• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای‌ گشتی‌ و دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندن

پاش بڵاوبوونەوەی‌ کەیسی‌ نەخۆشی‌ و کێشەی‌ هاووڵاتیەک بەناوی‌ (مستەفا موەفق)، کە کێشەی‌ نەخۆشی‌ و بێ جێگەیی‌ هەیە، بە پێویستی‌ دەزانین ئەرکی‌ خۆمان لەو جۆرە کەیسانە بۆ هاووڵاتیان ڕوونبکەینەوە:

١ـ بەشی‌ پارێزگاری‌ خێزان و بەرێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەک براو کەس و هاورێ لەگەڵ ئەو هاووڵاتیە بەرێزەدا بن و چاودێری‌ بکەن تا ئەو کاتەی‌ چارە بۆ کێشەکانی‌ دەدۆزرێتەوە، ئەو کاتەشی‌ کە دەبرێتە نەخۆشخانە وەک هاورێی‌ نەخۆش لەگەڵی‌ بمێننەوە.

٢ـ سەبارەت بە نەبوونی‌ شوێنی‌ گونجاو بۆ مانەوە، ئەوەی‌ پەیوەندی‌ بە ئێمەوە هەیە ئەوەیە کە سەرەڕای‌ ئەوەی‌ ئەو هاووڵاتیە لە ڕووی‌ تەمەنەوە گەنجە، بەڵام بەهۆی‌ نەبوونی‌ هیچ ماڵێکەوە تایبەت بەو تەمەنە، ئێمە لە ماڵی‌ بەساڵاچووان ژوورێکی‌ تایبەتی‌ بۆ تەرخان دەکەین، وەک لای‌ هەمووان ڕوونە سەرەڕای‌ قەیرانی‌ دارایی‌ و گرفتی‌ کەمی‌ ستاف، هەوڵمانداوە بە تواناکی‌ بەردەستی‌ خۆمان و هاوکاری‌ خێرخوازان لە ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ خزمەتگوزاری‌ شایستە بۆ سودمەندان پێشکەش بکەین.

٣ـ لە ڕێی‌ هاوکارو هاوپیشەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ و نەخۆشخانەکانی‌، هەوڵی‌ چارەسەری‌ تەندروستی‌ دەدەین، سودیش لەو خێرخوازانە وەردەگرین کە بەڵێنی‌ هاوکاریان داوە ئەگەر هاتوو چارەسەری‌ نەخۆشیەکەی‌ پێویستی‌ بە توانای‌ دەرەوەی‌ نەخۆشخانەی‌ حکومی‌ هەبوو.

لەگەڵ دوعای‌ شیفا بۆ ئەو هاووڵاتیەو هیوای‌ سەلامەتی‌ بۆ هەموو لایەک

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
١١ی‌ ٢ی‌ ٢٠١٩


11/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.