• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ كونسوڵی‌ ئیتالیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 28ی‌ 11ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز خاتوو سێرێنا موڕۆنی‌، كونسوڵی‌ وڵاتی‌ ئیتالیا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاری‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان سه‌ردانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كردبوو.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ شێوازی‌ كاركردن و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ بۆ كونسوڵی‌ وڵاتی‌ ئیتالیا ڕوونكرده‌وه‌و تیایدا سیاسه‌تی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ پاراستنی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك پاش ئاژماره‌دا به‌ ده‌ستكه‌وته‌كان و ڕۆڵی‌ ماڵه‌كه‌ له‌ پاراستنی‌ ژنان و كچاندا كێشه‌و له‌مپه‌رو ته‌گه‌ره‌كانی‌ كاره‌كانیشی‌ بۆ شاندی‌ میوان ڕوونكرده‌وه‌.

له‌و دیداره‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و ستافی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان، خاتوو سێرێنا به‌ش و هۆبه‌و هۆڵه‌ جیاوازه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ به‌شداری‌ چالاكییه‌كی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ به‌ پشتیوانی‌ قونسوڵخانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامدرابوو.

له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان و پرشنگ كه‌ریم، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و شیلان عه‌لی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌بوون.


28/11/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.