• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
فێستیڤاڵی‌ (خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) بۆ ساڵی‌ ٢٠١٩


ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، ٧ی‌ ١٢ی‌ ٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ دیار له‌ به‌رپرس‌و كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ كوردستان،‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و به‌ چاودێری‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك، له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و بۆ ساڵی‌ دووه‌م، مه‌ڕاسیمی‌ دابه‌شكردنی‌ (خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ به‌خێرهێنانی‌ ئاماده‌بووان‌و پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌ركه‌وتووانی‌ خه‌ڵاته‌كه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ لیژنه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان، تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئامانجه‌كانی‌ خه‌ڵاته‌كه‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ چه‌ندین ڕێگه‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ به‌ربانبه‌ر هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌جێده‌هێنێت، یه‌كێك له‌و چالاكییه‌ گرنگانه‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كانه‌ كه‌ بۆ دووه‌م جاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و تیایدا ده‌مانه‌وێت چاوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ خێرپێكردنه‌وه‌ بگۆڕین بۆ به‌جهێنانی‌ ئه‌رك، له‌ به‌زه‌ییه‌وه‌ بگۆڕێن بۆ ڕێز، له‌ فه‌رامۆشكردنه‌وه‌ بگۆڕین بۆ گرنگیپێدان، له‌ پشتگوێخستنه‌وه‌ بگۆڕین بۆ ڕۆڵپێدان، هه‌روه‌ك له‌ پاش گوێگرتن له‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ كه‌ سه‌ركه‌وتووی‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ن هه‌موو لایه‌ك باشتر بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئامانجی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ چه‌ند به‌نرخه‌و ئه‌م جۆره‌ مه‌راسیم‌و پڕۆژانه‌ چه‌ند جێگه‌ی‌ ڕێزی‌ هاووڵاتیان‌و به‌هره‌مه‌ندانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تیابه‌تن.

ئه‌وه‌ی‌ مه‌ڕاسیمی‌ ئه‌مساڵی‌ له‌ مه‌ڕاسیمی‌ ساڵی‌ ڕابردوو جیا كرده‌وه‌ بریتبوو له‌ پێشكه‌شكردنی‌ سرودی‌ نابیستان له‌لایه‌ن له‌ ستافێك له‌ په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان‌و پێشكه‌شكردنی‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی‌ هونه‌ری‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان (كاك سابیر كوردستانی‌‌و م.ئاشتی‌ هیدایەت)، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی‌ مۆسیقای‌ به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن تیپی‌ مۆسیقای‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكیه‌وه‌، كه‌ پێكهاتبوون له‌ (م.سه‌لام‌ ڕەشید، م. سیروان ڕەشید).

