• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (6)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 12ی‌ 12ی‌ 2018، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ فه‌رمانگه‌و به‌رپرسانی‌ به‌ش و هۆبه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (6)ی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بریتبوو له‌ گفتوگۆی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌و په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆلێنكردنی‌ دایه‌نگه‌كان بۆ ساڵی‌ 2018.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی‌ تێرو ته‌سه‌ل بۆ هه‌ردوو ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كراو ڕۆڵی‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌ بۆ منداڵ و خێزان له‌ پاراستن و منداڵاندا به‌رزنرخێنرا، هه‌روه‌ك لیژنه‌یه‌ك به‌ ئه‌ندامییه‌تی‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌ پڕۆژه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ (چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ شاره‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و ڕانیه‌) پێكهێنراو بۆ ئاماده‌كردنی‌ دوا سیغه‌ی‌ ستافه‌ پێشنیاركراوه‌كان و ماف و ده‌سه‌ڵاتیش درا به‌ ئه‌ندامانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ پێشنیاری‌ بۆچوونی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ دایه‌نگه‌كانیش پاش خستنه‌ڕووی‌ شێوازی‌ پڕۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز هیوا سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یان ڕوانی‌ و ده‌ستخۆشیان كرد له‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆژه‌سه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ له‌و جۆره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ و بێلایه‌نانه‌و دادگه‌رانه‌ و به‌ میكانیزمێكی‌ زانستی‌ و شه‌فاف.


13/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.