• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كۆبوویه‌وه‌

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، ٨ی‌ ١ی‌ ٢٠٢٠، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نوخشه‌ ڕه‌سول، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و موحه‌ممه‌د عه‌لی‌، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ڕه‌یچڵ نیوتن، به‌رپرسی‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ‌و ڕه‌وا جه‌مال، به‌رپرسی‌ به‌رنامه‌كان له‌ ڕێكخراوی‌ ستێپ، لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌، ژماره‌(١)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)ی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد.

پاش گفتوگۆیه‌كی‌ ته‌واو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی‌ ساڵی‌(٢٠٢٠)ی‌ پڕۆژه‌كه‌و به‌رنامه‌كانی‌ سێ مانگی‌ داهاتوو په‌سه‌ندكران، هه‌روه‌ك ئاماده‌كاری‌ كرا بۆ ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌و ۆرك شۆپ‌و خول‌و ڕاهێنان كه‌ له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن‌و تیایدا توانایی‌ ستافه‌كانی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌و لیژنه‌ی‌ په‌سه‌ندكاری‌ به‌ ئاراسته‌ی‌ ته‌واوكردنی‌ سیستمی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌رزده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگی‌ میوانداریكردنی‌ شاره‌زایی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ بواری‌ سیستمی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌موو پێنجشه‌ممه‌یه‌كی‌ یه‌كه‌م هه‌فته‌ی‌ هه‌موو مانگێك كۆبوونه‌وه‌ ئاسایی‌ به‌ڕێوه‌بچن، هه‌وره‌ك میكانیزمی‌ په‌یوه‌ندیكردن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستنیشانكران.

به‌ پێی‌ پلانی‌ ساڵانه‌، بڕیاروایه‌ تا كۆتایی‌ ئه‌مساڵ، سیستمی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ سلێمانی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ جێگیرببێت‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌موو بوارو حاڵه‌كه‌ن بێت بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ خێزانه‌كانیان به‌هه‌ر هۆكارێك له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن‌و ناچارن ڕوو له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان بكه‌ن، له‌ ڕێگه‌ی‌ جێگیركردنیان له‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا.


08/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.