• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هه‌ژماری كۆمه‌ك‌و هاوكاری‌ خێرخوازان بۆ ماڵه‌كانی منداڵان و به‌ساڵاچووان
           خێرخوازان به‌مجۆره‌ ده‌توانن هاوكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن

خێرخوازان به‌مجۆره‌ ده‌توانن هاوكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن

به‌ پێی‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (1701) له‌ 6ی‌ 6ی‌ 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ژماره‌ی‌ حسابی‌ تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكاری‌ خێرخوازان بۆ پشتیوانی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان ده‌كاته‌وه‌.

به‌و جۆره‌ی‌ له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و خێرخوازانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌ هاوكاری‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان وه‌ك كارێكی‌ خێرخوازی‌ ده‌توانن پاره‌كانیان به‌ دۆلارو دینار ئاراسته‌ی‌ بانكی‌ ئاڵای‌ هه‌رێم بكه‌ن له‌ سلێمانی‌ و له‌سه‌ر هه‌ردوو ژماره‌ حسابه‌كه‌ پاره‌كانیان دابنێن، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیش له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌و پارانه‌ بۆ خزمه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان به‌كارده‌هێنێت له‌و بوارانه‌ی‌ كه‌ كورتهێنان هه‌یه‌ له‌ بودجه‌و نه‌سریه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، ئه‌وه‌ش به‌مجۆره‌:

ناونیشانی‌ هه‌ژمار(حساب): كۆمه‌ك‌و هاوكاری‌ خێرخوازان
ناوی‌ بانك: بانكی‌ ئاڵای‌ هه‌رێم.
ناونیشان:سلێمانی‌، ته‌نیشت سوپه‌رماركێتی‌ زارا.
ژماره‌ حسابی‌ دینار: 7573 
ژماره‌ حسابی‌ دۆلار:1730

میكانیزمی‌ به‌خشینی‌ هاوكاری‌‌و كۆمه‌كه‌كان زۆر ئاسانه‌و خێرخواز ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ خۆی‌ یان نوێنه‌رێكی‌ سه‌ردانی‌ بانكه‌كه‌ بكات‌و له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ 10 ده‌قیقه‌دا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ ده‌یبه‌خشێت له‌ حسابه‌ خێرخوازییه‌كه‌ دایبنێت‌و له‌ به‌رانبه‌ردا به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ بنكه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌ بڕی‌ پاره‌كه‌و ڕۆژه‌كه‌و به‌خشه‌ره‌كه‌ دراوه‌.

ئامانجی‌ كردنه‌وه‌ی‌ حسابه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌:
1ـ ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ به‌شداری‌ هاووڵاتیان‌و خێرخوازان له‌و چاكه‌ گه‌وره‌ مرۆیی‌‌و ئاینی‌‌و نیشتیمانیه‌دا كه‌ به‌شداریكردنه‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان.
2ـ هاوكاریكردنی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانه‌ له‌و كرتهێنانه‌ی‌ له‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌تدا بۆیان دروست ده‌بێت‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان.

له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا له‌ خێرخوازان‌و هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێز ده‌كات به‌شداربن له‌ ئه‌ركی‌ پیرۆزی‌ خزمه‌تكردنی‌ ئه‌و منداڵ‌و به‌ساڵاچووانه‌ی‌ كه‌ خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌خشینی‌ هاوكاریی‌و خێره‌كانیان كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌ركێكی‌ نیشتیمانی‌‌و ئاینی‌‌و مرۆڤانه‌یه‌.


ـ  به‌م ژماره‌ ته‌له‌فوونانه‌ ده‌توانن زانیاریی‌ وه‌رگرن به‌ر له‌ سه‌ردان
( 0533160030 ، 0533160031 ، 0533160032).

"پاره‌و هاوكارییه‌كان ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تان‌و خانه‌كانیان خه‌رج ده‌كرێت‌و بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی‌ تر خه‌رج ناكرێن"
تێبینی:
1ـ حسابه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ متمانه‌داره‌و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی‌ داواكاردنی‌ پێویستی‌‌و پاشان خه‌رجكردنی‌ له‌ ژێر ڕكێفی‌ پرۆسه‌ كارگێڕی‌‌و ژمێریارییه‌كاندایه‌و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی‌ چاودێرییه‌وه‌ چاودێریی‌ ده‌كرێت.

2ـ ـ حسابی‌ صندوقه‌كه‌ له‌ بانكی‌ ئاڵای هه‌رێمه‌و ئه‌و بانكه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌نده‌كانی‌ هه‌میشه‌ هاوكارو پشتیوان بوون‌و هه‌ركاتێك لیژنه‌ی‌ خه‌رجیه‌كان سه‌ردانی‌ كردبێت بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌ فه‌رمانێك‌و ڕاكێشانی‌ پاره‌ هیچ دواكه‌وتنێك نه‌بووه‌و نابێت.

3ـ ئه‌م صندوقه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خانه‌كانی‌ ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان‌و شه‌ڵته‌ر، هه‌ربۆیه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی‌ ترو له‌ هیچ شوێنێكی‌ تر له‌م حسابه‌ خه‌رج ناكرێت‌و ته‌نها له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خانه‌كانی‌ سلێمانیدایه‌ به‌جۆرێك ژیانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تان باشتر بێت.

"صندوقه‌كه‌ چاوی‌ له‌ هاوكاری‌‌و پشتیوانییه‌كانی‌ ئێوه‌یه‌ تا ژیان له‌ خانه‌كان باشتر به‌رده‌وام بێت‌و كه‌لێن‌و كه‌م‌و كورتییه‌كان پڕبكرێنه‌وه‌"

ڕاپۆرتی‌ داهاته‌كانی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌:



5ـ ڕاپۆرتی‌ داهاتی‌ مانگی‌4ی‌ ساڵی‌ 2017 (كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌).

6ـ داهاتی‌ مانگی‌ 5ی‌ ساڵی‌ 2017 (كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌)

7ـ لیستی‌ هاوكارییه‌كان به‌شێوه‌ی‌ شمه‌ك‌و پێداویستی‌ له‌ مانگی‌ 7ی‌ ساڵی‌ 2017

8ـ 
داهاتی‌ مانگی‌ 8ی‌ ساڵی‌ 2017ی‌ ( لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌).
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.