• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان وه‌رده‌گرێت

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 2ی‌ 12ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و له‌تیف شێخ عه‌زیز، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌ مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌تیان كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ هۆڵی‌ چێشتخانه‌ی‌ داوا ڕێكخرابوو.

له‌و بۆنه‌یه‌دا كه‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان سازیدابوو و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و كاك ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسان و ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌شداربوون.

له‌و مه‌راسیمه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز سامان حسێن، لێپرسراوی‌ گشتی‌ ڕێكخراو وته‌ی‌ به‌خێرهاتنی‌ پێشكه‌شكرد و له‌ وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ خستنه‌ڕووی‌ هۆكاری‌ پێشخستنی‌ یاده‌كه‌ تیایدا په‌یامی‌ خۆی‌ و ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ئاماده‌بووان كرد.

دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و عه‌مید قه‌ره‌یدون، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هات و چۆی‌ سلێمانی‌ وته‌ی خۆیان پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یاندا پشتگیری‌ خۆیان بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، هیوای‌ خواست كوردستان به‌ خه‌ڵك و حكومه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ خواستی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت تێبگات و زیاتر ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاویان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بۆ بڕه‌خسێنێت.

دوا به‌دوای‌ وته‌كه‌ی‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك سامان حسێن، لێپرسراوی‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستانه‌وه‌ خه‌ڵاتی‌ سوپاس و ڕێزلێنانی‌ ڕێكخراو به‌خشرایه‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، له‌پای‌ هاوكاری‌ و پشتیوانی‌ و كاری‌ دڵسۆزانه‌ی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، له‌ به‌رانبه‌ریشدا به‌ڕێزیان به‌ڵێنیدا كه‌ ئه‌وان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كارو خزمه‌تیان بۆ كه‌مئه‌ندامان و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی‌ كردوویانه‌ ئه‌ركی‌ خۆیان بووه‌، و خه‌ڵاته‌كه‌شی‌ به‌ خه‌ڵاتی‌ سه‌رجه‌م به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ زانی‌.


02/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.