• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (بەرەو کۆمەڵگەیەکى هوشیارو دوور لە توندوتیژى)، دروشمی‌ كارمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2019
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاته‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات



بزانه‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان كه‌ و چۆن منداڵ وه‌رده‌گرن‌و مه‌رجیان چییه‌؟
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاته‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات

به‌ پێی‌ گشتاندنی ژماره‌ (3209) له‌ به‌رواری‌ (4ی‌ 8ی‌ 2019)، كه‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌رچووه‌ كاتی‌ ده‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان و شێوازی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكان‌و باوكان بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵه‌كانیان له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات.

به‌ پێی‌ خاڵی‌ ژماره‌ (1)ی‌ ئه‌و گشتاندنه‌، ده‌رگای‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان به‌ درێژایی‌ ساڵ له‌سه‌ر پشته‌ بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی‌ خوازیاری‌ خزمه‌تگوزاری‌ دایه‌نگه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان، ته‌نها له‌ مانگی‌ (8)ی‌ هه‌ر سالێكدا نه‌بێت كه‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ تیایدا ده‌وه‌ستێت به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌.

هه‌ر به‌ پێی‌ ئه‌و گشتاندنه‌ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ پێویست كراوه‌ كه‌ به‌ پێی‌ توانا ماددی‌ و مرۆییه‌كانی‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ منداڵ وه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر هات و منداڵێكش نه‌هێنرایه‌وه‌ بۆ ده‌وام، ئه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك مانگ مۆڵه‌تی‌ ده‌درێتێ‌‌و مانگی‌ دواتر شوێنه‌كه‌ی‌ به‌ منداڵێكی‌ تر پڕ ده‌كرێتی‌ه‌وه‌.

به‌ پێی‌ گشتاندنه‌كه‌ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ پێویست كراوه‌ كه‌ تۆمارێكی‌ تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ی‌ هه‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت سودمه‌ندبن له‌ دایه‌نگه‌ وه‌ك تۆماری‌ سه‌ره‌و نۆبه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و تۆماره‌كه‌ ده‌ستكاری‌ ناكرێت‌و تێبی پێویستی‌ تێدا تۆمارده‌كرێت.

دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته‌ بۆ منداڵانه‌ی‌ دایكیان ده‌وامێكی‌ فه‌رمیان هه‌یه‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت یان له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت و ده‌رفه‌تی‌ چاودێری‌ منداڵه‌كانیان نییه‌ به‌ درێژایی‌ هه‌فته‌و ڕۆژانه‌ شه‌ش سه‌عات.  


09/08/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.