• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی‌ : منداڵانی‌ نابیست، پەیامی‌ ئاشتی‌ بۆ منداڵانی‌ ڕۆژئاوا دەنێرن

بەمەبەستی‌ دەربڕینی‌ هاوخەمی‌ بۆ شەهیدو بریندارەکانی‌ ڕۆژئاواو پشتیوانی‌ بۆ هاووڵاتیان‌و منداڵانی‌ گەلی‌ کوردمان لە ڕۆژئاوا، قوتابیانی‌ نابیست لە پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان مەراسیمێکیان سازکردو لەو مەراسیمەدا داوای‌ ئاشتی و پاراستنیان بۆ گەلی‌ کورد و منداڵانی‌ ڕۆژئاوا و کۆتایی‌ هێنان بە شەڕو نائارامی‌ کرد.

ڕۆژی‌ پێنجشەممە، ١٧ی‌ ١٠ی‌ ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێز م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بە ئامادەبوونی‌ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرو بەرپرسان و کارمەندانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌ و بەڕێوەبەرایەتی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ و مامۆستاو کارمەندانی‌ پەیمانگای‌ هیوای‌ هابیستان، قوتابیانی‌ پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان بە پشتیوانی‌ ڕێکخراوی‌ سۆز مەراسیمێکی‌ تایبەتیان لە پارکی‌ دایک ڕێکخست و تیایدا داوای‌ ئاشتی‌ و ئارامی‌ و کۆتاییهێنانیان بەشەڕو ماڵوێرانی‌ کرد بۆ گەلی‌ ڕۆئاوا.

لە وتەکەیدا بۆ کەناڵەکانی‌ ڕاگەیاندن، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ وتی‌:" ئەم مەراسیمە دەربڕێنێکی‌ بێدەنگ و پەیامی‌ پشتیوانی‌ و هاوسۆزییە لەلایەن منداڵانی‌ نابیستەوە بۆ گەلی‌ کوردمان لە ڕۆژئاوا، هەروەک پەیامێکە تیایدا قوتابیانی‌ پەیمانگای‌ هیوا دەیانەوێت بلێن گەلی‌ کورد لەهەر شوێنێک بێت یەک گەلە، ئازاری‌ گەلەکەمان یەک ئازارە، هاووڵاتیان و منداڵانی‌ کورد لە قامیشلۆو حەسەکەو سەرێ کانی‌ و کۆبانێ، خوشک و برامانن، دڵمان لایانەو هەست و سۆزمان لەگەڵ ئازارەکانیانەوە و لە خوای‌ گەورە داواکارین شەڕو ماڵوێرانی‌ لەسەر گەلەکەمان کۆتایی‌ پێ بهێنێت و شکست بە شەڕخوازان بهێنێت بە دەسەڵاتی‌ بەرفراوانی‌ خۆی‌".

هەر لەو چوارچێوەی‌ ئەو مەراسیمەدا، قوتابیانی‌ پەیمانگای‌ هیوا، سرودی‌ نیشتیمانی‌ ئەی‌ ڕەقیبیان بە زمانی‌ ئاماژە وتەوە.



17/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.