به‌مه‌به‌ستی بێبه‌ش نه‌بوونی نابینایان له‌مافی خوێندن له‌به‌رواری (26/11/1998)
ئه‌م په‌یمانگه‌یه دامه‌زرا، له‌ڕێگه‌ی مامۆستا‌و توێژه‌ر‌و چاودێر‌و ستافی شاره‌زاوه پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی‌و هاوشێوه له‌گه‌ڵ خوێندنی خوێندكارانی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها جیاوازیش له‌نێوان ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌و خوێندنگه‌یه‌كی ئاسایی له‌ئامرازه‌كانی خوێندن دایه، نه‌ك له‌پڕۆگرام‌و وانه‌و تاقیكردنه‌وه‌كاندا.
شێوازی خوێندن له‌په‌یمانگه‌ی ڕووناكی:
په‌یمانگه‌ی ڕووناكی بۆ نابینایان په‌یمانگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی‌و فێركارییه، تایبه‌ته به‌منداڵانی نابینا‌و كه‌مبینا.
پڕۆسه‌ی خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه به‌سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌یی كه له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تیه‌وه بۆ پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه دوای ئه‌و قۆناغه نابینا تێكه‌ڵاوی خوێندكاری ئاسایی ده‌كرێته‌وه، له‌قۆناغی ئاماده‌یی‌و په‌یمانگه‌و كۆلێژه‌كان به‌به‌رده‌وامبوون له‌پرۆسه‌ی خوێندن.
شێوازی خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه بۆ وانه‌ی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی به‌بڕاییل (نووسینی زبر)ه، وه بۆ وانه‌ی بیركاری به‌له‌وحه‌ی تایله‌ر وه باكۆس، هه‌روه‌ها ئامێری چاپی بڕاییل له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌وه بۆ چاپكردنی وانه‌ی ڕۆژانه‌ی خوێندكاران به‌كاردێت.
ماوه‌ی خوێندن له‌م خوێندنگایه بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵه، بڕوانامه‌ی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌درێت به‌خوێندكار، هاوتا به‌و بڕوانامه بنه‌ڕه‌تیه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه خوێندكار له‌م په‌یمانگه‌یه له‌وانه‌ی بیركاری‌و فیزیا ده‌به‌خشرێت له‌دوای شه‌شی بنه‌ڕه‌تیه‌وه، هه‌روه‌ها له‌وێنه‌ی زینده‌وه‌رزانی‌و نه‌خشه‌ی جوگرافیا‌و نووسینی مه‌سجی ئینگلیزی، دوای ته‌واوكردنی خوێندنی نۆ ساڵی په‌یمانگه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌و خوێندكارانی نابیناش تێكه‌ڵی ئه‌زموونه گشتییه‌كان ده‌بن له‌ڕێگه‌ی مامۆستایانه‌وه كه بۆیان دابین ده‌كرێت، وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌نووسرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و شێوه‌یه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی یارمه‌تیده‌ری خوێندكاره‌كه‌یه، پرسیاره‌كان بۆ خوێندكاره‌كه ده‌خوێنێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ڵامی خوێندكاره‌كه‌ش ده‌نوسیته‌وه، وه له‌كاتی دروستبوونی كێشه‌یه‌ك په‌یمانگه چاودێری‌و هاوكاری خوێندكاران ده‌كات، پاشان له‌ده‌وای هاتنه‌وه‌ی نمره‌و ئه‌نجامه‌كان په‌یمانگه پشتگیری خوێندكاران ده‌كات، ئاراسته‌یان ده‌كات بۆ خوێندنگه‌یه‌كی ئامادیی نزیك ماڵی خوێندكاره‌كه.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یمانگه بۆ خوێندكاران:
له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه جۆره‌ها چالاكی خزمه‌تگوزاری هه‌مه‌چه‌شن پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌وانه‌ش: ساڵانه سه‌یران‌و گه‌ڕان و گه‌شتی زانستی خوێندكاره‌كان بۆ ئه‌نجامده‌درێت به مه‌به‌ستی حه‌وانه‌وه به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و ناسین و شاره‌ابوون له ده‌زگا حكومییه جۆراو جۆره‌كان وه ئه‌رك و فرمانیان ئه‌مه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی توێژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و مامۆستایان و چاودێره‌كان هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی وه‌رزی خوێندنه‌وه (فیستیڤاڵی ساڵانه)یان رێكده‌خرێت، جگه له‌وه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له (1/6/و (3/12)و هه‌ربۆنه‌یه‌كی نر كه ڕێكده‌خرێت به‌شداری ده‌كه‌ن .
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له‌په‌یمانگه‌دا:
ئه‌گه‌ر چی په‌یمانگه‌كه ده‌یه‌وێت نه‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خوێندنی هیچ نابینایه‌ك به‌ڵام هه‌ندێك مه‌رجی یاسایی هه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی خوێندكار له‌وانه‌ش، ڕاده‌یی نه‌بینیی خوێندكار له‌ڕێژه‌ی 80% كه‌متر نه‌بێت، وه له‌بنكه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی كه‌مئه‌ندامی پارێزگاوه ڕه‌وانه كرا بێت.
هه‌روه‌ها نه‌خۆشی درمی نه‌بێَت و به‌ڵگه‌نامه‌ی كوتانی هه‌بێت، نابێت كه‌مئه‌ندامێتی سه‌ره‌كی دیكه‌ی هه‌بێت كه ببێته هۆی سوودوه‌رنه‌گرتن له پرۆگرامه‌كانی خوێندن.جگه‌له‌وه‌ش ته‌مه‌نی (6) ساڵی كه‌متر نه‌بێت و له (10) ساڵیش زیاتر نه‌بێت بۆ پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی خوێندكار له‌م په‌یمانگه‌یه سه‌رو (10) ساڵ وه‌رده‌گرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قۆناغی (4 -5) به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات وه‌ك سه‌ره‌تا له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه وه‌رده‌گیرێت بۆ فێربوونی برایل و تایله‌ر له دوایدا ده‌خرێته ئه‌و پۆله‌ی كه بڕوانامه‌ی هێناوه.