دەستپێک:
نهخۆشی ئۆتیزم نهخۆشیهكی عهقڵی- دهروونیه و وهك ههرنهخۆشیهكی دیكهیه، بهڵام درێژخایهنه و لهسهرهتای ژیانهوه تاوهكو مردن لهگهڵ مرۆڤ دهمێنێتهوه پهرهسهندن و زیادبوونی رێژهی نهخۆشیهكه بهبێ زانینی هۆكارهكانی توشبوون و میكانیزمی رووبهرووبونهوه و رێگاچارهكان، مهترسی دروستكردوه و وهك نهخۆشیهكی نهێنی نزیكهی نیو سهدهیه بهردهوامی بهخۆی داوه.
وهستانی گهشه و دواكهوتن له گهشهی ئاسایی له رووی زمان و هۆش و لاوازی پهیوهندیه كۆمهڵایهتیهكان سیمای سهرهكی نهخۆشیهكهن، مامهڵهكردن لهگهڵ توشبووانی ئهم نهخۆشیه تا رادهیهكی زۆر نارهحهتكهره و زهحمهتی و ماندوبوونی زۆری دهوێت، هاوكات ئهگهر پهروهردهكار شارهزایی و مهارهتی ههڵسوكهوت كردنی نهبێت ئهوا ههموو رهنجی بهفیرۆ دهروات بهبێ ئهوهی هیچ شتێك فێر ببێت، ئهمه تۆڵهكردنهوهی سروشت نیه له دایك و باوك ئهگهر گوناهێكیان كردبێ بۆیه دایك و باوك بهرپرس نین له نهخۆشكهوتنی منداڵهكهیان بهڵام ئهبێ ژیانیانی بۆ تهرخان بكهن.
هۆی سهرهكی ئۆتیزم چییه و چارهسهری كامهیه؟؟ ئهمه ئهو دوو پرسیاره گرنگهن كه گهڕان بهدوای وهڵامدا بۆیان بهرادهوامه و توێژینهوهی لهبارهوه كراوه بهڵام جگه له مهشق و راهێنان پێیان و فێركردنی ههندێك رهفتاری سهرهتایی لهوانه خۆگۆرین و نانخواردن و چوونه ئاودهست و ههندێك رهفتاری دیكه، توێژینهوه و گهرانهكان نهبوونهته هۆی دۆزینهوهی چارهسهری بنهڕهتی ئۆتیزم.
ئهم راپۆرته ههوڵێكی سهرهتایی و خوودیه بۆ ئاشنابوون لهبارهی ئۆتیزمهوه، له 10 تهوهرهدا بابهتهكان خراونهته ڕوو لهوانه ئۆتیزم چییه، هۆكارهكانی، نیشانهكانی، ئۆتیزم له كوردستان، چارهسهر، مێژووی دروستبوونی نهخۆشیهكه، رێنمایی سهبارهت به چۆنیهتی مامهڵهكردن لهگهڵ توشبووی ئۆتیزم.
ئهوهی زۆر گرنگه ئاماژهی پێبدهین رهوشی سهنتهرهكانی تایبهت به ئۆتیزممان خستوهتهروو له كوردستان، هاوكات كۆمهڵێك پێشنیارمان كردووه لهژێرناوی چی بكرێت؟، لهكۆتاییشدا كۆمهڵێك رێنماییمان خستوهته بهردهست دایك و باوكان و پهروهردهكارانی توشبووی ئۆتیزم لهگهڵ مهشقێكی پراكتیكی سهبارهت به چۆنیهتی چوونه توالێت و فێركردنی ئهم لایهنه گرنگه كه ئۆتیزمی به زهحمهت فێری دهبێت.
ئۆتیزم چییه؟
پسپۆرانی بواری دهرونناسی له ناساندنی ئۆتیزم رای جودایان ههیه، لهگهڵ ئهوهشدا لهچوارچێوهیهكی دیاریكراو بۆچوونهكانیان یهكدهگرێتهوه و یهكتری تهواودهكهن، بهگشتی بههۆی تێكچوونی فرمانهكانی مێشكهوه دهیناسێنن،لێرهدا نهخۆشیهكه روون دهكهینهوه.
ئۆتیزم وشه و زاراوهیهكی یۆنانی كۆنه و بهمانای گۆشهگیری و كهنارگیری دێت، بهڵام تهنها ئهو مانایه ناگهیهنێ بهڵكو ئهوانهی تۆشی نهخۆشیهكه بوون بههۆی كۆمهڵێك نیشانهی تر دهناسرێنهوه و دهستنیشان دهكرێن كه گۆشهگیری و دوورهپهرێزی یهكێكه لهنیشانهكانی ئۆتیزم نهك ههمووی، واته ئۆتیزم نهخۆشی و شڵهژان و گرفتێكه كهكار لهگهشهكردنی ئاسایی ئهو كهسانه دهكات كه توشی ئهم نهخۆشیه دهبن و لهدوای دوو سێ ساڵانهوه دهتوانرێت ههستی پێبكرێت و ورده ورده نیشانهكانی دهردهكهوێت.
لێرهدا لهروانگهیهكی رهفتاریهوه له ئۆتیزم روانراوه لهكاتێكدا نهخۆشیهكه پهیوهندیهكی راستهوخۆی ههیه بهمێشكهوه و رهفتار دهرئهنجامی نهخۆشیهكهیه نهك خودی نهخۆشی.
ههروهها ئۆتیزمبریتیه له كۆسپی بهردهم گهشهكردن كه دهردهكهوێت له سێ ساڵی یهكهمی تهمهنی منداڵ، بهرههمی تێكچوونی جیهازی دهماریه كه كاریگهری ههیه لهسهر فرمانهكانی مۆخ.
لهلای ئهفرام ئۆتیزم بریتییه له تێکچوونێکی ئاڵۆزی گهشه لهئهنجامی تێکچوونی فهرمانهکانی مێشک و دهمار که لهسێ ساڵی یهکهمی تهمهنی مناڵیدا ڕووئهدات.
ئهمه ئاماژهیهكی روونه بۆ هۆكاری سهرهكی ئۆتیزم كه تێكچوونی فرمانهكانی مێشك و دهماره و خهلهلهكه لهمێشكهوه سهرچاوهدهگرێت.
حاڵهتێكی دهروونییه واته تێكچوونی گهشه و پهرهسهندن له رهفتار و پهیوهندیه كۆمهڵایهتیهكان.
لێرهشدا جهخت كراوهته سهر چهق بهستوویی رهفتار و پهیوهندیه كۆمهڵایهتیهكان له ئهنجامی تێكچوون و بوونی خهلهلی وهزیفی لهمێشك و كۆئهندامه دهماریهكان.
ئۆتیزم بریتییە لە تێکچوونی گەشەی مێشک کە کار دەکاتە سەر کارو فەرمان و چالاکییەکانی مێشک ئەم حاڵەتە لە تەمەنی سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی منداڵەوە دەردەکەوێت.
ههروهها لیۆكارنهر دۆزهرهوهی نهخۆشیهكه وهها پێناسهی دهكات بریتییه له شڵهژانێكی دهروونی تووند له ئهنجامی تێكچوونی كۆئهندامی دهمار كه فرمانهكانی مێشكۆڵه پهك دهخات و كێشه بۆ كهسهكه دروست دهكات له ڕووی تێكهڵبوونی كۆمهڵایهتی و گهشهی زمانی و ههندێ رهفتاری تر.
