یه‌كێكی تر له‌هۆبه گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆبه‌ی كه‌مئه‌ندامی قوربانی ده‌ستی ڕژێمه، كه هه‌ڵده‌ستێت به‌ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كه‌مئه‌ندامان له‌سنووری شاری سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و سۆران‌و بادینان‌و دووز‌و دابینكردنی مووچه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه كه‌مئه‌ندام بوون له‌ده‌رئه‌نجامی تووند‌و تیژییه‌كانی ڕژێمی له‌ناو چووی به‌عس.
سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه له‌ساڵی (2006)دا مامه‌ڵه‌یان بۆ كراوه له‌ده‌زگای شه‌هیدانی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و كات، بڕی (90.000) نه‌وه‌د هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێك ددرایه كه‌مئه‌ندامان، دواتر له‌مانگی شوباتی (2006) به‌بڕیارێك خرانه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌ئێستاشدا له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌و بڕه مووچه‌یه وه‌رده‌گرن‌و ئێستاش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ زیادكردنی ئه‌و مووچه‌یه بۆ (150.000) سه‌د‌و په‌نجا هه‌زار دینار وه‌ك هه‌ر كه‌مئه‌ندامێكی دیكه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌دوای دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سنووره‌كانی (هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، ڕانیه) دۆسییه‌ی سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامانی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕێنرایه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆیان.
سوودمه‌ندامی كه‌مئه‌ندامی قوربانی ده‌ستی رژێم كۆی گشتییان به‌پێی دواین ئامار (19754) كه‌مئه‌ندامن كه مووچه وه‌رده‌گرن.