• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌شداری‌ پانێڵێك ده‌كات تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 3ی‌ 12ی‌ 2018، له‌ هۆڵی‌ هۆتێل های‌ كرێست، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شداریكرد له‌ پانێلێكی‌ تایبه‌ت به‌ گفتوگۆی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌رانبه‌ر هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ ئاسوده‌وه‌ ڕێكخرابوو.

له‌و پانێله‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ڕایگه‌یاند: " كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، به‌ خه‌ڵك و حكومه‌ته‌وه‌ له‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تای‌ به‌دیهێنانی‌ ئه‌ركه‌كانیدایه‌ به‌رانبه‌ر هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ وشیاری‌ و كار بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌ی‌ هاووڵاتیانمان هه‌ست به‌ بێبه‌شی‌ نه‌كه‌ن له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیاندا".

هه‌ر له‌ پانێله‌كه‌یدا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئاماژه‌دان به‌و كارانه‌ی‌ حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ خزمه‌تی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت جێ به‌جێ ده‌كه‌ن، له‌ هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ی‌ به‌ كه‌م و كورتییه‌كان داو هیوای‌ خواست له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ له‌ كوردستان چاره‌سه‌ر ببن.

هه‌ر له‌و پانیله‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاریی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كانی‌ بیناو پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌ بۆ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت و له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ندبن به‌ جێ به‌جێكردنیان، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌ك مۆڵه‌تی‌ پێ نه‌درێت هه‌تا ڕه‌چاوی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كان نه‌كات بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.


03/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.