تێكرای پێناسهكان جهخت دهكهنه سهر سهرهتاكانی تهمهنی منداڵی و بهتایبهت سێ ساڵی یهكهم دهستنیشان دهكهن بۆ بهدیاركهوتنی نهخۆشیهكه، لهو تهمهنهدا بههۆی رهفتار و كرداری نائاسایی درك به حاڵهتی نهخۆشیهكه دهكرێت و چهندین نیشانهی وهك گۆشهگیری، ئاستهنگی قسهكردن و گوزارشتكردن، سنوورداری له پهیوهندیه كۆمهڵایهتیهكان، دووبارهكردنهوهی نائاسایی كردارێك …. .
تاوهكو ئێستا نهسهلمێنراوه كه پهیوهندی ههبێت لهنێوان رهگهزی مرۆڤ یان چینی كۆمهڵایهتی لهگهڵ ئۆتیزم و زیاتر رهگهزی نێر توشدهبن تا مێ.
پێوانهی بڵاوبوونهوهی ئهم تێكچوونه به نیشانه رهفتاریهكان دهپێورێت بهرێژهی 1 له 500 كهس، ئهم رێژهیهش له منداڵی رهگهزی نێر زیاتره بهرێژهی 1له4، وه ئهوه پهیوهندی نیه به هۆكاری رهگهزی یان كۆمهڵایهتی تا ئێستا نهسهلمێنراوه كه رهگهزی مرۆڤ یان چینی كۆمهڵایهتی یان باری پهروهدهیی، یا ماددی پهیوهندی ههبێت به توشبوون به ئۆتیزم.
بهبێ جیاوازی تووشی ههژار و دهوڵهمهند ، ڕهش پێست و سپی پێست ، دانیشتووانی باکور و باشوور دهبێ . ڕێژهی توشبوون نزیکهی ( 3-4 ) له ( 10000 ) منداڵدایه و لهنێرینهدا بهڕێژهی 3/1 لهمێینه زیاتره .
لهبارهی بۆچی بهم نهخۆشیه دهڵێن ئۆتیزم، رهشاد حسهین سهرۆكی كۆمهڵهی ئۆتیزمی كوردستان دهڵێت بۆیهش به نهخۆشیهكه دهڵێن ئۆتیزم Autism وهكو ئۆتۆماتیك (Automatic) یاخود ئۆتۆمۆبیڵ (Automobile) و ئۆتۆنۆمی یه، چونكه وهك بڵێَی كهسی توشبوو لهنێو خۆیاندا دهژین و له دهوروبهر دادهبڕێن .*
دهگهینه ئهو ئهنجامهی هۆكاری سهرهكی ئۆتیزم بوونی خهلهل و تێكچوونی فرمانهكانی مێشكه و له سهرهتاكانی تهمهنی منداڵی لهرێگهی كۆمهڵێك نیشانهوه كه له منداڵهكه رهنگ دهداتهوه ههستی پێدهكرێت.
سهرهتای سهرههڵدانی زاراوهی ئۆتیزم
سهرهتای سهرههڵدانی ئهم زاراوهیه بۆ سهرهتاكانی سهدهی بیستهم دهگهرێتهوه، كاتێك بۆ یهكهمجار لهلایهن پزیشكی دهروونی (لیوكهنهر) (Leo kanner) بهكارهێنرا. ئهم پزیشكه لهساڵی (1943) گوتارێكی دهربارهی یازده نهخۆشی نووسی كه بۆماوهی چهند ساڵێك له نۆرینگه(عیاده)كهی لێكۆڵینهوهی لهسهر دهكردن و بۆی دهركهوت كه كۆمهڵێك نیشانهی نهخۆشی لهلای ئهو 11 كهسه ههیه كه پێشتر لههیچ سهرچاوهیهكی زانستی ئهو نیشانانهی نهخوێندبۆوه و گوێبیستی نهبوو بوو، لهبهرئهوه ناوێكی نوێی لێنان و پێی گوتن ئهوانه تووشی ئۆتیزم بوون.
بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1911 لەلایەن پزیشكێكی فەڕەنسی بە ناوی (Jean-Marc Gaspard) بەشێوەیەكی سەرەتایی باسی لێوەكراوە، دواتر لە ساڵی 1943 لەلایەن پزیشكێكی دەروونی ئەمریكییەوە، بەناوی (لیۆ كانەر) لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ئەم حاڵەتەی دۆزیوەتەوەو ناوی (Autism)ـی لێناوە.
لهلایهكی تریشهوه زانای نهمساوی (هانز ئهسپیرگر) (Hans Asperger) ههرلهساڵی (1943) چهند حاڵهتێكی تری دهستنیشان كرد كه كۆمهڵێك نیشانهی نهخۆشیان ههیه جیاواز لهئهوانهی (لیو كهنهر) دهستنیشانی كردبوون، دوای لێكۆڵینهوه دهركهوت كه ئهو نهخۆشانهی (هانز ئهسپیرگر) دهستنیشانی كردبوون(ئۆتیزم) نین بهڵكو نهخۆشیهكی سهربهخۆی تره، ههر لهبهر ئهوه ناونرا (ئهسپیرگر سیندروم) (Asperger sSyndrom). ههروهها پزیشكێكی نهمساوی تر بهناوی (ئهندرێس ریتت، Andeasrett) چهند نهخۆشێكی تری دهستنیشان كرد كه نیشانهكانی جیاوازبوون له نهخۆشی ئۆتیزم، لهبهرئهوه بهناوی خۆیهوه ناونرا (ریت سیندرۆم)(ress s Syndrom).
لهبهرئهوه پێویسته ئهوانهی لهم بوارهدا كاردهكهن ئاگاداری ووردهكاریهكانی نهخۆشیهكه بن و زۆر بهوردی دهستیشانی بكهن و تێكهڵی نهكهن لهگهڵ نهخۆشیهكانی تر لهبهرئهوهی لێكچونێكی زۆر ههیه له نیشانهكانیاندا.
هۆكارهكانی توش بوون به ئۆتیزم
كۆمهڵێك لێكدانهوه و راڤهكردن بۆ هۆكارهكانی تووش بوون به ئۆتیزم كراوه و تائێستاش لێكۆڵینهوه و گهران بهدوای هۆكارهكانیدا بهردهوامه، لهگرنگترین هۆكارهكانی تووش بوون به ئۆتیزم:
1. هۆكار ههیه پهیوهندی بهكارلێكی كیمیایی مۆخهوه ههیه .
2. ههروهها هۆكاری ژینگهیی و بۆماوه ڕۆلێ بهرچاو دهبینن له توشبوون بهم نهخۆشییه.
3. ئهگهر دهمار دووچاری خهلهلێك بووبێت، ئهوا به ههمان شێوه ئهویش ڕۆڵی ههیه له توشبوون به وهستانهوه له گهشه، سهرهِرای ئهم هۆكارانه هۆكاری ژینی دهوری سهرهكی دهبینَیت لهتوشبوون بهم نهخۆشییه.
4. گهلێك سهرچاوه ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن كه هۆكاری بایۆلۆژی و هۆكاری دهوروبهر رۆڵیان له توشبوندا ههیه، بۆنموونه ههوكردنه ڤایرۆسیهكان و گرفت لهسیستمی بهرگری لهشدا، ههروهها مهیلی زگماكی بۆ تووش بوون به ئۆتیزم ههیه.
