• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕۆژەکە لە ساڵی‌ ڕابردوودا سودی‌ بە زیاتر لە ١٣ هەزار منداڵ گەیاندووە

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 31ی‌ 1ی‌ 2019، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رپه‌رشتیارو ستافی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ و ده‌روونی‌ بۆ منداڵ و خێزان، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ و خێزان كۆبوویه‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستاف و سه‌رپه‌رشتیارو توێژه‌رو مامۆستاو كارمه‌ندانی‌ پڕۆژه‌كه‌ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێنمایی‌ كارمه‌ندانی‌ كرد كه‌ به‌ بایخه‌وه‌ له‌كاره‌كه‌یان بڕوانن‌و سه‌رجه‌م پڕه‌نسیپه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌و بنه‌ماكانی‌ كار كه‌ خۆی‌ له‌ دڵسۆزی‌ و جیاوازی‌ نه‌كردن و پابه‌ندیدا ده‌بنێته‌وه‌ جێ به‌جێبكه‌ن.

پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ سه‌ ركه‌وتووه‌كانی‌ به‌ڕیوه‌به‌راتی گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزانه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌و ده‌ره‌به‌ندیخان جێ به‌جێده‌كرێت‌و خزمه‌ت به‌ منداڵان ده‌كات، پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ یونسێفه‌وه‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌ ده‌كرێت‌و بۆ ساڵی‌ پێنجه‌مه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانی‌ ده‌دات‌و خزمه‌تی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌ پێشكه‌ش به‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و ناوخۆ ده‌كات و دایكان و باوكان له‌ ئه‌ركه‌كانیان وشیار ده‌كاته‌وه‌و ده‌یان پارێزێت له‌ توندوتیژی‌ و له‌ كارو چالاكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و ته‌رفیهیدا كۆیان ده‌كاته‌وه‌، پڕۆژه‌كه‌ له‌ ساڵی‌ 2018دا ڕاسته‌وخۆ خزمه‌تی‌ به‌ زیاتر له‌ 13 هه‌زار منداڵ كردووه‌.


31/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.