• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی‌ 2019

خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی‌ 2019

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ جاری‌ دووه‌م خه‌ڵاتی‌ (خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ خه‌ڵاتێكه‌ تایبه‌ت به‌و هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ خاوه‌ن به‌هره‌و داهێنان و پڕۆژه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیانن و توانیویانه‌ توانای‌ خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ بسه‌لمێنن و ببنه‌ سه‌رمه‌شق بۆ هاووڵاتیانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.

مه‌رج و تیابه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ خه‌ڵاته‌كه‌:
1ـ خه‌ڵاته‌كه‌ ئامانجیه‌تی‌ سه‌رنجی‌ هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگه‌ بۆ تواناو به‌هره‌كانی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان ڕابكێشێت. 
2ـ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌شداری‌ ده‌كه‌ن خاوه‌ن به‌هره‌ یان داهێنان یان به‌رهه‌مێكی‌ دیاریی‌ (هونه‌ری‌، پیشه‌یی‌، ڕۆشنبیریی‌، وەرزشى) بن.
3ـ پێویسته‌ به‌شداربوو خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت(كه‌مئه‌ندام) بێت، و مەرج نییە لە تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى تۆمار بێت.
4ـ پێویسته‌ به‌شداربوو دانیشتووی‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ (سلێمانی‌، هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید)و ئیداره‌كانی‌ (ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان) بێت.
5ـ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ داواکاران(C.V)یه‌كان ده‌كرێت و ته‌نها (10)كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاته‌كه‌.
6ـ خوازیاران و داواكاران پێویستە پوختەی‌ ژیان و کارەکانیان (C.V) بگەیەننە هۆبەی‌ ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌، بۆ ئەو هاووڵاتیانەی‌ لە دەرەوەی‌ شاری‌ سلێمانین و مەبەستیانە بەشداری بکەن دەتوانن سود لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی لە شارەکان وەربگرن بۆ گەیاندنی‌.
7ـ دواكات بۆ پێشكه‌شكردنی‌ داواكاری‌ بریتییه‌ له‌ 15ی‌ 2ی‌ 2019.
8ـ خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ مه‌راسیمێكی‌ شایسته‌دا له‌ مانگی‌ 3ی‌ 2019 دابه‌ش ده‌كرێت.


بۆ زانیاریی‌ زیاتر سەردانی‌ یەکێک لەم ناونیشانانە بکەن:
١ـ وێبسایتی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی (سۆشیەل سولى): (www.socialsuli.com).
٢ـ هۆبەی‌ ڕاگەیاندنی‌ دیوانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە گەڕەکی‌ گردی‌ جۆگە، خوار ئامادەیی‌ هەڵکەوتی‌ کوڕان.


ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
13ی‌ 12ی‌ 2018



15/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.