5. بۆماوه: بوونی ئاڵۆزی و تێكچوونێك لهفرمانهكانی دهزگای ناوهندی دهمار، ئهم هۆكاره كهوتوهته ناو كۆمهڵێ گومانهوه، چونكه ئۆتیزم بهشێوهی فراوان لهنێو ئهو دایك و باوكانهدا دروست نهبووه كه خزمی یهكترن، ئهوانهی ئۆتیزمیان ههیه بهدهگمهن ژن دههێنن و شوو دهكهن، زۆربهی منداڵانی ئۆتیزم لهدایك و باوكی داخراو نین، بهڵام ههندێك له لێكۆڵهران ئاماژه بهم هۆكارهدهدهن و دهڵێن ئهگهر تێكچوون له دهزگای دهماری ناوهندی دایك یا باوك ههبێ ئهوا دهگوازرێتهوه بۆ منداڵیش، لهمهشدا باس لهرێژهی زۆری ئۆتیزم دهكهن لهنێو منداڵانی جمكهلێكچوودا، كه زۆر زیاترن لهنێو منداڵانی جمكه جیاواز.
6. ههوکردنه ڤایرۆسییهکان : زیاتر لهههوکردنێکی ڤایرۆسی ههیه کهتووشی دایکی دووگیان یان کۆرپهی ساوا لهسهرهتای ژیانیدا دهبێت و دهشێ ببێته هۆی سهرههڵدانی ئۆتیزم وهک سورێژهی ئهڵمانی ، ههوکردنه ڤایرۆسییهکانی مێشک و … تد .
7. یهكێك له تیۆرهكان هۆی تووش بوون به ئۆتیزم بۆ ههستیاری ئهو جۆره كهسانه بۆ ههندێك خواردن و ماددهی دیاریكراو دهگهرێننهوه، بۆ نموونه دهڵێن ئهو منداڵانه بهرانبهر ههردوو ماددهی كازین(Casin) و گلوتین (Glutin) ههستیارن و زیانیان بۆیان ههیه، كه ماددهی كازین له شیری مانگا و بزندا ههیه و ماددهی گلوتین له گهنم و جۆو شۆفاندا ههیه، چارهسهریش بۆ ئهم حاڵهته ئهوهیه كه رێگا بهو منداڵانه نهدرێت ئهو دوو ماددهیه بخۆن وه نابێت لهناو خواردنی رۆژانهیاندا ههبێت.
8. ههندێ لهزانایان دهڵێن لهقۆناغی پێش لهدایك بووندا یان له پاشیدا ههندێ منداڵ تووشی نهخۆشی جهستهیی دێن و رهنگه ئهو نهخۆشیانه كار لهدهزگای دهماری ناوهندی مێشك بكهن و گلانده رژێنهكان لاواز بكهن، ئهمهش وادهكات نهتوانن پهیوهندی كۆمهڵایهتی دروست بكهن.
9. تیۆرێكی تر تووش بوون به ئۆتیزم بۆ ههندێك دهرزی و (لقاح) دهگهرێنێتهوه كه لهمنداڵ دهدرێت، بهبۆچوونی رابهرانی ئهم تیۆره ئهم دهرزی و لقاحانه دهبنههۆی لهناوبردنی بهكتریا بهسوود و زیان بهخشهكانی ناو ریخۆڵهكان و دواتر دروست بوونی ههندێك ماددهی كیمیایی زیان بهخش. لهلایهكی تریشهوه ئامارهكانی ووڵاتێكی وهك بهیتانیا ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن كه ژمارهیهك لهو منداڵانهی كه دهرزی ملهخڕێ (النكاف) و سورێژه و سورێژهی ئهڵمانی لێدراوه تووشی ئۆتیزم بوون.
10. بهربروای پزیشكی دهروونی لیوكهنهر هۆكاری سهرهكی تووش بوون به ئۆتیزم كهمتهرخهمی و ساردوسڕی دایك و باوكی ئهو منداڵانهن كه وهك پێویست گرنگی به منداڵهكانیان نادهن و لهباوهشیان ناكهن، سهرهرای ئهوهش ئهو جۆره دایك و باوكانه گۆشهگیر و دوورهپهرێزن و زۆر بهكهمی قسه لهگهڵ منداڵهكانیان دهكهن و وهك پێویستیش كاتیان بۆ پهروهردهكردنی منداڵهكانیان تهرخان نهكردوه و ئهو شێوازی پهروهرده كردنهشیان بۆته هۆی بێبهشبوونی منداڵهكانیان له سۆز و خۆشهویستی و بهزهیی و گرنگی پێدانی پێویست.
11. زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیای باشور لێكۆڵینهوهیان لهبارهی كاریگهری پیسی كهشوههوا لهسهر نهخۆشی ئۆتیزم له منداڵاندا ئهنجامداوهو بهو ئهنجامه گهیشتون كه پیسی كهشوههوا دهتوانێت هۆكارێكی توشبون بهم نهخۆشییه بێت.
12. تیۆرێكی تر هۆی تووش بوون به ئۆتیزم بۆ كهموكورتی لهههندێك له جیناتهكان دهگهرێنێتهوه، واته لهرێگهی بۆماوهوه ههندێك جینات كه كهموكورتیان تێدایه له باپیر و باوك و دایكهوه بۆ نهوه و منداڵهكانیان دهگوێزرێتهوه و دواتر ئهو منداڵانه تووشی ئهو حاڵهته دهكهن.
لهپاڵ ههموو ئهو لێكدانهوه و تیۆر و دهستیشانكردنی هۆكارانه، بهڵام تاوهكو ئێستا بهتهواوی هۆكارهكانی تووش بوون به ئۆتیزم نهدۆزراوهتهوه و ئهوهی كه ههیه تهنها لێكدانهوهی چهند حاڵهتێك و گۆشهنیگای ئهو توێژهر و زانایانهن دهربارهی ئۆتیزم، بهڵام دهكرێت سوودیان لێوهربگیرێت و بۆمهبهستی خۆپاراستن بهكاربهێندرێن و دایك و باوك ئهو هۆكار و فاكتهرانه لهبهرچاو بگرن بۆ ئهوهی ئهو حاڵهته زۆر دووباره نهبێتهوه.
نیشانهكانی ئۆتیزم
ههرنهخۆشیهك جهستهیی بێت یان دهروونی لهرێگهی كۆمهڵێك نیشانهوه كه دهرهاویشتهی بوونی نهخۆشیهكهن دهناسرێتهوه، نهخۆشی ئۆتیزمیش بهههمان شێوه كۆمهڵێك نیشانهی ههیه كه لهماوهی تهمهنی نێوان (15-36) مانگیدا دهردهكهوێت و ههستی پێدهكرێت، نیشانهكان بریتین له:
1. دووبارهكردنهوهی یهك جۆر چالاكی و حهزنهكردن بهگۆرینیان.
2. گۆشهگیری و تهنهایی و تێكهڵنهبوونی كهسانی تر و دووركهوتنهوه له كۆر و كۆبونهوهكان و تهنانهت مامهڵهنهكردن لهگهڵ دایك و باوك و خوشك و برا و خزم و كهسیش.
