• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
ده‌قی‌ ڕاپۆرتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ كۆنفرانسی‌ بچوككراوه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا


ده‌قی‌ ڕاپۆرتی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتی ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 7ی‌ 1ی‌ 2018 له‌ شێوه‌ی‌ كۆنفرانسێكی‌ بچوككراوه‌دا به‌ڕێوه‌چوو خرایه‌ ڕوو:


به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان
به‌ڕێزان: كارمه‌ندان‌و به‌رپرسانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

پاش سڵاوو ڕێز ...
خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم بۆ جارێكیتر كۆ ده‌بینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاره‌كانی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوومان ورد ببینه‌وه‌و پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ ستراتیجی‌ بۆ ساڵی‌ ئاینده‌ دابنێین‌و پێكه‌وه‌ گفتوگۆی‌ خاڵه‌ ئه‌رێنی‌‌و نه‌رێنییه‌كانی‌ كارمان بكه‌ین، ساڵی‌ پار له‌ هه‌مان ڕۆژی‌ هه‌فته‌و له‌ ڕۆژێكی‌ جیاوازی‌ مانگ كه‌ 8ی‌ 1ی‌ 2017 بوو كۆبووینه‌وه‌، ده‌مانزانی‌ ساڵێكی‌ سه‌خت له‌ به‌رده‌مماندایه‌و قه‌یران‌و گرفتی‌ جۆراو جۆر ڕێگه‌مان لێ‌ ده‌گرن‌و ده‌بنه‌ هۆی‌ ئه‌گه‌ری‌ خاوبوونه‌وه‌ یان دواكه‌وتن یان ڕێگری‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی‌ ئه‌ركه‌كانماندا به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌‌و هاووڵاتیان، به‌ڵام ئیراده‌ی‌ به‌هێزو پۆڵاینی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێزی‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندان، له‌ كارمه‌ندانی‌ پاسه‌وانه‌وه‌ تا به‌ڕێوه‌به‌ر‌و شاره‌زاكان‌و به‌رپرسه‌ جیاجیاكان، بوونه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌رمانێكی‌ گه‌وره‌ له‌ كارو چالاكی‌ پێكه‌وه‌ بنێین به‌جۆرێك به‌ هه‌ر پێوه‌رێك ئه‌ژماری‌ بكه‌ین به‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دێته‌ ئه‌ژمار له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئه‌وه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ كاركردنمان له‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و له‌ خۆگرتنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، كارو چالاكی‌ په‌یوه‌ست به‌ خێزان‌و منداڵ‌و كۆمه‌ڵگه‌، په‌یوه‌ست به‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، په‌یوه‌ست به‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ی‌ ئازایه‌تی‌‌و دڵسۆزی‌ بێ‌ سنوری‌ سه‌ربازانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ بوونه‌ته‌ پێشه‌نگ بۆ پارێزگاكانی‌ تر له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو ته‌نانه‌ت هێندێك سێكته‌ری‌ تری‌ خزمه‌تگوزاری‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ تریش.

به‌ڕێزان، نامه‌وێت به‌ هۆی‌ درێژی‌ ڕاپۆرت‌و وته‌كانمه‌وه‌ ماندووتان بكه‌م، به‌ڵام به‌ كورتی‌ ئاماژه‌ به‌و ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیانه‌ی‌ كار ئه‌ده‌م كه‌ ئه‌و ڕاسیته‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌سه‌لمێنێت كه‌ ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌وه‌ش له‌ شه‌ش ته‌وه‌رو  ژماره‌یه‌ك خاڵدا وه‌ك پێشنیار بۆ ساڵی‌ 2018، به‌مجۆره‌:

