• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خێزانه‌كه‌ی‌ تۆش ده‌توانێت یه‌كێك بێت له‌و خێزانانه‌

هه‌رگیز بیرت كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ژیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ خێزاندا چه‌ند چێژ به‌خشه‌؟ چه‌ند ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروسته‌ بۆ گەشەی‌ منداڵ و گەورەبوون و پەروەردەکردنی‌؟ ئه‌ی‌ ئایا ئه‌زانیت منداڵانێك هه‌ن له‌و چوارچێوه‌ خێزانیە بێبه‌شن یان بێبه‌ش ده‌بن؟ ئایا هیچ ڕێگه‌یه‌ك نییه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تۆو خێزانه‌كه‌ت ببنه‌ ئه‌و باوه‌ش‌و سێبه‌رو چه‌ترو چوارچێوە پڕ میهره‌ بۆ منداڵێك؟ بێگومان هه‌یه‌و ده‌توانیت.

هاووڵاتی‌ به‌ڕێز: هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ پێشوازی‌ له‌و خێزانانه‌ ده‌كات كه‌ ئاماده‌یی‌ ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ مۆڤانه‌دا ببنه‌ خێزانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، تۆی‌ به‌ڕێزیش ده‌توانیت له‌و پرۆسه‌ مرۆڤانه‌ گه‌وره‌یه‌ بێیته‌ پێش‌و یه‌كێك بیت له‌و خێزانه‌ جێگره‌وانه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌رگای‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ كراوه‌یه‌و چاوه‌ڕوانتانه‌.

ناونیشان‌و ژماره‌ ته‌له‌فونی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ و کاتى دەوام:

ناونیشان/ سلێمانی‌: شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ، بینای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.
بۆ په‌یوه‌ندی‌/ ژماره‌ ته‌له‌فوون: (053,3160079)، مۆبایل: (07721570117).
كات و ڕۆژی‌ ده‌وام/ سه‌عات (8.00ى بەیانى  - 3.00 ى پاشنیوەڕۆ)ی‌ هه‌موو ڕۆژێكی‌ هه‌فته‌، یه‌كشه‌ممه‌ بۆ پێنجشه‌ممه‌، ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن. 


ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
1ی‌ 8ی‌ 2019


01/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.