3. گهشهكردنی ههستهوهرهكانیان وهك منداڵانی ئاسایی نیه و گهشهی ( دهست لێدان و بۆن و تام و چێژكردنیان ) دوادهكهوێت و وهك پێویست گهشه ناكهن، ههرلهبهر ئهوهشه كه وهك پێویست ههست بهگهرما و سهرما ناكهن و تام و چێژ و خۆشی لهخواردن و خواردنهوهكان وهرناگرن.
4. نیوهی زیاتری ئهم جۆره كهسانه كێشهی زیرهكی و عهقڵیان ههیه و وهك كهسانی ئاسایی توانای بیركردنهوه و بهئاگایی و یادكردنهوه و فێربوونیان نیه، لهبهرئهوه لهخوێندن و چارهسهركردنی كێشه و گرفتهكانی ژیانی رۆژانهیان دوادهكهون و پێویستیان بههاوكاری زیاتری كهسانی چواردهوریان ههیه، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا ههندێك كهسیان تێدا ههڵدهكهوێت كه لهبوارێكی دیاریكراوی وهك (هونهر و مۆسیقا یان بیركاری) زۆر بههرهمهند و بلیمهت و لێهاتوو دهبن، بهڵام لهبوارهكانی تردا دوادهكهون.
5. پێكهنینی نا ئاسایی ههیه و بهقاقا پێدهكهنێ، وه ههستكردنی به ئازار روون و ئاشكرا نیه و بهراستی له مهترسی و خهتهریات ناترسێ.
6. كاتێ دایكی لهباوهشی بگرێت، ئهوا كاردانهوهی توندی دهبێت و پاڵ بهدایكیهوه دهنێت تا لهخۆی دووربخاتهوه.
7. زیاتر ئهو وشانه دووباره دهكهنهوه كه لهزاری كهسانی دیكه دهیبیستن و ووشهكانیش لهسهر یهك دووپات دهكهنهوه ههروهك تووتی.
8. راستهوخۆ تهماشای ناو چاوی خهڵكی ناكات ، تهنانهت چاو نابرێته ناوچاوی دایكیشی.
9. بهزهحمهت دهتوانێت خواست و ئارهزووی خۆی دهرببرێ و لهوانهیه هێما بهكاربهێنێت، هاوكات گونجانی لهگهڵ كهسانی دیكه زهحمهته.
10. ترسان لهههندێ شت کهپێویست بهترس ناکات و نهترسان لهههندێ شت کهجێی مهترسییه وهک : ترسان لهدهنگی ئاژهڵ یان فڕۆکه ، نهترسان لهڕاکردن بهسهر شهقامهکاندا لهکاتێکدا ئۆتۆبیل هاتووچۆ دهکات .
11. خاووخلیچکی یان جووڵهی بهردهوامی بێ مهبهست .
12. رهنگه لهقۆناغێكی سهرهتایی تهمهندا فێری ههندێ شعر و گۆرانیش ببین، بهڵام دواتر لهیادی دهكهن و لهبیریان نامێنێ.
13. 5% تا 60 % ی ئهو منداڵانه لهدوای تهمهنی سێ ساڵییهوه بهتهواوی لهقسه و ووشهدهربرین دادهبرێن، ئهوانهشیان كه قسهدهكهن، قسهكانیان نارێكن و رستهی تهواو لهزاریان دهرناچێت، زیاتر ناوی شتهكان دهڵێن بهبێ ئهوهی لهئهرك و كاری ئهو شتانه تێبگهن.
14. ئۆتیزم له كوردستان
15. وهك ههر جێیهكی دیكه كوردستانیش ژمارهیهك تووشبووی نهخۆشی ئۆتیزمی لێیه كه بهگوێرهی ئاماره نافهرمیهكان له كوردستان 600-700 منداڵی توشبوو به ئۆتیزم ههیه و رێژهكهش له زیادبووندایه، هاوكات لهههر سێ شارهكهی ههرێمی كوردستان سهنتهری تایبهت ههیه بۆ راهێنان و مهشق پێكردنی ئهو منداڵانه كه سهربهوهزارهتی كار و كاروباری كۆمهڵایهتیه، بهڵام ئهم سهنتهرانه كۆمهڵێك گیروگرفتیان ههیه و نهتوانراوه چارهسهربكرێن و خزمهتی پێویستی منداڵانی توشبووی ئۆتیزم بكهن، بهرپرسی راگهیاندنی كۆمهڵهی ئۆتیزم گرنگترین كێشهكانی سهنتهری ههولێر دهخاتهروو لهوانه بچووكی بینا كه وای كردووه ژمارهیهكی زۆر كهمی منداڵ لهخۆبگرێت، ههروهها كهمی ستافی راهێنهر و مهشق پێدهر لهگهڵ ئهوهشدا ستافهكان راهێنراو و پسپۆر نین، هاوكات نهبوونی وانهبێژ و مامۆستا پسپۆری وانهكان لهوانه مامۆستای نوتق و رهفتار و موزیك و وێنهكێشان و وهرزش.
16. ئهم سهنتهرانه له رهوشێكی خراپدان و لهگهڵ ئهم كهموكورتیانهدا چۆن دهتوانن خزمهتێكی بهرچاو بكهن به خێزان و منداڵانی ئۆتیزم و ئهو خزمهتگوزاریانه پێشكهش بكهن كه یارمهتیدهری خێزانه و پهرهپێدهری توانای منداڵانه.
17. رێژهی توشبوونی منداڵان به ئۆتیزم بهرێژهیهكی نائاساییه لهساڵی 2010 تهنها 60 توشبووی ئۆتیزم ههبووه، بهڵام له ساڵی 2012 ئهم رێژهیه بهرز بووهتهوه بۆ 120 حاڵهت , زیادبوونی ئهو رێژهیه بهم شێوهیه نائاساییه مهترسیداره و پێویسته ههنگاوی جددی بۆ بنرێت.
18. هاوكات تهواوی حاڵهتهكانی توشبوونی منداڵان به ئۆتیزم تهنها لهسهنتهری شارهكاندا نیه بهڵكو لهشارو شارۆچكهكانیشدا هیه و پێویسته لهو شوێنانهشدا سهنتهری راهێنان و مهشق پێدان بكرێتهوه و هاوكاری دایك و باوك و خێزان بكات له پێدانی رێنمایی و مهشق پێدانی منداڵ و كهمكردنهوهی بارگرانی دایك و باوك له چاودێریكردن و راهێنانی بهردهوام و رهخساندنی ژیانێكی ئاسایی بۆ خێزان.
رێنمایی سهبارهت به منداڵی تووشبوو به ئۆتیزم
بۆئهوهی منداڵی تووشبوو به ئۆتیزم بتوانێت ژیانێكی نیمچه ئاسایی بژیێت و بهتهواوی نهبێته ئهرك بهسهر دایك و باوك و تهواوی ئهندامانی دیكهی خێزانهوه، پێویسته رابهێنرێت لهسهر چهمكه گشتیهكانی ژیان و پێی ئاشنابكرێت، ئهمهش پێویستی بهههوڵ و ئارامی و كۆششكردنی بهردهوام ههیه لهلایهن خێزان و ناوهندی تایبهت به راهێنانی منداڵی ئۆتیزم، لهگرنگترین رێنماییهكان بۆ چۆنیهتی ههڵسوكهوت كردن لهگهڵ منداڵی ئۆتیزم:
1. دهبێت ههرجاره و فێری یهك شتی بچووك بكرێت و لهتوانایدا نیه رهفتار و چالاكی ئاڵۆز فێرببن.
