• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ماڵه‌كانی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان‌و ساوایان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارمه‌ندان ده‌كات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 18ی‌ 3ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ردوو ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان‌و ماڵی‌ ساوایانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی‌ به‌ به‌رپرس‌و كارمه‌ندان كه‌وت و له‌ ژیانی‌ منداڵانی‌ پرسییه‌وه‌.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كاره‌كانی‌ تیمی‌ خۆپاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌ر به‌مه‌ڵبه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ عه‌لی‌ كه‌مالی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ سه‌رقاڵی‌ ڕشتنی‌ ده‌رمانی‌ دژه‌ ڤایرۆس بوون له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌خاتوو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێزان خاتوو مراوری‌ حاته‌م، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان‌و خاتوو له‌یلا عه‌زیز مه‌ولود، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ ساوایان و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ هه‌ردوو ماڵ‌و ماڵه‌كانی‌ تر و بەرپرسان و کارمەندانى چاودێرى کۆمەڵایەتى كرد كه‌ به‌ خشته‌یه‌كی‌ ڕێك‌و پێك ده‌وام‌و پابه‌ندییه‌كانیان ڕێكخستووه‌و ئه‌ركی‌ خۆیان به‌رانبه‌ر منداڵان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ هه‌ردوو ماڵه‌كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گفتوگۆی‌ كردو له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ كۆڵیه‌وه‌و ئامۆژگاریكردن كه‌ پابه‌ندی‌ ڕێنماییه‌كان بن‌و هه‌وڵ بده‌ن به‌ ئارامیه‌وه‌ ئه‌م قۆناغی‌ ده‌رنه‌چوونه‌ له‌ ماڵ تێپه‌ڕێنن تا ئه‌و كاته‌ی‌ پشتیوان به‌خوا مه‌ترسییه‌كانی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا نامێنن ئه‌وسا هه‌موو ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ ژیانی‌ ئاسایی‌.



18/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.