• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 29ی‌ 8ی‌ 2018، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و  ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ڕانیه‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌‌و تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان، ئه‌نجومه‌نی‌ فراوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (4)ی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (8)ی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش وته‌ی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و پیاچوونه‌وه‌ به‌ كۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا، به‌تایبه‌ت به‌ بایخه‌وه‌ باس له‌ پرۆسه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ لیژنه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ پشكنینه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كان كراو تیایدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان وردبینی‌ ته‌واو له‌ ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن‌و دڵنیاببنه‌وه‌ له‌ مافی‌ شایسته‌بوونی‌ هاووڵاتیان‌و ده‌ستنیشانكردنی‌ هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كورتییه‌كان‌و ئاراسته‌كردنیانه‌ بۆ وه‌زاره‌ت، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو هاووڵاتیه‌كی‌ كه‌مئه‌ندام به‌ مافی‌ شایسته‌بووی‌ خۆی‌ بگات، هه‌روه‌ك جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بن له‌ وه‌رگرتنی‌ تانه‌ی‌ هاووڵاتیان له‌ ئه‌نجامه‌كان به‌ پێی‌ مافی‌ یاسایی‌ خۆیان‌و گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست تا ئه‌و كاته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ پزیشكی‌ نوێ‌ به‌ به‌ڕیاری‌ وه‌زاره‌ت ده‌رده‌چێت بۆ بینینه‌وه‌ی‌ تانه‌كان.


03/09/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.