یه‌كه‌م/ له‌ بواری‌ كاری‌ ڕۆژانه‌و ده‌وامی‌ ئاسایی‌‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ پێشكه‌وتوودا: 
1ـ به‌رده‌وامی‌ ده‌وامی‌ ئاسایی‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانمان.
2ـ پێشوازیكردن‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و به‌ڕێكردنی‌ كاری‌ ئاسایی‌ ڕۆژانه‌ی‌ هاووڵاتیان‌و پێشوازیكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ تره‌وه‌ به‌بێ‌ ئاسته‌نگ‌و بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌بێ‌ جیاوازی‌.
3. پێشوازی‌ به‌رده‌وام له‌هه‌ر منداڵ‌و ئافره‌ت‌و به‌ساڵاچوویه‌ك پێویستی‌ به‌ مانه‌وه‌و له‌خۆگرتنی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
4. به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن‌و ڕۆژنامه‌نووسان‌و ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا.
5. پێدانی‌ یه‌كه‌م مۆڵه‌تی‌ سه‌نته‌ری‌ تایبه‌ت به‌ ڕێنمایی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان.
6. په‌یڕه‌ویكردن له‌ سیستمێكی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ڕێوه‌بردن به‌ دانانی‌ پلان به‌شێوه‌ی‌ وه‌زری‌‌و به‌دواداچوون‌و پرسینه‌وه‌ له‌سه‌ری‌، (ئه‌م خاڵه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاست به‌رز له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌شێوه‌ی‌ پچڕ پچڕیش له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان).
7. ئه‌نجامدانی‌ 12 كۆبوونه‌وه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ له‌گه‌ڵ به‌شه‌كان، ئه‌نجامدانی‌ چوار كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتی‌‌و فراوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان.
8. به‌رده‌وامی‌ به‌شداری‌ نوێنه‌رانمان له‌ لیژنه‌و ده‌سته‌و گروپه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وه‌ك گروپه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ( منداڵ‌و ئافره‌ت)‌و نوێنه‌رمان له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائمقامیه‌ت‌و نوێنه‌رمان له‌ لیژنه‌ی‌ پاراستنی‌ ماف له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.
9. ده‌ركردنی‌ ڕێبه‌ری‌ كاری‌ ڕێكخراوو گروپه‌كانی‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان.
10. ده‌ركردنی‌ ڕێبه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
11. ده‌ركردنی‌ وه‌سفی‌ وه‌زیفی‌ بۆ كاری‌ شۆفێره‌كان.
12. ئاماده‌كردنی‌ ڕه‌شنوسی‌ ڕێبه‌ری‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
13. پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌ به‌تاڵه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ چون یه‌كه‌وه‌ بۆ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، (وه‌ك پۆستی‌ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ كوڕان، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان).
14. هه‌ستان به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پاككردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن خودی‌ كارمه‌ندان خۆیانه‌وه‌ وه‌ك دیارده‌یه‌كی‌ ئه‌رێنی‌ جوان، به‌تایبه‌ت له‌ (دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، دایه‌نگه‌كانی‌ خنجیل (به‌كره‌جۆ)ی‌ جاران‌و ‌و سۆزی‌ دایك (توی‌ مه‌لیك)ی‌ جاران‌و دایه‌نگه‌ی‌ چوارباخ‌و دایه‌نگه‌ی‌ ڕانیه‌)وه‌.
15. به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ تواناییه‌كانی‌ خه‌رجی‌‌و وردبینی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ترمان.
16. به‌ كوریكردنی‌ هه‌ردوو ڕێنمایی‌ (دایه‌نگه‌كان، خێزانی‌ جێگره‌وه‌).
17. بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان، به‌دواداچوون بۆ زانینی‌ ئاستی‌ ڕێژه‌ی‌ شیاوی‌ بیناكانی‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیبه‌ت له‌لایه‌ن به‌شی‌ ئه‌ندازیارییه‌وه‌.

دووه‌م/ له‌ بواری‌ دایه‌نگه‌كاندا:
1. پابه‌ندكردنی‌ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كان به‌ سیستمی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2016 ده‌ستی‌ پێكردو له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2017 كۆتایی‌ هات.
2. سزاو پاداشتی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌جۆرێك نزیكه‌ی‌ 13 دایه‌نگه‌ سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یان ئاراسته‌ كراوه‌و نزیكه‌ی‌ 15 دایه‌نگه‌ش سوپاس كراون.
3. به‌رده‌وامی‌ له‌ به‌خشینی‌ مۆڵه‌ت به‌ ئاست‌و كوالێتی‌ به‌رز به‌ ژماره‌یه‌ك دایه‌نگه‌ی‌ نوێ‌.
4. به‌رده‌وامی‌ به‌ به‌دواداچوون‌و سه‌رپه‌رشتی‌ دایه‌نگه‌كان.
5. پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و پله‌ پێدانی‌ دایه‌نگه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
6. ئه‌نجامدانی‌ سێ‌ خول‌و سیمینارێك بۆ كارمه‌ندانی‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكوومییه‌كان. 