2. دهبێت بهپێی گرنگی و زنجیرهی گهشهكردنی ئاسایی، ئهم جۆره منداڵانه فێربكرێن، بۆنموونه دهبێت یهكهمجار فێری دانیشتن بكرێن، دواتر فێری وهستان بهپێوه و رۆیشتن بكرێن و دواجار فێری راكردن، ههروهها دهبێت یهكهمجار فێری پیتهكان بكرێن دواتر ووشهكان، سهرهتا فێری ناوی شتهكان بكرێن دواتر كردارهكان.
3. هاواركردن و كهمخهوی یهكێكه له نیشانهكانی منداڵی ئۆتیزم، بۆئهوهی دایك و باوكان زۆر هیلاك و بێزار نهبن، پێویسته بهرۆژ نۆبهت بگرن بۆئهوهی یاری و گهمه لهگهڵ منداڵهكانیان تا شهوانه خهویان لێبكهوێت، وه پێویسته شارهزایی حهز و تایبهتمهندی منداڵهكانیان بن، چونكه ههندێك له منداڵانی ئۆتیزم حهزدهكهن رووناكیهكی كزی گڵۆپ له ژوورهكهیدا ههبێت ئینجا بخهون، ههندێكی تریان حهز به حۆلانێ و راژهنین دهكهن بهر له خهوتن، وه ههندێكی تریان حهز دهكهن به بهتانی روخساریان دابپۆشن ئینجا بخهون، زانینی ئهم حهز و ئارهزوانهی منداڵهكه رێگهیهكه بۆ دۆزینهوهی شێوازی باشتر مامهڵهكردن لهگهڵ منداڵهكه.
4. دهبێت رهفتار و ههڵسوكهوت و چالاكیهكان بهش بهش بكرێن و ههرجارهی فێری بهشێكی چالاكیهكه بكرێت. بۆ نموونه ئهگهر بمانهوێت كراسێك لهبهر بكات، ئهوا دهبێت یهكهمجار فێری ئهوهی بكهین كه چۆن كراسهكه دهكاته قۆڵی لای راستی دواتر لای چهپی، دواتر ههردوو قۆڵی ئینجا داخستنی قۆپچهكان(دوگمهكان).
5. دهبێت ئهو شتانهی فێریان دهكهین رۆژانه دووباره بكرێتهوه، لهبهر ئهوهی یادكردنهوهی ئهم جۆره منداڵانه وهك منداڵی ئاسایی نیه و سهرهتا زوو زوو شتیان لهبیر دهچێتهوه.
6. توڕهبوونی لهخۆرایی یهكێكه له كهرهستهكانی گوزارشتكردنی منداڵی ئۆتیزم، چونكه ئهوان كهرهستهی گوزارشت كردنیان نیه لهبری ئهوه كاردانهوهیان بۆ ههرشتێك توڕهییه، جاری واههیه دوو كاتژمێر بهردهوام دهبێت، وه ههندێكجار وهك كارتی فشار بهكاری دههێنێت بۆ بهرامبهر تا بهدهم داواكاریهكانیهوه بچێت، باشترین چارهسهریش ئهوهیه لهكاتی توڕهبوون و گریاندا داواكاریهكانی جێبهجێ نهكرێت، چونكه لای دهبێته خوو و رادێت لهسهری، بۆیه پێویسته لهكاتێكدا باری دهروونی ئارام بۆوه ئینجا داواكاریهكانی جێبهجێ بكرێت، ئهمهش یارمهتی دهدات تاوهكو لهسهر هێمنی و ئارامی ڕابێت.
7. ئهم جۆره منداڵانه یهكێك له كێشهكانیان درهنگ فێربوونی زمان و دواكهوتنی قسهكردنیانه، لهبهر ئهوه دهبێت لهرێگهی وێنه و نیگار و رهسمهوه(نهك ههر قسهكردن) فێر بكرێن، واته دهتوانین وێنهی جۆرهها (ئاژهڵ و باڵنده و خواردن و میوه و سهیاره و مرۆڤ) لهناو ماڵ یان ئهو جێگایهی ئهو جۆره منداڵانه تیایدا فێر دهكرێن دابنێین و لهرێگهی ئهو وێنانهوه فێری ناو و كار و تام و رهنگی ئهم دیاردانهی بكهین، ههروهها دهكرێت لهرێگهی ئهو وێنانهوه داواكاریهكانی جێبهجێ بكرێت و پهیوهندی كۆمهڵایهتی لهگهڵ كهسانی چواردهوری دابنێت، بۆ نموونه ئهگهر برسی بوو دهست بۆ نانهكه یان ماست یان خواردنهكه ببات، كاتێك تینووی بوو وێنهی پهرداخه ئاوهكه بهرزبكاتهوه، كاتێك خهوی هات وێنهی ژووری نوستن یا قهرهوێڵه یا بهتانیهكه ههڵگرێ، كاتێك ویستی جلهكانی لهبهر بكات و بچێته دهرهوه وێنهی جل و بهرگی دهرهوه ههڵگرێت. بهم شێوهیه دهتوانین منداڵ فێری زۆر شت بكهین و لهحهز و ئارهزوو و داواكاریهكانیشی بگهین و پهیوهندیه كۆمهڵایهتیهكانیشی لهگهڵ كهسانی چواردهوری گهشه پێبكهین.
هاوكات ههر بهم شێوهیه دهكرێت خۆی لهزیانی كهسانی چواردهوری بپارێزێت كاتێك لهلایهن دایك و باوكیهوه وێنهی ئهو كهسانهی كه مامهڵهیان لهگهڵ دهكات پێ دهدرێت و نیشان دهدرێت، كاتێك كهسێكی نامۆ ویستی قسهی لهگهڵ بكات یان زیانی پێبگهیهنێت ئهوا خۆی لێ بهدوور بگرێت و هاوار بكات.
8. ههندێك لهمنداڵانی ئۆتیزم ناتوانن گوزارشت لهههست و سۆزی خۆیان بكهن و تێكهڵی دهوروبهرو خهڵكی نابن و خوودهگرن بهیهك جۆر یاریكردن و حهز بهگۆرینی ناكهن، هاوكات حهز به وێرانكردن و شكاندنی كهلوپهلهكانی بهردهستیان دهكهن،بۆ نموونه ههندێك لهمنداڵانی ئۆتیزم حهز بهشكاندنی پیاڵه و فهخفوری و گلاسی شوشه دهكهن چونكه چێژ لهو دهنگه وهردهگرن، بهڵام ههندێكی تریان حهزدهكهن گوێیان لهدهنگی دڕاندنی كاغهز و نایلۆن بێت، بۆیه ههر كتێب یا رۆژنامهیهك ببینن دهیدرێنن، وه ههندێكیان چێژ لهدهنگی خوڕه خوڕ و فواره و دهنگی ئاو وهردهگرن، بۆیه پێویسته ئهو دایك و باوكانهی كه منداڵی ئۆتیزمیان ههیه ئهو جۆره یاری و گهمانه بۆ منداڵی ئۆتیزم بكرن كه دهنكی مۆسیقی و كارتێكهره سروشتیهكانی لهسهر تۆماركراوه، یان ئهو تابلۆ ئهلكترۆنیانه له ژوورهكانیان ههڵواسن كه تاڤگهیه و ئاو دێته خوارهوه.
