• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» خێزان و قه‌یران
سامان سيوةيلى

خێزان و قەیران
خێزان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم قەیرانە ئابوریە دەبێت چی بکات؟ 
١-ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەرشانی پیاوان (باوکان):
-فرۆشتنی دوو یان سێ ئۆتۆمبێلی زیادە (ئۆتۆمبێلەکانی پۆز)، هێشتنەوەی تەنها یەک ئۆتۆمبێل، ئەویش تەنها بۆ کاری پێویست بەکاربهێنرێت.
-دەستهەڵگرتن لە گەشتیاری سێکسی بۆ وڵاتان، کە بەناوی بازرگانیەوە زوو زوو سەفەر دەکرا.
-دەستهەڵگرتن لە گەعدەکانی شەوان و خەرجی زیادە و باڵ و گۆشت برژاندن، لەمەودوا بە دوو عەلاگەی ڕەشەوە لەکاتی خۆیدا و پێش بانگ خۆت بکەرەوە بە ماڵدا.
- دەستهەڵگرتن لە کڕێنی ژمارەی مۆبایل و ژمارەی ئۆتۆمبێلی شاز بەپارەی گرانبەها تەنها بۆ پۆز.
- تەنها یەک سیم کارت و یەک مۆبایل بەکاربهێنە.
- دەستهەڵگرتن لە باخەکان، پچڕاندنی هەموو تەلبەندی باخەکان، یان کاری کشتوکاڵی تێدا بکە، یان بیدەنەوە بە خەڵکی گوندەکان تاکو بەروبومی خۆماڵی پێ زیاد بکەن.
- بەکارهێنانی (خەنە)ی کوردی لەجیاتی بۆیاخی مارکەی گرانبەها بەمەبەستی بۆیاخکردنەوەی قژ.
- دەستهەڵگرتن لە خووی (ئۆتۆمبێل گۆڕین)، کە هەر مانگە مۆدێلێک ئۆتۆمبێلیان دەخستە ژێر خۆیان.
- بۆ نەورۆز و بۆنەکان، قاتە شاڵ و کڵاشەکانی ساڵانی ڕابردوو بەکاربهێنە و پێویست ناکات وەک ساڵانی ڕابردوو هەموو بەهارێک دەستێکی نوێ بەدرون بدەیت.

٢-ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەرشانی ئافرەتان (دایکان) لەم قەیرانە ئابوریەدا:
-پێویستە ئافرەتان دەستبەجێ دەست هەڵبگرن لەبەرنامەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری (جوانکاری و ڕێککاری)، کە ساڵانە ملیۆنەها دۆلار لەخەرجی خێزانی کوردی لەهەرێمی کوردستان لەوپێناوەدا بەفیڕۆ دەڕۆشت، زۆرینەی (لوت و کوڵم و لێو و سنگ و سمت و پێست)ەکانیان دووچاری شێواندن دەکرد بێ ئەوەی گوێیان بە داهاتی خێزان بدایە و بێ ئەوەی لەخەمی پاشەڕۆژ بن.
-سەرلەنوێ گرنگی دانەوە بە خواردنی ماڵەوە، ئیدی ئەو سەردەمە گوزەشت کە ڕۆژانە یان هەفتەی چەند جارێک (پیتزا و خواردنی سەفەری و سەروپێی وەستا فڵان و خواردمەنیەکانی فڵان خان) بخرێنە سندوقی ئۆتۆمبێل و لەبەر ماڵەوەدا بەگەرمی خۆیان بکەن بە ماڵەوەدا و لەسەر خوانەکان دابنرێن، واتە ئیدی دەبێت ئافرەتان قۆڵی لێهەڵماڵن.
- چوونە دەرەوەکانی خێزان لەسەر داوای ئافرەتان بۆ ڕیستۆرەکانتان نەمێنێت و پەیڕەونەکردنی سستمی دەعوەتکردنی ماڵە هاوڕێ و خزمەکان و ماڵە باوک بۆ سەر مێزی ئەم ڕیستۆرانت و ئەو ڕیستۆرانت و چرکاندنی دەیان وێنە و دابەزاندنی لەسەر تۆمەڕە کۆمەڵایەتیەکان (ڕۆژێکی زۆر خۆش).
-ناچارنەکردنی هاوسەرە پیاوەکانیان بۆ کڕینی دیاری گرانبەها وەک (لیرە) بۆ بۆنەی هاوسەرگیری هاوڕێ و خزمان.
- ناچارنەکردنی هاوسەرە پیاوەکانیان بۆ گەشت بۆ تورکیا و ئێران و لوبنان و … تد، لاسایی نەکردنەوەی گەشتی خواپێداوەکان.
-دەستگرتن بە کەلوپەلەکانی ناوماڵ و وازهێنان لە گۆڕینی مۆدێلی ژووری میوان و کەوانتەری مەتبەخ و تاقمی نان خواردن و ژووری نوستن و پەردەی ناوماڵ، وە ئەگەر بەرگی قەنەفەکانیان دڕا ئەوا بیاندرونەوە نەک یەکسەر فڕێی بدەنە دەرەوە و پارەش بدەن بۆ ئەوەی بۆیان فڕێ بدەن.
- هاوسەرەکانیان ناچار نەکەن بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و کڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست و قەرز، (ئەی بۆ فڵانی دشم هەیەتی و ئەی بۆ فڵان خانی درواسێمان پێیەتی).
- بەکارهێنانی ئەو سەدان پارچە جل و دەیان جۆر جانتای شان و دەستی و دەیان جوت پێڵاوانەی کە هەیانە و نەکڕینی پۆشاک و پێڵاو و جانتای نوێ لەساڵی ٢٠١٦ دا.
- لەجیاتی پەنابردن بۆ ساڵۆنەکانی جوانکاری، لەمەودوا (خەنە) و (وسمە) حەیاتەکە بەکاربهێنە، بەتایبەتی هیندیە خاڵ لەڕووەکە.
- بەکارهێنانی سپیاوی کوردی لەجیاتی ماکیاجی مارکە و گرانبەها.
- کەمکردنەوەی سەیرانکردن لە وەرزی بەهاردا و کەمکردنەوەی بڕی ئەو خۆراکانەی کە لەساڵانی ڕابردوودا دەبران بۆ سەیران و لە سەیرانگاکانیش نیوە زیاتری دەڕێژرا، هەروەها پێویست ناکات بۆ نەوروز و جەژنەکان ساڵانە دەستە جلی کوردی نوێ بەدرون بدەن.
- دەستهەڵگرتن لە کڕینی چەرەساتی گرانبەها و گەڕانەوە بۆ (گوڵەبەڕۆژە) لەسەر ڕۆژنامەیەک کە کەس نایخوێنێتەوە هەڵبڕێژرێت.
- دەستهەڵگرتن لە شیرینی گرانبەها (ئەبو عەفیف و حەمدانی و دار التواچع و ئیستەنبول و … تد) لەجیاتی ئەوانە، دەستکردنەوە بەدروستکردنی کولیچە ئەویش بە خورما نەک بە کاکڵە گوێز.
- لەکاتی دەعوەتی زۆر ناچاریدا پێویستە ئافرەتان لەیەک جۆر برنج و یەک جۆر شلە و یەک جۆر گۆشت زیاتر لێنەنێن، نەک وەک جاران بۆ چوار جۆر شلە و سێ جۆر برنج و دوو یان سێ جۆر گۆشت و ماسی ئامادە دەکرا و تەنها چارەکێکی خواردنەکان دەخورا و ئەوەی دەمایەوە هەموو فڕێ دەدرا.
- وازهێنان لەخزمەتکاری بیانی و خۆ دەرخستن لەناو خەڵکدا، لەمەودوا ئافرەتان زەمیلەیەک بگرن بەدەستیانەوە خۆیان پێداویستیەکانی خۆیان هەڵبگرن،و ئەگەر منداڵیشیان بوو، ئەوا خۆیان منداڵی خۆیان لەباوەش بکەن، ئەگەر ناشتوانن با منداڵ دروست نەکەن.