سێیه‌م/ له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵدا:
1. به‌رده‌وامی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان، هه‌روه‌ها فراوانبوونی‌ بۆ رانیه‌و قه‌ڵادزێ‌.
2. به‌شداری‌‌و به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركمان له‌ سێ‌ دۆسیه‌ی‌ هه‌ستیاری‌ توندوتیژیدا به‌رانبه‌ر منداڵ له‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و ئاغجه‌له‌رو ڕانیه‌.
3. جێگیربوون‌و گه‌شه‌كردنی‌ زیاتری‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی‌ ناوازه‌ی‌ ئه‌زمونكراو كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێ‌ به‌جێده‌كرێت، له‌ ساڵی‌ 2017دا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ زیاتر له‌ 10 خێزانی‌ ئاماده‌كردووه‌ بۆ وه‌گرتنی‌ منداڵ‌و 5 منداڵی‌ ناردووته‌ ناو خێزانه‌ په‌سه‌ندكراوو ئاماده‌كراوه‌كان.
4. ئه‌نجامدانی‌ دوو قۆناغی‌ ئاماده‌كاری‌ پڕۆژه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ دۆكیومێنتی‌ (باشترین‌و خراپترین یارییه‌كانی‌ منداڵ له‌ بازاڕه‌كانی‌ كوردستاندا)، قۆناغی‌ یه‌كه‌م ڕووپێوی‌ بازاڕو قۆناغی‌ دووه‌م ئه‌نجامدانی‌ ۆرك شۆپێكی‌ تایبه‌ت.

چواره‌م/ له‌ بواری‌ پاراستنی‌ ئافره‌تان‌و به‌هێزكردنی‌ خێزاندا:
1. له‌ خۆگرتنی‌ زۆرترین ژماره‌ی‌ ئافه‌رتی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌ به‌راورد به‌ساڵانی‌ ڕابردوو.
2. به‌رزركردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ كاركردنی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو.
3. به‌شداری‌ چالاكانه‌ له‌ بۆنه‌ی‌ 25ی‌ نۆڤه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ نێوخۆیی‌‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
4. ئه‌نجامدانی‌ دیداری‌ (پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ستی‌‌و حاڵه‌ته‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌) له‌ 15ی‌ 5ی‌ 2017 ڕۆژی‌ جیهانی‌ خێزاندا به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ ڕێكخراوو كه‌سانی‌ په‌یوه‌ندیدار.
5. بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند پۆسته‌رێكی‌ ڕیكلامی‌ له‌ بواری‌ خێزان‌و به‌هێزی‌ په‌یوه‌ستبووندا له‌ سپۆت لایته‌كانی‌ شه‌قامه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ شاره‌وانی‌.
6. ئه‌نجامدانی‌ دیداری‌ (نا بۆ توندوتیژی‌) به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ ڕێكخراوو كه‌سانی‌ په‌یوه‌ندیدار.
7. ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی‌ كچانی‌ خوێندنگه‌كان له‌ زیانه‌كانی‌ به‌شودانی‌ خوار 18 ساڵ.


پێنجه‌م/ له‌ بواری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا:
1. كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ خۆبه‌خشی‌‌و ڕێكخستنی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ فۆرم‌و ستایلێكدا.
2. كۆتایهێنان به‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك وابوو بۆ كرانه‌وه‌ به‌ڕووی‌ هاووڵاتیان‌و هاندانی‌ هاووڵاتیان بۆ به‌شداری‌ له‌ خزمه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
3. سوپاسكردن‌و نرخاندانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌سپێشخه‌رییان هه‌بووه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌ییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌نجامدانی‌ دوو بۆنه‌و مه‌راسیمی‌ تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته‌وه‌.
4. به‌خشینی‌ خه‌ڵاتی‌ ده‌ستپاكی‌ به‌ هاووڵاتیه‌كی‌ شاری‌ سلێمانی‌.
5. داهێنان‌و ڕاگه‌یاندن‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ خه‌ڵاتی خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان تایبه‌ت به‌ كه‌سانی‌ سه‌ركه‌وتوو و به‌هره‌داری‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، پڕۆژه‌كه‌ به‌درێژایی‌ ساڵی‌ 2017 بوو، له‌ 3ی‌ 12ی‌ 2016 ڕاگه‌یه‌نراو له‌ 3ی‌ 12ی‌ 2017 ئاهه‌نگی‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
6. ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ پڕه‌نسیپه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌كان بۆ پابه‌ندی‌ میدیاو دامه‌زراوه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ دوو قۆناغی‌ ئاماده‌كاری‌ بڕیوه‌و هه‌نگاو بۆ سێیه‌م ده‌نرێت.
7. ڕێزلێنان له‌ كارمه‌ندێكی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ وه‌ك قوربانی‌ ڕووداوی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌.
8. كاركردن‌و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی‌ زیانلێكه‌وتووانی‌ بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئاستێكی‌ به‌رزدا له‌لایه‌ن به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌.