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ی‌ خواره‌وه‌ وه‌ك براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی‌ 2019 خه‌ڵاتكران:
1ـ به‌ڕێز ڕێبه‌ند نامیق، ماسته‌ر له‌ ده‌روونناسی‌،‌و چالاكوانی‌ ڕێكخراوه‌یی‌.
2ـ به‌ڕێز سۆزان حاته‌م، پاڵه‌وانی‌ وه‌رزشی‌‌و شاره‌زا له‌ كۆمپیوته‌ر.
3ـ به‌ڕێز كارزان ئیبراهیم، میوزیك زان.
4ـ به‌ڕێز چنور تۆفیق، هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دیبلۆم له‌ كۆمپیوته‌رو مامۆستای‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و به‌هره‌مه‌ند له‌ شانۆ.
5ـ به‌ڕێز ڕاوێژ عوسمان، فۆتۆگرافه‌رو چالاكوان له‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌یی‌.
6ـ به‌ڕێز پۆڵا سڵێمان، هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر له‌ پزیشكی‌ ڤێترنه‌ری‌‌و وه‌رزشه‌وان له‌ وه‌رزشی‌ تایبه‌ت به‌ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام.
7ـ به‌ڕێز سۆزی‌ موه‌فه‌ق، به‌كالۆریۆس له‌ یاسا‌و ڕاگه‌یاندنكارو شاعیر.
8ـ به‌ڕێز سارا به‌كر، ناسراو به‌ سارا نامۆ، فۆتۆگرافه‌رو شاعیر.
9ـ به‌ڕێز حافیز حه‌مه‌تۆفیق، نووسه‌رو وه‌رگێڕ‌و شێوه‌كار.
10ـ به‌ڕێز ئه‌فراح ئیبراهیم، فه‌رمانبه‌رو قوتابی‌ په‌یمانگا.
11ـ به‌ڕێز كه‌ریم مه‌حمود، به‌كالۆریۆس له‌ مێژو و ژه‌نیار.
12ـ به‌ڕێز كارزان عه‌لی‌، به‌كالۆریۆس له‌ كۆلێجی‌ كارگێڕی‌‌و ئابوری‌، فه‌رمانبه‌رو نووسه‌ر.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ خه‌ڵاتی‌ تایبه‌تی‌ مه‌ڕاسیمی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كانیان پێ به‌خشرا:
1ـ به‌ڕێز شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی‌، سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژو سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ڕۆژ بۆ كه‌سانی‌ كه‌مئه‌ندام.
2ـ به‌ڕێز سه‌ركۆ ره‌حیم، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ژیانێكی‌ نوێ بۆ مناڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.
3ـ به‌ڕێز كه‌نار بێباك، شاعیرو توێژه‌ر.
4ـ به‌ڕێز عوسمان حه‌مه‌كه‌ریم، مامۆستاو شاره‌زا له‌ بیركاری‌.
5ـ به‌ڕێز هونه‌رمه‌ند به‌ڕێز سابیر كوردستانی‌.


ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌شداربوون له‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ بریتبوون له‌م به‌رپرس‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌ڕێزانه‌(كاك سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و مامۆستا جه‌مال عه‌بدول‌و كاك حاجی‌ ڕیێبوار، ئه‌ندانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كاك بێستون شه‌هید جه‌بار له‌ بری‌ وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هونه‌رمه‌ندانی‌ بواری‌ كۆمیدیا به‌ڕێزان كاك ماهیر حه‌سه‌ن‌و كاك ئه‌حمه‌د جۆڵاو كاك عومه‌ری‌ كه‌ریم ئاغا، و هونەرمەندو شانۆکاری‌ ناسراو بەدیعە دارتاش، خاتوو گوڵاڵه‌ی‌ مامه‌ عه‌زه‌ وه‌ك دایكی‌ شه‌هید، كاك بابه‌كر دڕه‌یی‌، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆشنبیری‌ سلێمانی‌‌و كاك سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌ڵه‌بجه‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و خاتوو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ئاشتی‌ نووری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌)، سه‌رجه‌م مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن م.به‌هار چاومار، مامۆستای‌ زمانی‌ ئاماژه‌ له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی‌ ئاماژه‌.

خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌تایبه‌ته‌كان خه‌ڵاتێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ و هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ كه‌ به‌ تواناو به‌هره‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان خزمه‌تی‌ خێزان‌و شارو وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن‌و بوونه‌ته‌ چراو پێشه‌نگ له‌ بواره‌كانی‌ خۆیاندا‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ سیڤیه‌وه‌ پاش هه‌ڵسه‌نگاندن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ ده‌پاڵێورێن بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌.

خه‌ڵاتی‌ ساڵی‌ (2019) به‌ سپۆنسه‌ری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاو ڕێكخراوه‌كانی‌(تایتانیك، كۆمپانیای‌ یو كه‌ی‌ uk، كۆمپانیای‌ هێمن گروپ، ڕێكخراوی‌ بارزانی‌، كۆمپانیای‌ به‌مۆ بۆ دابه‌شكردنی‌ برنجی‌ مه‌حمود، بازاڕی‌ زارا، ڕیستۆرانتی‌ ڕۆما، ڕێكخراوی‌ ڕوانگه‌) به‌ڕێوه‌چوو.


13/12/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.