• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات

بەبۆنەی‌ پڕ خەمی‌ کۆچی‌ دوایی‌ عەمید نەریمان عەزیز، بەرێوەبەری‌ هاتو چۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌، پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی‌:

بەناوی‌ خوای‌ بەخشندەی‌ میهرەبان


بەڕێزان/ خانەوادەی‌ خوالێخۆشبوو عەمید نەریمان عەزیز
بەرێزان / ئەفسەران و کارمەندانی‌ پۆلیسی‌ هات و چۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

بەناوی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌، پرسەو سەرەخۆشی‌ خۆمان ئاراستەی‌ ئێوەی‌ بەڕێزو تەواوی‌ خانەوادەی‌ خوالێخۆشبوو عەمید نەریمان عەزیزو سەرجەم ئەفسەرو کارمەندانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هات و چۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەکەین، بەبۆنەی‌ کۆچی‌ دوایی‌ بەڕێزیانەوە، لە خوای‌ گەورە دەپارێینەوە لە گوناهەکانی‌ عەمید نەریمان خۆش بێت و شوێنی‌ بەهەشتی‌ بەرین بێت و سەبوری‌ ئێوەی‌ بەرێزیش بدات.

عەمید نەریمان بەرپرسێکی‌ دڵسۆزو پیشەیی‌ پارێزگاکەمان بوو، پیاوێکی‌ هێمن و لەسەر خۆو یاسا پارێزبوو، لە دەستدانی‌ بە خەسارێکی‌ گەورە دەزانین بۆ شارو پارێزگاکەمان و لە خوای‌ گەورە داواکارین بە بەهەشتی‌ خۆی‌ پاداشتی‌ خۆڕاگری‌ بداتەوە بەرانبەر نەخۆشییەکەی‌ و شوێنەکەی‌ بۆ خەڵکی‌ پارێزگای‌ سلێمانیش پڕ بکاتەوە و ئەم کۆستە دواخەمی‌ بنەماڵەکەی‌ بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
١٢ی‌ ١٠ی‌ ٢٠١٨  


12/10/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.