• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
»  ژنی كورد شایانی نۆبڵ نییه‌ !
خه‌ڵه‌ف غه‌فور






توانا و به‌هره‌كانی ژنی كورد كه‌متر نییه‌ له‌ توانای ئه‌وانی تر، لێ‌ ئه‌وه‌ی كه‌مه‌ و نیمانه‌ خاوه‌ندارێتی كردنه‌ لێیان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ بۆ گه‌وره‌ترین داهێنان و ئازار و كۆمه‌ڵكوژی شیعر ده‌نووسین و هه‌ر خه‌ریكی گریان و ناڵه‌ ناڵین.

چیرۆكی شیعر نووسین له‌ كۆمه‌ڵی كوردی چیرۆكێكی دوور و درێژه‌، بۆ هه‌موو تراژیدیا، خۆشی، ناخۆشی، مه‌رگی سه‌ركرده‌ و تا هه‌ر چیت به‌ بیردا دێت، شیعر نووسین به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ مانای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی شیعر و شیعره‌وانان نییه‌، لێ‌ بانگدانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر شیعر بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانمان ده‌رمانی ده‌رده‌كه‌ نییه‌.

27 ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدی ئه‌نفال تێپه‌ڕ ده‌بێت، 27 توێژینه‌وه‌ی زانستی و دۆكیۆمێنتاری گرنگمان نییه‌، كه‌چی له‌ ئه‌مریكا و ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ده‌یان توێژینه‌وه‌ و كتێبی گرنگ له‌سه‌ر 1ی سێپته‌مبه‌ر نووسراون.

نادیه‌ موراد كه‌ بووه‌ته‌ چیرۆكی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنی كوردانی ئێزدی، له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان، سیمینار و تیڤییه‌كانه‌وه‌ هه‌ر ناڵه‌ی بێدادیی جیهانێتی بۆ جینۆسایدی كوردانی ئێزدی، ئه‌و وه‌كو كوردی ئێزدی چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌ و وه‌كو ژن ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌وه‌سه‌ر، بووه‌ته‌ ناسنامه‌ی جینۆسایدی ئه‌م دواییه‌ی گه‌لی كورد، كه‌چی نه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و نه‌ رێكخراوه‌كانی ژنانیش خاوه‌ندارێتی لێناكه‌ن.

ئه‌م چیرۆكه‌تان لا سه‌یر نییه‌، چیرۆكی (یه‌كێتی ژنانی عیراقی عه‌ره‌بی) داوا ده‌كات نۆبڵی ئاشتی بدرێته‌ نادیه‌ موراد و رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی لای خۆشمان دووریان لێگرتووه‌، یان به‌ قه‌وڵی خۆیان ئه‌وانیش خه‌ریكن ئیشێكی بۆ بكه‌ن.

نادیه‌ وه‌كو كورد و ژن بووه‌ته‌ ره‌مز، هه‌روه‌كو چۆن له‌ قه‌ندیل و رۆژئاوا و ژنه‌ پێشمه‌رگه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌مان ته‌واری كورد هه‌یه‌.

خۆسازدان بۆ راگه‌یاندنی كه‌مپه‌ینی پشتیوانیكردن له‌ نادیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نۆبڵی ئاشتی بدرێتێ‌ هێنده‌ كارێكی قورس نییه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كانی ژنانی كوردستان بیانه‌وێت.

قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌توانایی و شكۆمه‌ندی و به‌رخۆدانكاری و چه‌وساوه‌یی ژنی كورد به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی ناوێت، به‌ڵكو مێژووی كورد به‌ ره‌نگی ژن نه‌خشێنراوه‌، له‌ شوێنێك شه‌ڕڤانه‌ و له‌ شوێنێك سه‌ركرده‌یه‌ و له‌ شوێنێك ده‌نگ و ئاوازی دڵڕفێنێ‌ گوێی هه‌مووان پڕ ده‌كات، له‌ زۆر شوێنیش نه‌ك داكۆكیكاره‌ له‌ مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ڵكو قه‌ڵغانی پاراستنی مافی ئه‌وانی تریشه‌.

كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ نادیه‌ مورادی كوردی ئێزدی بۆ من جێگای بایه‌خه‌، به‌ڵكو ناسنامه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رانی سه‌یره‌، بۆ نۆبڵی ژنی كورد، یه‌كێتی ژنانی عه‌ره‌ب سپۆنسه‌ر و بانگه‌شه‌كار بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو گومان و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌، یان ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردییه‌كه‌ پێیانوایه‌ ژنی كوردی شایانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ نییه‌ (كه‌ ئه‌وه‌ سه‌رله‌به‌ری ناڕاسته‌ و ده‌یان ژنی كورد هه‌یه‌ شایانی وه‌رگرتنی نۆبڵه‌)، یان بیریان له‌ دروستكردنی وه‌ها كه‌مپه‌ینێكی گرنگ نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

خۆ ئه‌گه‌ر خوا كردی و نادیه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ كاندید كرا، له‌به‌رچاومه‌ چۆن ده‌یان رێكخراوی ژنان و كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی ده‌یكه‌نه‌ هه‌ڵا و خۆیانی‌ لێ به‌ خاوه‌ن ده‌كه‌ن.
بۆ نادیه‌ پێش نۆبڵ خه‌ڵاتی‌ تریش هه‌بوو، ده‌كرا سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ڕه‌سمی‌ خه‌ڵات و وه‌كو ژنێكی‌ شكۆداریش پێشوازییان لێ بكردایه‌.

خۆ ده‌كرێت شتی‌ تریش بكه‌ن، بۆ وێنه‌ خه‌ڵاتێك به‌ناوی (خه‌ڵاتی نادیه‌ موراد بۆ ژنی‌ كورد) بهێنرێته‌ كایه‌وه‌ و ساڵانه‌ بدرێته‌ ژنێكی‌ نموونه‌یی كورد.

له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، چی‌ ده‌بێت له‌و هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌ی‌ كورد، یه‌كێكیان غیره‌ت بكه‌ن و ببنه‌ سپۆنسه‌ری‌ ماددی لیژنه‌یه‌كی‌ پسپۆڕ بۆ نووسینه‌وه‌ی‌ چیرۆكی‌ ژنانی‌ رفێنراوی ئێزدی كه‌ له‌ نادیه‌ موراد دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ی نادیه‌ موراد ره‌شبینی كردووم، به‌ڵام له‌سه‌ر وه‌زنی ناوی كتێبێكی خۆم یه‌ژم (نادیه‌ له‌سه‌ر  رێگای وه‌رگرتنی نۆبڵی ئاشتی).
چی ده‌بێت ئه‌و رۆژه‌ ببینم!


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.