• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كۆبوونه‌وه‌ی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 11ی‌ 12ی‌ 2018، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز خاتوو شه‌وبۆ موحه‌ممه‌د ئه‌مین، شاره‌زای‌ كۆمه‌ڵایه‌ت له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ده‌روونی‌ به‌ڕێوه‌چوو و له‌ به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماده‌بوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردوو له‌ وته‌كه‌یدا، سوپاسی‌ هه‌وڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ده‌روونی‌ كرد كه‌ به‌ هاوكاری‌ كارمه‌ندانی‌ تری‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕۆڵێكی‌ به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ و خێزان و كه‌مئه‌ندامان و به‌ساڵاچووان و تێكڕای‌ كۆمه‌ڵگه‌.

هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕیز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ باشتر به‌ ئه‌ركه‌كانی‌ خۆیان هه‌ستن و ڕۆڵ و پێگه‌ی‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌هێزتر بێت له‌ ڕووی‌ ئیداری‌ و هونه‌رییه‌وه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا.

پاشان توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گفتوگۆی‌ به‌رنامه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان كرد كه‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان گفتوگۆی‌ ڕێبه‌ری‌ توێژه‌ران بوو كه‌ تیایدا ئه‌رك و كاری‌ توێژه‌ر له‌ فه‌رمانگه‌كاندا دیاریده‌كات، هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ كۆبوونه‌وه‌ش ته‌رخان بوو بۆ گفتوگۆی‌ كێشه‌و گرفته‌كان و چۆنیه‌تی‌ پێشخستنی‌ كاره‌كانی‌ له‌ فه‌رمانگه‌كان و باشتر جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان، كه‌ له‌ شێوه‌ی‌ پێشنیاردا ئه‌خرێته‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و وه‌زاره‌ت بۆ په‌سه‌ندكردن و كارله‌سه‌ر كردنی‌.


11/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.