• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانی‌ خۆپارێزی‌ لە ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ گیراوه‌ته‌به‌ر

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 7ی‌ 3ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ باش به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كان‌و گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنه‌ خۆپارێزییه‌كان له‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا.

له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌رده‌دانی‌ سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووانی‌ كردو له‌ شوێنه‌كانی‌ ژیانیان چاوی‌ پێیان كه‌وت گوێی‌ لێ گرتن، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌ خۆپاراسته‌ له‌ قه‌ره‌باڵغی‌‌و به‌ریه‌ككه‌وتن‌و ده‌ستشتنی‌ به‌رده‌وام‌و به‌كارهێنانی‌ ئه‌و مادده‌ پاككه‌ره‌وانه‌ی‌ كه‌ دانراون بۆ زوو زوو ده‌ست پاككردنه‌وه‌ پێیان.

دوا بەدوای‌ سەردانەکە بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ دەستخۆشی‌ لە بەڕێوەبەرو بەرپرس‌و کارمەندانی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ و ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ و کارمەندانی‌ تەندروستی‌ کرد بۆ بەجێهێنانی‌ ئەرکەکانیان، هاوکات ژمارەیەک رێنمایشی‌ پێشکەش کردن.



07/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.