لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به په‌یمانگای هانا بۆ فێركردن‌و ڕاهێنانی پیشهییو هونه‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
ناساندن:
یه‌كێك له په‌یمانگاكانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانییه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی/ وه‌زاره‌ت كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، تیایدا سودمه‌ندانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌سه‌ر فێربوونی پیشه‌و هونه‌ره جۆراوجۆره‌كان ڕاده‌هێنرێن.
زانیارییه پێویسته‌كانی په‌یمانگا:
ناونیشان: سلێمانی، گه‌ڕه‌كی به‌رانان، به‌رانبه‌ر ئاماده‌یی رۆشنبیریی كوڕان.
به‌ڕێوه‌به‌ر: نازه‌نین عه‌لی ئه‌حمه‌د.
ژماره ته‌له‌فوون: 053,3301444 ، مۆبایل: 07706458114
كورته‌یه‌كی مێژوویی:
ئه‌م په‌یمانگه‌یه له (7-12-1987) دامه‌زراوه، تایبه‌ته به‌گه‌شه‌پێدانی تواناكانی كه‌مئه‌ندامان له‌ڕێگه‌ی ڕاهێنانو خولی به‌هێزكردنی به‌هره‌كانیان له‌چه‌ند بوارێكی جیاوازدا وه‌كو ( دروومان ـ كۆمپیوته‌ر ـ دارتاشی ـ جوانكاری ـ ئیشی ده‌ست ...هتد)
ئه‌م په‌یمانگه‌یه له‌سه‌رتادا به‌ناوی (په‌یمانگه‌ی ئامادهكردنو ڕاهێنانی پیشه‌یی كه‌مئه‌ندامان) دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ (ڤنسنت) كه ئه‌مه‌ش ناوی دكتۆرێك بوو لهڕێكخراوی خێرخواری هاندیكاپ، كه هاوكاری په‌یمانگه‌ی ده‌كرد بهدروستكرنی (قاچ‌و ده‌ستی دروستكراو) بۆ كه‌مئه‌ندامان دابینكردنی هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل بۆ په‌یمانگه‌و له‌به‌ر ئه‌م هۆیه بوو به‌ناو ئه‌وه‌وه ناونراوه به‌ڵام ئێستا په‌یمانگه به‌ناوی (هانا)یه.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م په‌یمانگه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م چینه له‌كۆمه‌ڵگه هه‌ست به‌كه‌می نه‌كه‌ن‌و به‌هۆی كهمئهندامییانهوه، بێته هۆی خۆجیاكردنهوهیان له‌كۆمه‌ڵگه‌و ڕاهێنانو فێركردنیان له‌سه‌ر كارێك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ كهمئهندامیهكه یان دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ هه‌ندێكیان كه توانای كاركردنیان هه‌یه له‌دوای تهواوكردنیو شاره‌زابوونی له‌یه‌كێك له‌به‌شه‌كانی ناو په‌یمانگه.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له‌په‌یمانگه:
* پێویسته ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه له مجۆرانه بن (نابیست، فێربووانی له‌سه‌ر خۆ، جه‌سته‌یی، دواكه‌وتنی ژیریی له جۆری ساكار) تا مافی ناو تۆماركردنیان هه‌بێت.
* ته‌مه‌نی كه‌مئه‌ندام له (13) ساڵ تا (45) ساڵ تێنه‌په‌ڕێت.
* نه‌خۆشیه گوازراوه‌كانی نه‌بێت.
* توانای هاتووچۆكردنو دانیشتنی هه‌بێت له‌په‌یمانگه.
* توانای وه‌رگرتنی هه‌بێت، واته (سوود وهرگرتنو پیشه‌یه‌ك فێربێت).
یه‌كه‌و بواره‌كانی فێربوون‌و رشاهێنان له په‌یمانگا:ـ
پۆلی ڕاهێنانی دروومان:
له‌م یه‌كه‌یه‌دا خوێندكاران فێری چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌ت بهدروومان ده‌كرێن، وه‌ك (مقه‌ست، دهرزیو ده‌زوو...هتد)وه چۆنیه‌تی شێوازی بڕینوچنینو دروومان بۆ پۆشاكی جۆره‌های پیاوان‌و ژنان‌و منداڵان، كه دواتر سوودمه‌ندان ده‌توانن سوود له‌و پیشه‌یه وه‌ربگرن له‌ڕێگه‌ی پیشهوهربوونیانهوه پاش پێدانی بروانامهپێیان و پسپۆربوونیان له‌و بواره.
ـ پۆلی ڕاهێنانی كۆمپیوته‌ر:
ئه‌م یه‌كه‌یه‌ش تایبه‌ته بهشارهزاكردنێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر بابه‌تی كۆمپیوته‌رو پرۆگرامه‌كانی له‌رێگه‌ی مامۆستایه‌كی پیشهییو دوو ڕاهێنه‌ری هونه‌ری له‌پێناوی نه‌پچڕانی كه‌مئه‌ندامان له‌ته‌كنه‌لۆژیاو زانستی نوێ.
ـ پۆلی ڕاهێنانی كاری ده‌ست:
كاری ده‌ستی له‌م په‌یمانگه‌یه‌دا زۆر گرنگی پێدهدرێتو هه‌وڵ ده‌درێت له‌ڕێگه‌ی ڕاهێنه‌رانی شاره‌زاوه سوودمه‌ندان فێری جۆره‌ها كاری ده‌ستی بكرێن، وه ڕادههێرێن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك تابلۆی ڕه‌نگاو ڕهنگو گوڵ‌و سه‌به‌ته‌و...چه‌ندینی تر.
ـ پۆلی ڕاهێنانی جوانكاری:
له‌و یه‌كه‌دا له‌ڕێگه‌ی دوو ڕاهێنه‌ره‌وه سوودمه‌نده‌كان فێری هه‌موو شێوه‌كانی جوانكاری وه‌ك (قژبرینو بۆیه‌كردن...هتد)دهكرێنو هه‌موو جۆرهپێداویستیهكی جوانكاری ئاماده‌كراوه‌و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م كاره فێركردن‌و ڕاهێنانی كه‌مئه‌ندامانه به‌و پیشه‌یه‌و دواتر سوود لێ وه‌رگرتنی وه‌كو پیشه‌یه‌ك.
چه‌ند دیمه‌نێك له چالاكییه‌كانی پێشانگای به‌رهه‌مه‌كانی ساڵی 2016 :