9. بهئاگابوون لهنهخۆشییهکانی تر چونکه منداڵی ئۆتیزم ناتوانێت باس لهحاڵی خۆی بکات بۆیه ههر کاتێ ههندێ نیشانهمان بهدی کرد کهئاماژه بهخش بێت بۆ بوونی نهخۆشی دهبێ بهئاگابین ، وهک نهمانی ئارهزووی خواردن ، تێکچوونی خهوتن ، پهڵهی سهر پێست ، بهرزبوونهوهی پلهی گهرمی لهش ، ههناسه تهنگی و … تد.
10. زۆر حاڵهت ههن وا لهمنداڵی ئۆتیزم دهكهن نهخهون یان كاتێ لهخهو رادهپهرن نهچنهوه ژێر نوێنی خهوتن، لهوانه ئهگهر دهوروبهرهكهی ژاوهژاو و دهنگی بهرز و غهڵبهغهڵبی تێدابێ یان ئهگهر بهتهنیا لهژوورێكی بكهیت واههست دهكات زیندهوهرێكی ناشرین لهژوورهكهیدایه بۆیه حهزدهكات لهگهڵ دایك و باوكی بخهوێت و پشتی بخورێنرێت و چیرۆكی بۆ بگێردرێتهوه، گهر بمانهوێت فێری بكهین بهئاسایی بخهوێت پێویسته بهم رێگه بنهرهتیانه مهشقی پێ بكهین:
أ. ئهگهر فێری ئهوه ببو بهچیرۆك خهوی لێبكهوێ، ژمارهی چیرۆكهكان یا كاتی خوێندنهوهكهی ههرجارهی كهمێكی لێ كورت دهكهینهوه.
ب. هاوكات ههوڵبدرێت بارهكهی خۆمان لهپاڵكهوتنهوه بۆ دانیشتن بگۆرین و دهست به پشتیا بهێنین.
ج. دوای چهند رۆژێ ئهگهر ئهم شێوازه سهقامگیر بوو پشت خوراندن و دهستپێداهێنان بهپشتی كهمدهكهینهوه تا نهیهێڵین.
د. بهدرێژایی چهند شهوێك ههرجارهی لهكاتی چیرۆك خوێندنهوهدا بست بهبست و وورده وورده لێی دووردهكهوینهوه.
ه. دواتر لهسهر كورسیهك لهبهرامبهری چیرۆك دهخوێنینهوه.
و. وورده وورده كورسیهكهی تا نزیكی دهرگای ژوورهكه لێ دووردهخهینهوه.
ز. پێش جێهێشتنی ژوورهكه ئاگاداری منداڵهكه دهكهینهوه، لهدوای ساتهوهختێك دهگهرێینهوه بۆ لای، یان یهكسهر دهگهرێینهوه، له شهوی دواتر لهدوای چهند خولهكێك دهگهرێینهوه بۆلای . ئهم ههنگاوانه بۆ رێكخستنی خهوی منداڵی ئۆتیزم لهوانهیه مانگێك زیاتر بخایهنێت.
رێگای مهشق بۆ منداڵی ئۆتیزم لهسهر بهكارهێنانی تهوالێت:
ههر منداڵه و بهپێی خاڵه بههێزهكانی كه تیایدا ههیه دهتوانرێت مهشقی لهسهر بهكارهێنانی توالێت پێ بدرێت، كاری چوونه توالێت یهكێكه لهكاره زهحمهتهكانی منداڵی ئۆتیزم، بۆیه باشتر وایه ئاوهستی خۆرئاوایی كه وهك كورسیه دابنرێت بۆی، بۆ یارمهتیدانی منداڵی ئۆتیزم پێویسته رهچاوی ئهم خاڵانه بكرێت.
1. سهرهتا دهبێ لیستێك دابنرێت بهدیواری ناو ژووری توالێتهكه، لهخانهكانی ئهو لیستهدا ژماره و كاتی میزكردن و پاشهرۆفرێدانی تێدا دیاری بكرێت.
سهرهتا ههتا دوو ههفته، ههر نیوسعات جارێك دهبرێته ئاودهست، مهرج نیه لهگهڵ ههر سهردانێك خۆی بهتاڵ بكات، بهڵام ژماره و ههموو كاتی سهردانهكان له لیستهخانهكهدا دهنوسرێت، ئهگهر میزی كرد، بهرهنگی شین هێمایهك لهناو خانهكه دهنوسین، ئهگهر پاشهرۆ بوو هێمایهكی سوور دهنوسین، خۆ ئهگهر هیچیشی نهكرد، بهرهنگی رهش هێمایهك لهناو خانهكه دهنوسین، دواتر ههر بهو لیسته بۆمان روون دهبێتهوه، ئهو منداڵه لهچهند كاتژمێر جارێكدا، میز یان پاشهرۆ له توالێت فرێ دهدات.
2. لهماوهی تێبینیكردن و پركردنهوهی لیستهكهدا كۆمهڵێ كاری تر ههڵدهسهنگێنرێت، لهوانه چۆنیهتی داماڵینی جلهكان و لهبهركردنی جلهكان و رهنینهوهی ترس لهدانیشتن بهسهر گهلییهوه، ئهو كارو گهمانهی منداڵهكه حهز پێیهتی لهگهڵ ئاستی ئاگایی منداڵهكه لهسهرجهم كارهكه.
3. لهدوای دروستكردنی لیستهكه، پێویسته ئهم ئامانجانه دیاری بكرێت، كاتێك دهچێته توالێت و دانیشتن لهسهر كورسی بۆ ماوهیهكی باش تا خۆی خاڵی دهكاتهوه، مامهڵهكردنی لهگهڵ جلوبهرگدا بهشێوهیهكی گونجاو، فێركردنی بۆئهنجام گهیاندنی ئامانجی چونه ئاودهست بهسهركهوتویی، زاڵبوون بهسهر ترسدا، چونكه منداڵی ئۆتیزم له حاڵهتی ترسدا پاشهرۆ فرێ نادات.
4. بۆ چهسپاندن و سهركهوتنی منداڵی ئۆتیزم له چوونه توالێت پێویسته رهچاوی ئهم خاڵانه بكرێت:
أ. دانانی رژێمێك بۆچوونه ئاودهست، تێگهیاندنی منداڵهكه بهبهردهوامی لهسهر ئهو رۆیشتنه.
ب. پهلهپهلی لێنهكرێت لهناو توالێت وه بهووشهی زبر و تورهبوون سهغڵهت نهكرێت.
ج. پهیرهوكردنی سیستمی پاداشت بهخشین لهگهڵ ههركردهوهیهك كه بهگوێمان دهكات.
د. دروستكردنی لیستهكان وه بهردهوام بوونی تا ماوهی دوو مانگ.
ه. كۆمهڵێك ئاماژه ههیه كه نیشانمان دهدات لهكارهكهمان سهركهوتوو بووین یان نا لهوانه:
• ئهگهر منداڵهكه بۆماوهی چهند سعاتێك جلوبهرگی ووشك بوون.
• ئهگهر خۆی پیس نهكرد.
• ئهگهر بهرێكوپێكی لهكاتی گونجاودا پاشهرۆی فرێدا.
