونجێنێ و رێگه نه‌دات خۆیشی دووچاری جۆرێك له ئۆتیزم ببێت، واته له ژیان و ده‌وروبه‌ر داببڕێت.
مناڵێك ئه‌گه‌ر خێزان په‌راوێزی بخات؛ له كۆمه‌ڵگه‌شدا په‌رواێز ده‌خرێت، په‌راوێزخستنی خێزانیی، سه‌ره‌تایه بۆ په‌راوێزخستنی كۆمه‌لاَیه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌بێ خێزان بزانێ كه كه‌سی ئۆتیزم ــ به‌و حاڵه‌ته‌ی ــ مرۆڤبوونی خۆی و مافه‌كانی ژیانی له‌ده‌ستنه‌داوه، به داخه‌وه له ناو هێندێ خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا مناڵ هه‌ر به‌وه‌ی دووچاری گرفتاریه‌كی ده‌روونیی یان ژیریی بوو، ئیدی ڕووبه‌ڕووی په‌راوێزخستن و مه‌حروومبوون له مافه‌كانی ده‌بێته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نابێ ئه‌وجۆره كه‌سانه زیاد له پێویست ناز و به‌زه‌ییان به‌رانبه‌ر بنوێنرێ، چونكه ئه‌مه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست نیه، بۆ مناڵه‌كانی دیكه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت.
پاشان پێویسته دایك‌وباوك، له جۆری مامه‌ڵه و گرتنه‌به‌ری رێگه‌كانی چاره‌سه‌ردا لێكتێگه‌شتنیان هه‌بێ ده‌نا كێشه له نێوانیان دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ قورسایی ئه‌ركه‌كه له نێوانیاندا دابه‌ش بكه‌ن، نه‌ك ته‌نیا بكه‌وێته ئه‌ستۆی یه‌كێكیان، به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆرجار قورسایی ئه‌م جۆره ئه‌ركانه به ته‌نیا رووبه‌رووی دایك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر خێزانه‌كه دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها خێزان ده‌بێ له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بێ بۆ ده‌ستخستنی هاوكاری و پشتیوانییه‌كی شایسته بۆ خۆیان و خزمه‌تگوزاریی پێویست له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ مناڵه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش بوێرانه هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی گونجاو بگرێته‌به‌ر، ده‌نا ته‌نیا به خۆیان نه‌ك هه‌ر به‌رگه‌ی ئه‌و باره ناگرن، به‌ڵكو ژیانیان ڕوو له مه‌ترسی گه‌وره ده‌كات، پێویسته خێزان له‌وه‌ش به ئاگا بێ، كه به ناوی ئایینه‌وه نه‌كه‌وێته نێو داوی چاره‌سه‌ری خورافییه‌وه، ئایین له ڕووی دیكه‌وه، پشتیوان و ئومێده بۆ خێزان، له‌و ڕووه‌وه كه مافی شایسته‌ی بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دیاری كردووه، له‌و ڕووه‌وه كه گرنگیه‌كی زۆر و تایبه‌تی به دروستی ژینگه و كه‌شوهه‌وای ژیانی خێزان داوه، كه ئه‌گه‌ر له هه‌ر خێزانیكدا ئه‌و كه‌شوهه‌وایه دروست ببێت، ده‌توانێ باشتر ڕووبه‌ڕووی كێشه و گرفته‌كان ببێته‌وه یان به‌رگه‌یان بگرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕووی ئه‌رك و مافه‌كانی نێوان دایك و باوك و پاراستنی مافی مناڵه‌وه، هۆشیاری پێویست بوونی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی په‌رستشه ئایینییه‌كان، ده‌بن به مایه‌ی زیندوو ڕاگرتنی دڵ و ده‌روون، ده‌ستخستنی وزه و گه‌رمیه‌كی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وی له به‌رانبه‌ر كێشه‌و گرفته‌كان و ساردی و سڕیه‌كانی ده‌ورووبه‌ر، ده‌شبن به هۆكاری ئومێد به ده‌ركه‌وتنی شیفا و كرانه‌وه‌ی ده‌رووی دیكه‌ی ره‌حمه‌ت.
بێگومان خێزان خۆی ــ به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌وار بێ ــ به‌رانبه‌ر به‌م ئه‌ركانه‌ی هۆشیاری پێویستی نیه، بۆیه ــ وه‌ك گوتمان ــ ده‌بێ وه‌زاره‌ت و ده‌زگای په‌یوه‌ندییدار، كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كان، پشتیوان و هاوكاریان بن.
ـ
توێژه‌ری ده‌روونیی و راهێنه‌ر له بواری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت‌و خاوه‌نی منداڵێكی ئۆتیزم .