• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان ده‌كات

"جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندی‌ به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ سودمه‌ندان ده‌كاته‌وه‌"
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانیان ده‌كات

له‌ سه‌عات (٧.٣٠ بۆ ١٠.٠٠) سەر لەبەیانى هه‌ردوو ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌، 22و 23ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كاندا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ مافی‌ سودمه‌ندان كرده‌وه‌.

له‌ ڕۆژی‌ یه‌كه‌مدا، 22ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ (گوڵه‌مێخه‌ك)‌و (ساندیبێل)ی‌ ناحكومی‌ كرد، پاشان سه‌ردانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و دواتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خاتو ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووانی‌ سلێمانی‌ كرد، له‌و سه‌ردانانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان كرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ ڕێنماییكرد له‌سه‌ر باشتر كردنی‌ ئاستی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌ركه‌كان، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان گفتوگۆی‌ كرد كه‌ منداڵه‌كانیان بۆ دایه‌نگه‌كان ئه‌هێناو بۆچونیانی‌ له‌سه‌ر كاری‌ دایه‌نگه‌ وه‌رگرتن.

له‌ ڕۆژی‌ دووه‌مدا، پێنجشه‌ممه‌، 23ی‌ 1ی‌ 2020، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ لاله‌ی‌ ناحكومی‌‌و ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچانی‌ كرد، له‌و سه‌ردانانه‌دا كارو چالاكییه‌كانی‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ بینی‌‌و به‌دواداچوونی‌ پێویستی‌ كرد بۆ كاره‌كان، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز خاتوو مرواری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت.


24/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.