• ئهگهر لهرێی داكهندنی پانتۆڵهكهی یان فرێدانی حهفازه یان به ووشه پێتی ووت یهعه یان خۆم پیس كرد.
ههریهكه لهم ههنگاوانه دهكرێ ببێته خاڵی دهستپێك و ئاگاداریش بین ئهم فێركردنانه به ئهعسابی سارد و ورهی بهرز و ئارامی و لهسهرخۆییهوه رووبهرووی بینهوه ئهگینا ئهنجامی پێچهوانهی دهبێت، ههروهها كاتێكی زۆریشی دهوێت.
چارهسهر
لهبهرئهوهی بهشێوهیهكی تهواو هۆكارهكانی تووشبوون به ئۆتیزم نهزانراون، بۆیهشه چارهسهركردنی ئاسان نیه بهڵام ئهمهش بهو مانایه نیه كه پسپۆران دهستهوهستان دانیشتبێتن و هیچ جۆره چارهسهرێكیان بۆ نهدۆزیبێتهوه، هاوكات چارهسهركردن له نهخۆشێكهوه بۆ نهخۆشێكی تر دهگۆرێت ئهویش بهگوێرهی حاڵهت و پلهی نهخۆشیهكه، دهكرێت گرنگترین چارهسهریهكانی ئهم نهخۆشیه بریتی بێت له:
1- گۆڕین یان باشتر کردنی ڕهفتار .
2- ڕێگهی بنیاتنانی فێرکاریی .
3- دهرمان .
4- چارهسهری ئاخاوتن .
5- چارهسهری پیشهیی .
ههریهکه لهم ڕێگهیانه پێویستی بهڕێنمایی لهلایهن چارهسازی دهروونی و پزیشکی دهروونی و توێژهری دهروونییهوه ههیه ، سهبارهت بهدهرمان ئهوه بهتهواوی کاری پزیشکه و بهپێی پێویستی و نیشانهکانی منداڵهکه دهگۆڕدرێ .
زۆربهی ئهو حاڵهتانهی كه سووكن و منداڵ بهقورسی تووشی ئهو نهخۆشیه نهبووه ئهوا ئهگهر زوو چاكبونهوهیان زۆره، دهوڵهمهند كردنی ژینگهی منداڵ بهجۆرهها یاری و چالاكی و كهلوپهل و قسهلهگهڵ كردنی منداڵ و هاندان و پاداشتكردنی لایهنه باشهكانی رۆژبهرۆژ توانا و لێهاتوویی ئهو منداڵانه بهرهو زیادبوون دهروات.
مۆسیقاش گرنگی خۆی لهژیانی ئهو منداڵانهدا ههیه و دهركهوتووه كه بهكارهێنانی مۆسیقا زۆر گرنگه بۆ فێربوونی نۆره و وهستان لهڕیزدا، سهرهرای فێربوونی زۆر سرود و گۆرانی و دهوڵهمهندكردنی زمانی منداڵ و زیادكردنی ووشهكانی.
له لێكۆڵینهوه پزیشكیهكاندا دهركهوتووه كه چارهسهری %100 بۆ ئهم نهخۆشیه نیه، تهنها ئهوه نهبێ پێویسته بنكه و سهنتهری مهشق پێدان و گهمهكردنی چارهسازانه بۆ ئهو منداڵانه بكرێتهوه.
ئهنجام
1. ئهم نهخۆشیه چارهسهری بنهرهتی نیه و پێویستی بهراهێنانی بهردهوام ههیه له ههموو قۆناغهكانی تهمهنیدا.
2. رۆژ بهرۆژ رێژهی نهخۆشیهكه زیاد دهكات بهبێ دۆزینهوهی هۆكاره سهرهكیهكان.
3. منداڵی رهگهزی نێر زیاتر تووش دهبێت وهك له رهگهزی مێ.
4. ژمارهیهك لهو منداڵانه بههره و توانایان ههیه و به مهشق و راهێنانی بهردهوام دهتوانن وێرای ژیانێكی تا رادهیهك ئاسایی، كاربكهن و لێهاتوییان بسهلمێنن.
5. خێزان و دایك و باوك بهرپرس نین له دروست بوونی منداڵی ئۆتیزم.
چی بكرێت؟
لهبهرئهوهی رۆژ بهرۆژ رێژهی توشبوون به منداڵی ئۆتیزم زیاد دهكات و ئهم بابهته بووهته واقع، پێویسته ههنگاوی جددی بنرێت بۆ كهمكردنهوهی كاریگهریهكانی و رووبهروونهوهی، پێویست دهكات كه:
1. چاككردنی سهنتهرهكانی مهشق و راهێنان و دابینكردنی ستافی پێویست و راهێنراو به پرۆگرامهكانی سهردهم لهبواری راهێنانی منداڵی ئۆتیزم.
2. كردنهوهی سهنتهرهكانی مهشق و راهێنان لهشار و شارۆچكهكان بهو پێیهی ژمارهیهك تووشبووری ئۆتیزم له شارو شارۆچكهكانن.
3. دابینكردنی لیژنهیهكی باڵا كه پێكهاتبێت له پزیشكی دهروونی و دهماری، توێژهری دهروونی، توێژهری كۆمهڵایهتی، مامۆستای تایبهت، بانگهواز كردن له میدیاكان بۆ دروستكردنی ئامارێكی راست و دروست سهبارهت به رێژهی ئهو منداڵانه له ههرێم و پله و ئاستی توشبوونهكهیان.
4. پهیوهندی بهستن لهگهڵ رێكخراوه جیهانیهكان كه لهبواری رووبهروونهوهی ئهم نهخۆشیه كاردهكهن و سوود وهرگرتن له توانا و شارهزاییهكانیان.
5. ناردنهدهرهوهی كهسانی پهروهردهكار بۆ ئاشنابوون به دوایین زانیاری و پێشكهوتنهكانی پهروهرده و مهشق پێكردنی منداڵانی ئۆتیزم.
6. كردنهوهی خولی بهردهوام بۆ دایك و باوكان بۆ چۆنیهتی ههڵسوكهوت كردن لهگهڵ منداڵهكانیان.
7. دروستكردنی تیمی گهرۆك بۆ بهخشینهوهی رێنمایی له گهرهكه دوورهدهست و پهراوێزخراوهكان .
8. پێشكهشكردنی پرۆگرامی تهلهفزیۆنی و رادیۆیی بهردهوام لهبارهی ئۆتیزم.
پهراوێزهكان
كهریم شهریف قهرهچهتانی، سایكۆلۆژیا و پهروهردهی منداڵ، چاپخانهی پهیوهند/سلێمانی2011،ل167
محمد علی كامل, اڵوتیزم(التوحد)الاعاقه الغامچه بین الفهم و العلاج, مركز اڵسكندریه للكتاب,ص5
ئهفرام محمد حهسهن، ئۆتیزم، پێگهی دهروونناسی http://www.derunnasy.com یهك شهممه 21/4/2013، 3:40 خولهك
هۆكارهكانی ئۆتیزم، پێگهی گوڵانhttp://www.gulan-media.com<یهك شهممه 21/4/2013، 4:00 خولهك، بهبێ ناوی نوسهر.