شه‌شه‌م/ له‌ بواری‌ ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كاندا:

1. له‌ ساڵی‌ 2018، پێویسته‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان پابه‌ندبین به‌ دانانی‌ پلان‌و به‌ دواداچوون‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ به‌رده‌وام بە شێوه‌یه‌كی‌ زیاتر زانستیانه‌و به‌ پێی‌ پێوه‌ره‌ ستاندارده‌كان، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو باشتر پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و باشتركردنی‌ ئه‌دای‌ كار بۆ هاووڵاتیان‌و سودمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆتایی‌ مانگی‌ یه‌ك، وه‌ك كۆتا به‌روار ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ گه‌یشتنی‌ سه‌رجه‌م پلانه‌كان به‌ به‌شی‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.

2ـ له‌ زۆر بواری‌ جیاوازدا هه‌نگاوی‌ گه‌وره‌و گرنگ‌و نوێ‌ له‌ 2017  هاوێژراون‌و خزمه‌تگوزاری‌ له‌ بواری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا پێشكه‌شكراون، پێویسته‌ له‌ 2018دا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌ ئاستێكی‌ باشتر به‌رده‌وامی‌ پێبده‌ین، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ ته‌واو نه‌كراون به‌باشی‌ له‌م ساڵدا بگه‌نه‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌.

3. كۆنفرانسی‌ په‌ره‌پێدانی‌ سیستمی‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت له‌ پێشه‌نگی‌ كاره‌كانی‌ به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ په‌یوندیداره‌كان ده‌بن.

4. پێویسته‌ هه‌موو به‌رده‌وام بین له‌ كاركردن به‌ ستایل‌و شێوازی‌ پێشكه‌وتووی‌ كارمان كه‌ خۆی‌ له‌ داڕنینی‌ دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌كانمان ده‌بینێته‌وه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ ململانێ‌و حساباتێكی‌ حزبی‌، كوتله‌و كوتله‌كاری‌، مه‌حسوبیه‌ت‌و جیاوازی‌، پێویسته‌ ئه‌و هه‌سته‌ نیشتیمانییه‌ی‌ بۆ كار هه‌مانه‌و بناغه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر چه‌مكی‌ "هاووڵاتی‌ بوون"وه‌ستاوه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌ زیاتر گه‌شه‌ی‌ پێبده‌ین.

5. دروشمی‌ ئه‌مساڵی‌ كاركردنمان بریتی ده‌بێت له‌ (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا).

له‌كۆتاییدا جارێكیتر، ڕێزو سوپاسی‌ بێپایانی‌ خۆم ئاراسته‌ی‌ یه‌ك به‌ یه‌كی‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌كه‌م كه‌ دڵسۆزانه‌‌و لێبڕاوانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن به‌جۆرێك زۆر له‌ سه‌رو ئه‌و ئاسته‌وه‌ن كه‌ چوارچێوه‌كانی‌ ئه‌رك‌و ماف دیاریده‌كه‌ن له‌ وه‌زیفه‌ی‌ گشتیدا، به‌جۆرێك مرۆڤ هه‌ست به‌ ئاسوده‌ییه‌كی‌ بێ‌ سنور ده‌كات كاتێك له‌ نێو مرۆڤگه‌لی‌ وه‌ك ئێوه‌دا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ وه‌ك مۆم بۆ وڵات‌و گه‌له‌كه‌تان ده‌ستوتێن.

به‌هیوای‌ سه‌ركه‌وتن‌و كۆتایی‌ هاتنی‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ هاووڵاتیان‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌مساڵی‌ 2018یه‌دا، به‌جۆرێك هه‌موو بتوانین باشتر خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیانمان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكه‌ین، به‌ خواتان ده‌سپێرم.

براتان
عومه‌ر گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
 له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
7ی‌ 1ی‌ 2018


07/01/2018
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.