• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بە ئامادەبوونی‌ وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ و بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سلێمانی‌، پڕۆژەی‌ پاڵپشتی‌ دەروونی‌ و کۆمەڵایەتی‌ منداڵ، لە کەمپی‌ عەربەت بۆنەیەکی‌ پڕ چالاکی‌ بەبۆنەی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندنەوە سازکرد

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، 19ی‌ 10ی‌ 2019، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ كارو باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌رپرسانی‌ به‌شه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ منداڵ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ كه‌مپی‌ ئاشتی‌ له‌ عه‌ربه‌ت، پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان بۆنه‌یه‌كی‌ پڕ له‌ چالاكی‌ بۆ منداڵانی‌ كه‌مپی‌ ئاشتی‌ له‌ ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت سازكرد.

له‌و بۆنه‌یه‌دا له‌لایه‌ن منداڵان‌و سودمه‌ندانی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك گۆرانی‌‌و سرودو چالاكی‌‌و شانۆیی‌ پێشكه‌شكران، كه‌ به‌شێكن له‌ كاره‌ ڕۆژانه‌ییه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌، هه‌روه‌ك له‌ كۆتایی‌ بۆنه‌كه‌شدا دیاری‌ به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌شكرا.

له‌ وته‌یه‌كیدا له‌ بۆنه‌كه‌دا، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د ڕایگه‌یاند:" پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌ به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێرو دهۆك‌و ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ كاری‌ پاراستنی‌ منداڵانه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ دروستكردنی‌ ڕووبه‌ری‌ هاوڕێی‌ منداڵ كه‌ پڕه‌ له‌ چالاكی‌ ڕۆژانه‌، مۆبایل تیمی‌ گه‌ڕۆك به‌سه‌ردانیكردنی‌ منداڵان و خێزانه‌كان له‌ نێو شاره‌كان‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌یس بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌".

هه‌ر له‌ باره‌ی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕایگه‌یاند:" ساڵانه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌ هه‌زاران منداڵ سودمه‌ند ده‌بن‌و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ پاراستنیان و فێرکردنیان لە چەندین بواری‌ گرنگدا و سودمەندانیشی‌ منداڵانی‌ ئاوارەو پەنابەرو ناوخۆن، بۆ نمونه‌: ته‌نها له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 45 هه‌زار منداڵ سودمه‌ندبوون، ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌و چالاكییانه‌ی‌ كه‌ بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی‌ دایكان‌و باوكان ئه‌نجامدراون".

دوا به‌دوای‌ چالاكییه‌كه‌ش به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و سه‌رپه‌رشتیارانی‌ پڕۆژه‌كه‌ كرد كه‌ به‌و كاره‌ گرنگه‌ هه‌ڵده‌ستن.

پاش به‌ڕێوه‌چونی‌ ئه‌و بۆنه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ ‌و به‌رپرسانی‌ تری‌ هاوڕێی‌ چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ بارودۆخی‌ خۆیان‌و منداڵه‌كانیان بوو.



19/10/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.