هێمن قادر، نەخۆشی ئۆتیزم چیە؟، پێگهی كهناڵی كوردسات http://www.kurdsat.tv21/4/2013، 2:00 خولهك
أبو سعود, نادیه ابراهیم, الگفل التوحدی) پێگهی شارهزوور، http://www.sharazur.com28/3/2012 8:39 خولهك
محمد علی كامل,مصدر سابق، ص5
ئهفرام محمد حهسهن, سهرچاوهی پێشوو
*ههرچهنده ئهم بۆچوونه بۆچونێكی سهدا سهد زانستی نیه ، لهمیانی گهرانهكانمدا لهسهرچاوهكاندا ئهوهم بهرچاو نهكهوت كه بۆچی پێی دهڵێن ئۆتیزم، بهڵام بههۆی چاودێریكردنی بهردهوامی نهخۆشیهكه لهلایهن كۆمهڵهی ئۆتیزمهوه دهشێت ئهم بروایهیان لهلا درووست بووبێت، و بێگومانیش برێكی زۆر لهراستی تێدایه.
چاوپێكهوتن لهگهل سهرۆكی كۆمهڵهی ئۆتیزمی كوردستان، پێگهی خێزان، http://www.xezan.org29/3/2013 9:00 خولهك
كهریم شهریف قهرهچهتانی، سهرچاوهی پێشوو،ل165
چ ئاوڕێك لە منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم دراوەتەوە؟, پێگهی گۆڤاری گوڵانhttp://www.gulan-media.com<یهك شهممه 21/4/2013 4:25 خولهك
كهریم شهریف قهرهچهتانی، ههمان سهرچاوه،ل166
ئازاد جهلال، خود تهنیایی، پێگهی دهروونناسی http://www.derunnasy.com, یهكشهممه 21/4/2013 5:00 خولهك
هۆكارهكانی ئۆتیزم، سهرچاوهی پێشوو
پهروین خدر ئیبراهیم، ماجید نوری، تیشكه نیگایهك بۆ منداڵی ئۆتیزم، چاپخانهی خانی له دهۆك، چاپی یهكهم 2008، ل7
ئهفرام محمد حسن، سهرچاوهی پێشوو
كهریم شهریف قهرهچهتانی، سهرچاوهی پێشوو،ل168
پهروین خدر ئیبراهیم، ماجید نوری، سهرچاوهی پێشوو، ل8
كهریم شهریف قهرهچهتانی، سهرچاوهی پێشوو ،ل169
ههمان سهرچاوه،ههمان لاپهره
لەهەرێم (650) توشبووی نەخۆشی ئۆتیزم هەیە, پێگهی ئهنجومهنی ناوهندی ی.ن.كhttp://www.pukcc.org, یهكشهممه 21/4/2013 6:00 خولهك
كهریم شهریف قهرهچهتانی، سهرچاوهی پێشوو،ل170
كهریم شهریف قهرهچهتانی، ههمان سهرچاوهی پێشوو،ل173
نیشانهكانی ئۆتیزم، گۆڤاری مێرگ،ژماره 60 ئایاری 2010، ل 55
ئهفرام محمد حسن، ههمان سهرچاوهی پێشوو
پهروین خدر ئیبراهیم، ماجید نووری، ههمان سهرچاوهی پێشوو،ل5
بهپێی لێدوانی بهرپرسانی كۆمهڵهی ئۆتیزمی كوردستان كه لێدوانیان بۆ كهناڵهكانی راگهیاندن داوه، ئهم كۆمهڵهیه تایبهته به منداڵانی توشبوو به ئۆتیزم، لهساڵی 2008 دامهزراوه.
چ ئاورێك له منداڵانی توشبووی ئۆتیزم دراوهتهوه، سهرچاوهی پێشوو
سلێمانی: ڕێژهی توشبوان بهنهخۆشی ئۆتیزم لهزیادبوندایه, پێگهی ئاوێنهنیوز http://www.awenenews.com2/4/2013
كهریم شهریف قهرهچهتانی، ههمان سهرچاوهی پێشوو، ل184
رائد خلیل العبادی، التوحد، مكتبه مجتمع العربی، 2006،ص93
السید صالح، مرچ التوحد اعراچه و علاجه، http://shabablek.com28/3/2012 3:30 pm
السید صاڵح، نفس مصدر سابق
ئهفرام محمد حسن، سهرچاوهی پێشوو
كۆسرهت ئهكرهم، راپۆرتێك دهربارهی ئۆتیزم، پێشكهش بهبهشی وانهوتنهوه كراوه له دیپلۆمی باڵای زانكۆی كۆیه.
پهروین ئیبراهیم خدر و ماجید نوری، سهرچاوهی پێشوو،ل23
ئهفرام محمد حسن، سهرچاوهی پێشوو
كهریم شهریف قهرهچهتانی، سهرچاوهی پێشوو،ل190
پهروین خدر ئیبراهیم و ماجید نوری، سهرچاوهی پێشوو،ل9
سهرچاوهكان
1. كهریم شهریف قهرهچهتانی، سایكۆلۆژیا و پهروهردهی منداڵ، چاپخانهی پهیوهند/سلێمانی 2011.
2. محمد علی كامل, اڵوتیزم(التوحد)الاعاقه الغامچه بین الفهم و العلاج, مركز اڵسكندریه للكتاب.
3. پهروین خدر ئیبراهیم، ماجید نوری، تیشكه نیگایهك بۆ منداڵی ئۆتیزم، چاپخانهی خانی له دهۆك، چاپی یهكهم 2008.
4. رائد خلیل العبادی، التوحد، مكتبه مجتمع العربی، 2006.
5. نیشانهكانی ئۆتیزم، گۆڤاری مێرگ،ژماره 60 ئایاری 2010.
6. كۆسرهت ئهكرهم، راپۆرتێك دهربارهی ئۆتیزم، پێشكهش بهبهشی وانهوتنهوه كراوه له دیپلۆمی باڵای زانكۆی كۆیه.
7. ئهفرام محمد حهسهن، ئۆتیزم، پێگهی دهروونناسی http://www.derunnasy.com
8. هۆكارهكانی ئۆتیزم، پێگهی گوڵان http://www.gulan-media.com<
9. هێمن قادر، نەخۆشی ئۆتیزم چیە؟، پێگهی كهناڵی كوردسات http://www.kurdsat.tv
10. أبو سعود, نادیه ابراهیم, الگفل التوحدی) پێگهی شارهزوور، http://www.sharazur.com
11. چاوپێكهوتن لهگهل سهرۆكی كۆمهڵهی ئۆتیزمی كوردستان، پێگهی خێزان، http://www.xezan.org
12. ئازاد جهلال، خود تهنیایی، پێگهی دهروونناسی http://www.derunnasy.com
13. لەهەرێم (650) توشبووی نەخۆشی ئۆتیزم هەیە, پێگهی ئهنجومهنی ناوهندی ی.ن.كhttp://www.pukcc.org,
14. چ ئاوڕێك لە منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم دراوەتەوە؟, پێگهی گۆڤاری گوڵانhttp://www.gulan-media.com<
15. السید صالح، مرچ التوحد اعراچه و علاجه، http://shabablek.com
16. سلێمانی: ڕێژهی توشبوان بهنهخۆشی ئۆتیزم لهزیادبوندایه, پێگهی ئاوێنهنیوز http://www.awenenews.com
توێژەری کۆمەڵایەتی/ زانکۆی کۆیە