• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
دوو سیمینار سەبارەت بە زیانەكانی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و بایه‌خی‌ بەكارهێنانی‌ زمانی‌ دایك بۆ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌ به‌ڕێوه‌چوون

به‌مه‌به‌ستی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ئامانجه‌كانی‌ دوو بڕیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان ڕێكخست‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو سیمینار سه‌باره‌ت به‌ دوو بڕیاری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوون.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 23ی‌ 5ی‌ 2018، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ چاودێری‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ 25 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌ی‌ حكومی‌‌و ناحكومی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ڕێكخست‌و له‌ دوو سه‌عاتی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو سیمینار سه‌باره‌ به‌ بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ زمانی‌ بێگانه‌و بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دایه‌نگه‌كان خرانه‌ ڕوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز هیوا ڕه‌حمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت، ئامانجه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌و ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی‌ پێشكه‌شی‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كرد، دوا به‌دوای‌ وته‌ی‌ به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان سیمیناره‌كان ده‌ستیان پێكردو سه‌ره‌تا به‌ڕێز د.شیلان عومەر حسێن، پڕۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌‌و دكتۆرا له‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ زمان له‌ ماوه‌ی‌ سه‌عاتێكدا باسی‌ له‌ ڕۆڵ‌و گرنگی‌ گرنگیدان به‌ زمانی‌ دایك له‌ دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا كردو تیایدا به‌ شێوازێكی‌ زانستیانه‌ گرنگی‌ كرده‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردنی‌ به‌ زمانی‌ دایك بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه‌، هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌یدا دكتۆره‌ شیلان زۆر به‌ وردی‌ باسی‌ له‌ ڕۆڵی‌ به‌كارهێنانی‌ زمانی‌ دایك كرد له‌ دایه‌نگه‌كاندا له‌ چاندنی‌ به‌هاو داب‌و نه‌ریت‌و ڕه‌سه‌نایه‌تی‌‌و په‌ره‌پێدانی‌ لێهاتوویی‌‌و به‌هره‌ی‌ منداڵ‌و بونیاتنانی‌ كه‌سێتیه‌كه‌ی‌ كرد، به‌تایبه‌ت له‌و ته‌مه‌نه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ منداڵدا كه‌ به‌ زێڕینترین‌و هه‌ستیارترین قۆناغ دیاریكراوه‌ له‌ دیاریكردنی‌ كه‌سێتی‌ منداڵدا. 

له‌ سیمیناری‌ دووه‌مدا، به‌ڕێز د.فه‌همی‌ عه‌لی‌، پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌، سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ته‌له‌فزیۆن بۆ منداڵ بابه‌تێكی‌ زانستی‌ خسته‌ڕوو، له‌ سیمیناره‌كه‌یدا به‌ڕێز د.فه‌همی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ ته‌له‌فزیۆن وه‌ك هۆكارێكی‌ فێركاری‌‌و ته‌رفیهی‌ بۆ ته‌مه‌نی‌ گه‌وره‌ كۆمه‌لێك سودو زیانی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ منداڵانی‌ خوار چوار ساڵ زیانی‌ زۆر زیاتره‌ له‌ سودی‌، هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به‌ پێی‌ توێژینه‌وه‌ پزیشكی‌‌و ده‌روون پزیشكییه‌كان، له‌ سیمیناره‌كه‌یدا د.فه‌همی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ زیانه‌ جه‌سته‌ییه‌كان كرد كه‌ بریتین له‌ :(كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر چاو، سه‌رئێشه‌، كێشه‌ی‌ بیستن، كێشه‌ی‌ زمانگرتن‌و دواكه‌وتنی‌ ئاخاوتنی‌ دروست) له‌لای‌ منداڵ، سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ ده‌رونییه‌كانیش، ئه‌و پسپۆڕه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونیه‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌م زیانانه‌ كرد: (كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ توانستی‌ ژیریی‌، تێكچوونی‌ خه‌و، تووڕه‌بوون، ترس‌و نه‌خۆشییه‌كانی‌ قه‌له‌قی‌) ئه‌م زیانانه‌ش ڕه‌نگه‌ پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ له‌ كورتمه‌ودادا ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ له‌ دوور مه‌ودادا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێت، وه‌ك كێشه‌كانی‌ خێزان‌و وازهێنان له‌ خوێندن‌و فێربونی‌ ڕه‌فتارو خوی‌ نابه‌جێ‌.

ئامانجی‌ سیمیناره‌كان بریتی‌ بوو له‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ ئامانجی‌ هه‌ردوو بڕیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌‌و چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ی‌ داهاتوو كۆبوونه‌وه‌و سمیناری‌ تر به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان به‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌وه‌ ئاگاداری‌ ناوه‌رۆكی‌ ئه‌و دوو بابه‌ته‌ زانستیه‌ گرنگه‌ بن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ دوو بڕیار دایه‌نگه‌كانی‌ پابه‌ند كرد به‌ به‌كارنه‌هێنانی‌ زمانی‌ بێگانه‌و ته‌له‌فزیۆن، به‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (894) له‌ 4ی‌ 4ی‌ 2018، ڕێگه‌ی‌ گرت له‌ به‌كارهێنانی‌ زمانی‌ بێگانه‌ له‌ دایه‌نگه‌كانداو بۆ چالاكییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و به‌بڕیاری‌ ژماره‌ (1464) له‌ 21ی‌5ی‌ 2018، به‌كارهێنانی‌ ته‌له‌زیۆنی‌ له‌ دایه‌نگه‌كاندا.



24/05/2018
بابەتی زیاتر...
ره‌حمان عه‌لی‌
هێمن عه‌بدولقادر
د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.