٣- ئەرکەکانی سەر کچان و کوڕان لەناو خێزاندا:
-وازهێنان لە بەرنامەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری (جوانکاری و ڕێککاری)، دەستکاری ئیشی خوا مەکەن و خۆتانتان لاپەسەند بێت.
-خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە و زانکۆ حکومیەکان و بایکۆت کردنی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ ئەهلیەکان چونکە (بابە) گیرفانی خاڵیە.
-وازهێنان لە نێرگەلە کێشان و دەرچوونی شەوان بۆ کافتریاکان.
- وازهێنان لە زیادەڕەوی لەبەکارهێنانی ئۆتۆمبێل لێخوڕین و پۆز لێدان بەسەر هاوڵاتیاندا لە شەقام و شوێنە گشتیەکان و دەستپێوەگرتن بەخەرجیە زیادەکان.
-پێویستە دوو برا لەماڵێکدا و دوو خوشک لە ماڵێکدا کە لەمەوپێش هەریەکەیان ژووری تایبەتی خۆی هەبووە، دوو دوو بچنە یەک ژوور بەمەبەستی دەستپێوەگرتن بە سووتەمەنی و کارەبا.
- لەمەودوا زاراوەی (مامی) و (بابی یان دادی) بەکارمەهێنن و بگەڕێنەوە بۆ ناوە کوردیە ڕەسەنەکان (دایکە گیان) و (باوکە گیان).
-لەمەودوا ئەگەر هەڵوێستێک سەرنجی ڕاکێشان مەڵێن (Oh My God)، بەڵکو بڵێن (ئااای خوایە گیان).
- بەکارهێنانی مۆبایلی نۆکیای (3310) و هاوپۆلەکانی و بایکۆتکردنی مۆبایلە زیرەکە پێشکەوتووەکان.
- لەمەودوا لەقوتابخانە و زانکۆوە بەگروپ مەچن بۆ ڕیستۆرانت و کافتریاکان، بەڵکو دوای دەوام ژیرانە وەرنەوە بۆ ماڵەوە بزانن دایە گیان چی بۆ ئامادە کردوون.
-وازهێنان لەبەشداری کردن سەنتەرەکانی لەش جوانی بەپارە، ئەگەر دەتەوێت جەستەت ڕێک بێت ئەوا ڕۆژانە دەیان جار بەسەر قادرمەکانی ماڵەوەتاندا بەخێرایی بڕۆنە سەرەوە و وەرنەوە خوارەوە.

بەم شێوەیە خێزان دەتوانێت خۆی دەرباز بکات لە خەرجیە زیادەکانی و ئەو کاتە دەتوانێت بەئاسانی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم قەیرانە داراییەدا.



   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.