• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ژمارەیەک سەنتەری‌ ناحکومی‌ بۆ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم بەسەر دەکاتەوە

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 12ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون‌و حه‌لیمه‌ فه‌تاح، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان، سه‌نته‌ری‌ (درولعه‌تای‌ ناحكومی‌ بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم)‌و (ڕێكخراوی‌ شین بۆ ئۆتیزم)‌و ژماره‌یه‌ك شوێن كه‌ به‌ناوی‌ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزمی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ بریتبوو له‌ دانانی‌ ڕێوشێوێنی‌ پێویست بۆ جێ به‌جێكردنی‌ ڕێنمایی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێنمایی‌ ئۆتیزم‌و پاراستنی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و مافه‌كانیان‌و مافی‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم.

له‌و سه‌ردانانه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و هاوڕێكانی‌ پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ هۆڵ‌و ژووره‌كانی‌ ڕاهێنان‌و ش دۆخی‌ منداڵان‌و به‌رنامه‌كانی‌ ڕاهێنانیان، ڕێنمایی‌ سه‌نته‌ره‌ فه‌رمییه‌كانی‌ كرد به‌ پابه‌ندی‌ به‌یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ پابه‌ندی‌ به‌ سیستم‌و نه‌هێشتنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان، هه‌روه‌ك بڕیاریدا له‌ زووترین كاتدا لێپێچینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ بكات كه‌ تا ئێستا مۆڵه‌تی‌ فه‌رمیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دواداچوونی‌ ورد بۆ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونی‌ كاری‌ سه‌نته‌ره‌ ناحكومییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 2020دا له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ كاریدا چاودێری‌‌و سه‌رپه‌رشتی‌ سه‌نته‌ره‌كان ده‌كات.


12/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.