• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌: به‌هۆی‌ پێویستی‌ دایك و باوكی‌ منداڵ دایه‌نگه‌كان كراوه‌ن و پابه‌ندی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌بن

"بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ باس لە دەوامی‌ دایەنگەو پارەی‌ مانگی‌ سێی‌ دایەنگە ناحکومییەکان دەکات"
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌: ئه‌م دۆخه‌ زۆر تایبه‌ته‌و پێویسته‌ هه‌موومان به‌ برایه‌تی‌‌و ڕوحی‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و نیشتیمانیانه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 3ی‌ 3ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یاند: به‌رده‌وامی‌ ده‌وامی‌ دایه‌نگه‌كان‌و كراوه‌ییان به‌هۆی‌ پێویستی‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵانه‌ ‌و كێشه‌ی‌ پاره‌ی‌ مانگی‌ سێش بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ نایه‌نه‌وه‌ ده‌وام چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌وامی‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی‌ ناس كورد ڕایگه‌یاند: " پابه‌ندی‌ ده‌وام‌و ڕاگرتنی‌ یان كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و وه‌زاره‌تمانه‌، هەر لە سەرەتای‌ ڕێنماییەکانەوە پەیمانگاو سەنتەرەکان دەوامیان ڕاگیراوەو بەرنامەو چالاکییەکانیش لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و بەرێوبەرێتی‌ و یەکە خزمەتگوزارییەکان سنوردارکراوە و بە پێی‌ رێنمایی و بڕیارەکانی‌ حکومەتە، بەڵام به‌هۆی‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمانگه‌كان‌و كه‌رتی‌ تایبه‌تیش هه‌تا ئێستا ده‌وامی‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌ و ناحكومییه‌كان به‌رده‌وامه‌، و ئه‌گه‌ر بڕیارێكی‌ نوێ هه‌بێت ئه‌وه‌ هه‌موو دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كه‌ین به‌ پێی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ پێناو پاراستنی‌ هاووڵاتیان‌و به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ په‌تای‌ كۆرۆنا".

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری‌ چی‌ كراوه‌ بۆ خۆپارێزی‌ له‌ دایه‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" هه‌موو ئه‌و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ پێویستن به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت و سیمینارێک به‌ دایه‌نگه‌كان‌و سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دراوه‌، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆش گشتاندنمان كردووه‌ بۆ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كان كه‌ پێویسته‌ پابه‌ندی‌ هه‌ر ڕێنماییه‌ك بن كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌رده‌چێت یان له‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ش پێویست به‌ بڕیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ناكات‌و پێویسته‌ خۆیان ڕێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن‌و لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ دایه‌نگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواداچوون‌و چاودێری‌ دایه‌نگه‌و دۆخ‌و ژیانی‌ منداڵان له‌ دایه‌نگه‌".

له‌باره‌ی‌ كێشه‌ی‌ پاره‌ی‌ مانگی‌ سێی‌ دایه‌نگه‌كانیشه‌وه‌ كه‌ هێندێك دایك‌و باوك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌ داوای‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان لێكراوه‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، ڕوونیكرده‌وه‌: "هیچ یاساو ڕێنماییه‌ك نیه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ نائاساییه‌ ڕێك بخات، بۆیه‌ ئێمه‌ دایه‌نگه‌و دایك‌و باوكمان سه‌رپشك كردووه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ڕێككه‌وتن مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، له‌ ڕاستیدا ئه‌م دۆخه‌ زۆر تایبه‌ته‌و پێویسته‌ هه‌موومان به‌ برایه‌تی‌‌و ڕوحی‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و نیشتیمانیانه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌و ده‌رهاویشته‌كانی‌ ڕێوشوێنه‌كانی‌ خۆپارێزی‌ له‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆنا به‌ ئاشتیانه‌ و دۆستانه‌و خۆشه‌ویستیانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌موو هه‌وڵمان له‌سه‌ر پاراستنی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان بێت نه‌وه‌ك كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان، له‌ داهاتووشدا له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ دایه‌نگه‌كان‌و له‌ ڕوانگه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌و به‌ڕه‌چاوكردنی‌ داوای‌ دایك‌و باوك بڕیارێك ده‌ده‌ین كه‌ چاره‌سه‌ربێت بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌".


03/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.