• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسێك ئاراسته‌ی‌ حاجی‌ سالار ئه‌حمه‌د شاسوار ده‌كات

وێنه‌كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك حاجی‌ سالار ئه‌حمه‌د شاسوار، له‌ مه‌ڕاسیمی‌ كۆتایی‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هاوكاری‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان له‌ ڕۆژی‌ 28ی‌ 2ی‌ 2019 


به‌بۆنه‌ی‌ دروستكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئاسا تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشانی‌ كۆرۆنا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بروسكه‌یه‌كی‌ سوپاس و دەستخۆشى ئاراسته‌ی‌ كاك حاجی‌ سالار ئه‌حمه‌د شاسوارو هاوكاره‌كانی‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

برای‌ به‌ڕێز كاك حاجی‌ سالار ئه‌حمه‌د شاسوار

سڵاوی‌ خوای‌ گەورەتان لێبێت

به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ بینیمان ده‌ستی‌ خێرخوازانه‌ی‌ به‌ڕێزت‌و كاك حاجی‌ ئاكۆو ژماره‌یه‌كی‌ تر له‌ چاكه‌كارانی‌ شارو پارێزگاکەمان له‌ بواری‌ ته‌ندروستیدا بوویه‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ (65) قه‌ره‌ویڵه‌یی‌ تایبه‌ت به‌ چارەسەری‌ نه‌خۆشانی‌ كۆرۆنا له‌ ماوه‌یه‌كی‌ پێوانه‌ییدا، ئه‌م كاره‌ خێرخوازییەی‌ جه‌نابت‌و هاوكاره‌كانت سه‌ره‌ڕای‌ گه‌وره‌ییه‌كه‌ی‌ له‌ ڕووی‌ هه‌ستی‌ مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه‌و ئاینیه‌وه‌، به‌رنامه‌و پلانتان له‌ خێرا ته‌واوكردنیدا نمونه‌یه‌كی‌ جوانی‌ گه‌وره‌ی‌ پێكشه‌ش به‌ كوردستان كرد له‌ بواری‌ ته‌واوكردنی‌ پڕۆژه‌و پیشاندانی‌ توانای‌ مرۆڤ‌و كۆمپانیای‌ خۆماڵی‌ كاتێك ئیداره‌یه‌كی‌ دڵسۆزانه‌یان هه‌بێت.

هه‌روه‌ها پیرۆزبایی‌ له‌ هاووڵاتیانی‌ خۆشه‌ویست و هاوپیشه‌كانمان له‌كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ پیرۆزه‌و له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌پارێینه‌وه‌ ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ به‌ پابەندی‌ هەموو لایەک بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە بە زوویی‌ كۆتایی‌ پێبێت‌و هیچ نه‌خۆشێك پێویستی‌ پێی‌ نه‌بێت‌و له‌ داهاتوودا له‌ بواری‌ تردا پڕۆژه‌كه‌ خزمه‌ت بكات.

دووباره‌ ده‌ستتان خۆش بێت‌و خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌ بكاته‌ به‌ره‌كه‌ت له‌ ماڵ‌و منداڵتاندا، و وه‌ك هه‌میشه‌ نمونه‌تان زۆربێت له‌ دڵسۆزی‌‌و نیشتیماندۆستی‌.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا

براتان
عومه‌ر گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
10ی‌ 3ی‌ 2020


11/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.