• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
لە پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا، دروشمى پلانی 2018


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، بۆ یه‌كه‌مجارو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زانستیانه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌كان‌و شاره‌زایی‌ كاری‌ ساڵی‌ ڕابردوو و پێشبینی‌ بۆ ساڵی‌ 2018، پلانی‌ خۆی‌ بۆ ساڵی‌ 2018 داڕشت، پلانه‌كه‌ پاش ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ داڕێژرا كه‌ له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2017ه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردو له‌ نیوه‌ی‌ مانگی‌ 2ی‌ 2018 كۆتایی‌ هات, به‌هۆی‌ گرنگی‌ پلانه‌وه‌ بۆ هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌ك پێمان باشبوو پێشه‌كی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ به‌شی‌ ڕاپۆرتی‌ سایتی‌ فه‌رمیمان بڵاوبكه‌ینه‌وه‌:

پێشه‌كی‌:

پلان، كلیل‌و سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكی‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌بێ‌ پلان‌و به‌رنامه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ سه‌ر به‌ هه‌ر كه‌رتێك بێت‌و قه‌باره‌كه‌ی‌ هه‌رچه‌ند بێت، چونكه‌ پلان هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌می‌ بنه‌ماكانی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌و له‌ پاش دانانی‌ پلان كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ تری‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ (ڕێكخستن، ئاراسته‌كردن، چاودێری‌) پێویستیان به‌ بیناكردن هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ پرۆسه‌ی‌ دانانی‌ پلان ده‌بێته‌ هۆی‌ سه‌ركه‌وتن له‌ به‌ڕێوه‌بردن‌و له‌ كاتی‌ نه‌بوونی‌ پلانێكی‌ سه‌ركه‌وتوودا، هه‌نگاوه‌كانی‌ تری‌ به‌ڕێوه‌بردن له‌ هه‌ر ئاستێكدا بن ناتوانن ئامانجه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ به‌دیبهێنن.

دامه‌زراوه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌) له‌ ساڵی‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ (2008) بێجگه‌ له‌ بوونی‌ نه‌خشه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی‌ پڕۆژه‌و بینا، ده‌توانین بڵێین به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ خاوه‌نی‌ پلان‌و به‌رنامه‌یه‌ك نه‌بووه‌ بتوانێت به‌رچاوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان‌و هۆبه‌و كارمه‌ندان ڕووناك بكاته‌وه‌ تا بزانرێت هه‌ر ڕۆژو هه‌فته‌و مانگ‌و ساڵێك چی‌ بكه‌ن‌و كامه‌ به‌رنامه‌ جێ‌ به‌جێبكه‌ن‌و له‌سه‌ر چ نه‌خشه‌یه‌ك هه‌نگاوبنێن؟ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌كان به‌ باشترین شێوه‌ ئاراسته‌ بكرێن، به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیش خاوه‌نی‌ ئه‌و پلان‌و به‌رنامه‌یه‌ نه‌بوون.

له‌ ساڵی‌ (2016)ه‌وه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ هه‌وڵماندا جۆره‌ به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ له‌ ئاست گه‌وره‌یی‌ دامه‌زراوه‌كه‌دا نه‌بوو، هه‌روه‌ها هاوتا نه‌بوو له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی‌ پلانێكی‌ زانستی‌‌و واقیعی‌ بۆ دامه‌زراوه‌، به‌ڵام جێگه‌ی‌ ڕێزبوو، چونكه‌ هه‌وڵیك بوو به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ دروست، له‌ ساڵی‌(2017) هه‌نگاوێكی‌ باشتر له‌ پلان چووینه‌پێش‌و بووینه‌ خاوه‌نی‌ پلانی‌ خۆمان، به‌ڵام به‌هۆی‌ بوونی‌ گرفتی‌ زۆرو تازه‌یمان له‌ بواری‌ دانانی‌ پلاندا به‌شه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ توانییان په‌یڕه‌وی‌ بكه‌ن له‌ پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ (وه‌رزی‌) كه‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ زۆر باشبوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ خواستی‌ فه‌رمانگه‌و گونجانیشی‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی‌ پڕ له‌ گرفت‌و قه‌یراندا، به‌ڵام هێشتا له‌ ئاستی‌ پێویستدا نه‌بوو، چونكه‌ نه‌توانرا چوار وه‌رزه‌ پلان دابنرێت‌و ته‌نها سێ‌ جار پلانی‌ سێ‌ مانگی‌ دانراو جێ‌ به‌جێكرا، سه‌ڕه‌رای‌ بوونی‌ هێندێك گرفتی‌ تری‌ هونه‌ری‌‌و ئیداری‌ له‌ پلانه‌كه‌دا.

بۆ ئه‌مساڵی‌(2018)، به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌‌و به‌ش‌و به‌رپرسیارێتی‌‌و هۆبه‌ گرنگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان به‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك‌و پاش گفتوگۆی‌ تێرو ته‌سه‌ل پلانی‌ خۆیان گه‌ڵاڵه‌ كرد، تا ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر باش ده‌كرێت بڵێین ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان خاوه‌نی‌ پلانێكی‌ وردو دروسته‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌، ده‌كرێت ئه‌م پلانه‌ی‌ ئه‌مساڵ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ساڵێك به‌ر له‌ ده‌ستێپێكی‌ هه‌ر ساڵێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان ببینه‌ خاوه‌نی‌ پلانی‌ خۆمان، چونكه‌ له‌ ساڵانی‌ ئاینده‌دا ئه‌م پلانه‌ ده‌بێته‌ ڕه‌شنوسێك‌و به‌رپرسان‌و كارمه‌ندان ته‌نها به‌ ده‌ستكاریی‌‌و گونجاندنی‌ له‌گه‌ڵ توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌كانی‌ ئه‌و ساڵه‌دا ده‌توانن پلانی‌ خۆیان دابڕێژن‌و ئه‌م فۆرم‌و شێوازه‌ له‌ پلان په‌ره‌پێبده‌ن.

له‌ كۆتاییدا ئه‌مه‌وێت بڵێم زۆر خۆشحاڵم ده‌بینم به‌ش‌و هۆبه‌كانی‌ ددیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ به‌ڕێوه‌بردنیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی‌ هاویشتووه‌، پلانێكی‌ وردی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراسیانه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌شداری‌‌و له‌ ڕوانگه‌ی‌ توانا ماددی‌‌و مرۆییه‌كانه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی‌ منداڵ‌و خێزان‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان‌و پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داڕشتووه‌، ماوه‌ته‌وه‌ جێبه‌جێكردن‌و به‌دواداچوون‌و هه‌ڵسه‌نگاندن كه‌ ته‌واوكاری‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ جوان‌و زانستی‌‌و پیشه‌ییه‌ ده‌بن‌و یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كه‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ دروستی‌ هێنانه‌دی‌ ئامانجه‌كانیاندا هه‌نگاو بنێن.

بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بكه‌ین كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كارایانه‌ به‌شداربوون له‌ داڕشتنی‌ ئه‌م پلانه‌و گیروگرفته‌كان نه‌بوونه‌ ڕێگر له‌ كاركردن به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ دروستدا.

 عومه‌ر گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌
25ی‌ 2ی‌ 2018



04/04/2018
بابەتی زیاتر...
123
ره‌حمان عه‌لی‌
هێمن عه‌بدولقادر
د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.