• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پڕکردنەوەى پۆستى بەتاڵ


وەک نەریتی‌ هەمیشەیی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی بۆ پڕکردنەوەی‌ پۆستە بەتاڵەکان لە ڕێگەی‌ ڕەخساندنی‌ هەلی‌ چون یەک بۆ کارمەندان‌و پەیڕەویکردن لە سیستمی‌ تەندروست، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دوو پۆست بە کێڕکێ پڕ دەکاتەوە کە بەهۆکاری‌ جیاجیا ئەو پۆستانە خاڵی‌ بوون.

بەپێی‌ گشتاندن و ئاگادارییەک کە ژمارە (٤٨٦٢) بەرواری‌ (٢٢ی‌ ١٠ی‌ ٢٠١٩)ی‌ لەسەرە، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ داوا لەو کارمەندانە دەکات کە ئارەزوو مەندن پوختەی‌ ژیان‌و تواناییەکانی‌ خۆیان لە ماوەی‌ (١٠)ڕۆژدا ئاراستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ کارگێڕی‌ بکەن بەمەبەستی‌ پڕکردنەوەی‌ دوو پۆستی‌ بەتاڵ لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌‌و بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، ئەمەی‌ خوارەوە دەقی‌ ڕاگەیەنراوەکەیە:

پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ به‌تاڵ


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ ئەم پۆستانەی‌ خوارەوە کە بە هۆکاری‌ جیاجیا بەتاڵ دەبن، لەماوەی‌ (١٠)ڕۆژدا لە ڕۆژی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ئەم ئاگادارییەوە، زانیارییه‌ كه‌سی‌‌و تواناییه‌كانیان بە (c.v) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌یاندا، پۆستە بەتاڵەکانیش ئەمانەی‌ خوارەوەن:

١ـ پۆستی‌ بەرپرسی‌ (بەشی‌ دایەنگەکان‌) لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان، بۆ هەڵگرانی‌ بڕوانامەی‌ (بەکالۆریۆس) لە پسپۆڕییەکانی‌ (کۆمەڵناسی‌، دەروونناسی‌، یاسا، کارگێڕی‌) بە مەرجی‌ خزمەتی‌ (٧) ساڵ و بۆ هەڵگرانی‌ بڕوانامەی‌ (دیبلۆم) بە مەرجی‌ خزمەتی‌ (١٥) ساڵ‌ و بوونی‌ ئەزموونی‌ بەڕێوەبردن و شارەزایی‌ لە بواری‌ کاری‌ دایەنگەکاندا.

٢ـ پۆستی‌ بەرپرسی‌ (هۆبەی‌ ماڵی‌ نەوجەوانانی‌ کچان) لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، بەمەرجی‌ بوونی‌ بڕوانامەی‌ (بەکالۆریۆس) لە (کۆمەڵناسی‌ یان دەروونناسی)‌.


ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
٢٢ی‌ ١٠ی‌ ٢٠١٩
 



22/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.