• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌شی‌ ده‌نگ له‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كارا ده‌كرێت

مووژده‌ بۆ نابینایانی‌ خۆشه‌ویست:
به‌شی‌ ده‌نگ له‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كارا ده‌كرێت

له‌ درێژه‌ی‌ كارو چالاكییه‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شی‌ ده‌نگی‌ له‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ زیادكرد.

بەشى دەنگ لە سایتى سۆشیەل سولى (www.socialsuli.com) هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابه‌زاندن و بڵاوکردنەوەى تۆماری‌ ده‌نگی‌ له‌ بواره‌كانی‌ یاساو ڕێنمایی‌، كتێب، هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و جۆراو جۆر، بۆ هاووڵاتیانی‌ خۆشه‌ویستی‌ نابیناو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندن له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌نگه‌وه‌ گوێگر‌و خوێنه‌ری‌ بابه‌ته‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاجیاكان بن.

له‌ ئێسته‌دا خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز ده‌توانن سه‌ردانی‌ ئه‌م لینكه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌ن‌و له‌ به‌شی‌ ده‌نگی‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گوێبستی‌ بابه‌ته‌كان بن به‌ ده‌نگ، له‌ قۆناغی‌ ئه‌زموونكردنیشیدا، كتێبی‌ سه‌لامه‌تی‌ خۆراك، كه‌ نووسه‌ره‌كه‌ی‌ د.موحسین ئه‌حمه‌ده‌و له‌ ساڵی‌ 2019 چاپكراوه‌و به‌ ده‌نگی‌ خۆشی‌ تۆماری‌ كردووه‌ وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ نابینایانی‌ خۆشه‌ویست لە بەردەستەو لە ڕۆژانى ئایندەدا بڵاوکردنەوەو پەخشکردنى تۆمارى دەنگى بەردەوام دەبێت.

بڕاروایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢٠)دا، یەکەى ڕاگەیاندن بە هاوکارى سەنتەرى ڕۆشنایى بۆ نابینایان زیاتر له‌ 300 تۆماری‌ جۆراو جۆری‌ كتێب‌و یاساو ڕێنمایی‌‌و بابه‌تی‌ هەمەڕەنگ له‌ به‌شه‌كه‌دا بڵاو بکاتەوە كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ئاسان‌و ساده‌ له‌لایه‌ن نابینایانه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێن و سودى لێ وەربگیرێت.

لینكی‌ به‌شی‌ ده‌نگ له‌ سایتی‌ به‌ڕێوەبەرایەتى گشتى:


13/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.