بەهۆی پابه‌ندییان به یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سوپاسی سێ دایه‌نگه ده‌كات
به‌هۆی پابه‌ندییان به سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان‌و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانه‌وه، به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سوپاسی دایه‌نگه‌كانی (خه‌ونی منداڵان، گه‌شه، گه‌شاوه)ی ناحكومی ده‌كات.
به پێی نووسراوی ژماره (1878) له ڕۆژی 28ی 6ی 2018 كه واژۆی به‌ڕێز ئاشتی ئیبراهیم محیه‌دین، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره، به‌شی دایه‌نگه‌كان سوپاسی دایه‌نگه‌كانی (خه‌ونی منداڵان، گه‌شه، گه‌شاوه)ی ناحكومی ده‌كات.
به‌شی دایه‌نگه‌كان له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان ده‌كات‌و ڕێنمایی پێویست بۆ ستافی دایه‌نگه‌كان ده‌خاته ڕوو، ئه‌وه‌ش له پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ‌و له كاتی بوونی كه‌م‌و كورتیشدا دایه‌نگه‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌و له كاتی پابه‌ندی به ئاستێكی به‌رزیشدا دایه‌نگه‌كان سوپاس ده‌كرێن.
|