• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ وێبسایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌
عومه‌ر گوڵپی‌

له‌ دونیای‌ پڕ له‌ جوڵه‌ی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، نه‌وه‌ك ته‌نها گواستنه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان گرنگه‌، به‌ڵكو خێرا گه‌یاندنیان بووه‌ه‌ته‌ خه‌مێكی‌ گه‌وره‌ی‌ دامه‌زراوه‌كان‌و هاووڵاتیانیش گرنگترین شته‌ به‌ لایانه‌وه‌ .

ناكرێ له‌ سه‌ده‌ی‌ بیست‌و یه‌كدا بژین‌و بۆ زانیارییه‌ك پێویست بكات چه‌ندین كیلۆمه‌تر ببڕین تا به‌ ده‌ستی‌ دێنین، یان له‌م دراوسێ‌‌و له‌و خزم بپاڕێیینه‌وه‌ تا كه‌سێ‌ له‌ فڵان فه‌رمانگه‌ بناسێ‌ سا به‌ڵكو زانیارییه‌كی‌ ده‌ست كه‌وێ‌، ناكرێ له‌ سه‌ده‌یه‌كدا كه‌ به‌سه‌ده‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان ناسراوه‌، زانیارییه‌كان لای‌ ئێمه‌ هێشتا له‌ناو ده‌یان توێكڵدابن‌و چه‌ندین ڕۆژو شه‌ویان بوێت تا به‌رده‌ست ده‌كه‌ون، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وزانیارییانه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیدربن به‌ هاووڵاتیانه‌وه‌، خۆ دۆخه‌كه‌ زۆر خراپتره‌ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و خێزانه‌كانین بن، چونكه‌ پێویسته‌ بۆ هێندێك له‌ چین‌و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ئاسانكاری‌ زیاترو هاوكاری‌ زیاتر بكرێن له‌م ڕوه‌وه‌، وه‌ك منداڵان، پیروپه‌ككه‌وته‌كان، ئافره‌تان، هه‌ژاره‌كان، نه‌خۆشییه‌ جۆراوجۆره‌كان كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ .

بوونی‌ وێبسایت‌و به‌رده‌ستبوونی‌ زانیارییه‌كان بایه‌خێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، هێنده‌ی‌ بایه‌خی‌ كات‌و تواناو پاره‌، چونكه‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ دارایی‌‌و مرۆییمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و گرێكوێره‌كانمان بۆ ئاسان ده‌كات .

هه‌ربۆیه‌ سه‌ره‌ڕای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه‌ ناخۆشانه‌ی‌ چوارده‌وریان ته‌نیوین، یه‌ك له‌و كارانه‌ی‌ زۆر دڵم پێی‌ خۆشه‌، دروستكردن‌و بونیاتنانی‌ ئه‌م وێبسایته‌یه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووری‌ بوونی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان له‌ هه‌موو سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، تا له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ئاسانتر به‌ هاووڵاتیان‌و كارمه‌ندان‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ببه‌سترێینه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌م كورته‌ وتاره‌دا گرنگ بێت‌و مابێت بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دروستكردنی‌ وێبسایته‌كه‌ چه‌ند گرنگه‌، هێنده‌ش به‌رده‌وام نوێكردنه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان‌و ئه‌بده‌یت كردنه‌وه‌یان گرنگه‌، ماده‌م ژیان له‌ گۆڕانی‌ به‌رده‌وامدابێت، كه‌واته‌پێویسته‌ داتاو زانیارییه‌كانیش به‌پێی‌ گۆڕانكارییه‌كا بڕۆن‌و نوێببنه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا دروستكردنی‌ ئه‌م وێبسایته‌ بایه‌خه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستده‌دات، بۆیه‌ هیوام وایه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك (به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ) بتوانین په‌ره‌ به‌م وێبسایته‌ بده‌ین‌و له‌ ئاینده‌دا نه‌وه‌ك ته‌نها هه‌واڵ‌و زانیاریی‌‌و یاساو ڕێنمایی‌ بۆ هاووڵاتیان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ بگوازێته‌وه‌، به‌ڵكو ببێته‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌‌و تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و خوێندكارانی‌ زانكۆو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ دوای‌ زانیاریی‌‌و بابه‌تی‌ زانستیدا ه‌گه‌ڕێن .

له‌ كۆتاییدا سه‌ره‌ڕای‌ ئاراسته‌كردنی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ خۆم‌و به‌رپرسانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ تر، پیرۆزبایی‌ له‌ ته‌واوی‌ كارمه‌ندان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌م كه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌م پێگه‌ خۆشه‌ویسته‌ سودوه‌رده‌گرن، ده‌ست له‌ ده‌ست‌و پشت به‌ خوا له‌ پێناو به‌ڕێوه‌بردنی‌ باشدا، كه یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ شه‌فافییه‌ته‌و شه‌فافییه‌تیش به‌بێ‌ به‌كارهێنانی‌ ڕێگاكانی‌ سه‌رده‌م بۆ گه‌یاندنی‌ زانیارییه‌كان كه‌م‌و كورته‌ . 

* به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ .


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.