• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ به‌تاڵ

بە پێی‌ گشتاندنێك كه‌ ژماره‌ (860) له‌ به‌رواری‌ (1ی‌ 3ی‌ 2020)ی‌ له‌سه‌ره‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ كێبڕكێ‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ چونیه‌ك بۆ كارمه‌ندان پۆستی‌ به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ (ژمێریاری‌) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌، كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و كارمه‌ندانی‌ فه‌رمانگه‌كان ده‌توانن سی‌ ڤی‌ خۆیان له‌ ماوه‌ی‌ (10)ڕۆژدا ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كارگێڕی‌ بكه‌ن بۆ به‌شداری‌ له‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌ به‌تاڵه‌كان.

ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:


پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ به‌تاڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌كات، ئه‌و بەڕێزانەی‌‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ (بەرپرسی‌ هۆبەی‌ ژمێریاری‌) لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە ماوەی‌ (١٠) ڕۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بە ڕەچاوکردنی‌ ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە:

١ـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس لە کۆلێجی‌ کارگێڕی‌ و ئابوری‌ یان کۆلێجی‌ بازرگانی‌، (٨) ساڵ خزمەتی‌ هەبێت و لە بواری‌ ژمێریاری‌ کاری‌ کردبێت.
٢ـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ دیبلۆم لە ژمێریاری‌ (١٠)ساڵ خزمەتی‌ هەبێت و لە بواری‌ ژمێریاری‌ کاری‌ کردبێت.
٣ـ هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بازرگانی‌ (١٥) ساڵ خزمەتی‌ هەبێت و لە بواری‌ ژمێریاری کاری‌ کردبێت.
٤ـ هەر فەرمانبەرێک لە دەرەوەی‌ فەرمانگەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ داوا پێشکەش بکات پێویستە لارینەبوونی‌ فەرمانگەکەی‌ بهێنێت بۆ ئەوەی‌ لە کاتی‌ پەسەندکرانیدا، کاری‌ گواستنەوەی‌ بۆ ئەنجام بدرێت.



ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
١ی‌ ٣ی‌ ٢٠٢٠


01/03/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.