• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بینای‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و كار بۆ باشتر به‌گه‌ڕخستنی‌ ده‌كات

پاش ته‌واو بوونی‌ بینای‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 23ی‌ 10ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ نووری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌ و م.موحه‌ممه‌د سه‌ید قادر، سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی‌، سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزمی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پیرۆزبایی‌ له‌ ته‌واو بوونی‌ بیناكه‌ له‌ ستافه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم كردو هیوای‌ خواست ئه‌م بینا نوێیه‌ گوڕو تینێكی‌ زیاتر به‌ كاری‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بدات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ ڕاسپارد له‌ زووترین كاتدا به‌دواداچوون بۆ دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كانی‌ بكات كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ پێش ئێستا داواكراون، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا پاش دابینكردنی‌ پێویستییه‌كان به‌ زووترین كات له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا بینای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بكاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌می‌ ستافی‌ ئۆتیزمیش له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ڵێنیدا هه‌موو توانای‌ خۆی‌ بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌زاره‌تی‌ كارو وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هاوكاربن له‌ دابینكردنی‌ ستاف به‌ جۆرێك له‌ بیناكه‌ له‌ ئاست خواستی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیاندا بێت.

له‌ كۆتایدا سه‌ردانه‌كه‌یدا، پاش به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ فه‌رمی‌ سوپاس و پێزانینی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ ستافه‌كانی‌ سه‌نته‌ر كرد كه‌ هه‌ستاون به‌ ئه‌ركی‌ پاككردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی‌ پێداویستییه‌كان له‌ بینا كۆنه‌كه‌وه‌ بۆ بینا نوێیی‌ه‌كه‌، هه‌روه‌ك بیری‌ خستنه‌وه‌ كه‌ گرفتی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان زۆر گه‌وره‌یه‌و پێویسته‌ هه‌موو كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌ ڕۆڵی‌ چالاكانه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ستێت له‌ ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم و به‌خشینی‌ هوشیاری‌ تایبه‌ت به‌ ئۆتیزم به‌ خانه‌واده‌كانیان.

بینای‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ ڕاگیراوه‌كانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بوو كه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ كاره‌كانی‌ وه‌ستابوو، پاش داكۆكیكردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ درا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ پاره‌و به‌رده‌وامی‌ پڕۆژه‌كه‌و له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌دا پڕۆژه‌كه‌ ته‌سلیم كرا و بڕیاروایه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا كاری‌ زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ ببێته‌ سه‌نته‌رێكی‌ كاریگه‌ر له‌ بواری‌ كاره‌كه‌یدا.


27/10/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.