• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌ند بڕیارێكه‌وه‌، ئاستی‌ دایه‌نگه‌كان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی‌ باشتر جێ به‌جێكرددنی‌ سیستم و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ ئاستی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌ چه‌ند بڕیارو ڕێنماییه‌كه‌وه‌.

به‌ پێی‌ گشتاندنێك كه‌ ژماره‌ (515)ی‌ له‌سه‌ره‌و له‌ به‌رواری‌ 22ی‌ 1ی‌ 2019 له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌رچووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی‌ ڕێنماییه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ دایه‌نگه‌كان و زیاتر و باشتر ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ.

بڕیاره‌كانیش به‌مجۆره‌ن:
1ـ سه‌باره‌ت به‌ ستاف: 
ـ پێویسته‌ دایه‌نگه‌كان له‌ یه‌ك كاتدا پابه‌ندبن به‌ بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس بێت‌و شاره‌زای‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ و هه‌روه‌ها بوونی‌ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ده‌روونی‌.
ـ پێویسته‌ دایه‌نگه‌كان پابه‌ندبن به‌ بوونی‌ مامۆستای‌ په‌روه‌رده‌یی‌ و هونه‌ری‌.
ـ پێویسته‌ دایه‌نگه‌كان پابه‌ندبن به‌ بوونی‌ یاریده‌ده‌ری‌ پزیشك.

2ـ تایبه‌تمه‌ندێتی‌ ستافه‌كان:
ـ نابێت ستافه‌كان له‌ حكومه‌ت دامه‌زرابن.
ـ پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ له‌ نیو سه‌عات پێش ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ فه‌رمانگه‌كان و نیو سی‌ه‌عات پاش ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ فه‌رمانگه‌كان و به‌ درێژایی‌ هه‌فته‌ له‌ ده‌وامدابن، بۆ دوای‌ ده‌وامی‌ فه‌رمیش به‌ پێی‌ پێویستی‌ منداڵه‌كان داده‌ و كارمه‌ندی‌ ئیداری‌ ئاماده‌بێت.
ـ پێویسته‌ ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێ‌ بن.
ـ پێویسته‌ ستافه‌كان گرێبه‌ستی‌ كاركردنیان هه‌بێت و ده‌سته‌به‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ كرابێت.

جێی‌ ئاماژه‌به‌ بۆ جێ به‌جێكردنی‌ ئه‌م بڕیارو تایبه‌تمه‌ندییانه‌، لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ و به‌دواداچوون به‌ به‌رده‌وامی‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و له‌ كاتی‌ بوونی‌ پابه‌ندی‌ و ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌ی‌ گونجاو سوپاس ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و له‌ بوونی‌ كه‌م و كورتیشدا به‌ پێی‌ جۆری‌ سه‌رپێچی‌ و كه‌م و كورتییه‌ك دایه‌نگه‌ی‌ كه‌مته‌رخه‌م سزا ده‌درێت.


04/02/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.