• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ بڕیارێك دایه‌نگه‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌ به‌كارهێنانی‌ زمانی‌ دایك (زمانی‌ كوردی)

به‌هۆی‌ گرنگی‌‌و پێویستی‌ زۆری‌ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌ن (4) ساڵ بۆ فێربوونی‌ زمانی‌ دایك (زمانی‌ كوردی‌)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بڕیارده‌دات ته‌نها زمانی‌ كوردی‌ له‌ چالاكییه‌ هونه‌ری‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ته‌رفیهییه‌كان له‌ دایه‌نگه‌كان به‌كاربهێنرێت‌و ڕێگه‌ به‌ هیچ زمانێكی‌ تر نادات بۆ ئه‌و جۆره‌ چالاكییانه‌.

به‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (894) له‌ 4ی‌ 4ی‌ 2018، كه‌ واژۆی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌سه‌ره‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڕیارێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان ده‌كات‌و تیایدا ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌ به‌كارهێنانی‌ زمانی‌ تر بێجگه‌ له‌ زمانی‌ كوردی‌ له‌ دایه‌نگه‌كاندا، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به‌ یاسای‌ زمانه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان - عێراق، ژماره‌(6)ی‌ ساڵی‌(2014)، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ڕاوێژكاری‌ كه‌ له‌ 1ی‌ 3ی‌ 2018 به‌ ئاماده‌بوونی‌ شاره‌زاو پسپۆڕانی‌ بواری‌ (كۆمه‌ڵناسی‌‌و ده‌روونناسی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و زمانه‌وانی‌) كه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ بۆ دایه‌نگه‌كان له‌ دوو خاڵ پێكدێت، به‌مجۆره‌:

1ـ پابه‌ندكردنی‌ سه‌رجه‌م دایه‌نگاكان به‌ به‌كارهێنانی‌ زمانی‌ دایك (زمانی‌ كوردی‌) له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌ (په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و فه‌رهه‌نگی‌‌و هونه‌ری‌‌و ته‌رفیهییه‌كان)داو ڕێگه‌ نه‌دان به‌ به‌كارهێنانی‌ هیچ زمانێكی‌ تر له‌و جۆره‌ چالاكییانه‌ له‌ دایه‌نگه‌.

2ـ له‌ ڕۆژی‌ ده‌رچوونی‌ ئه‌م بڕیاره‌وه‌، مۆڵه‌تی‌ یه‌ك مانگ ده‌درێت به‌ دایه‌نگه‌كان به‌ مه‌به‌ستی‌ جێ‌ به‌جێكردن‌و گونجاندنی‌ به‌رنامه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا.

سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ش عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ وێبسایتی‌ فه‌رمیمانی‌ ڕاگه‌یاند :" پاش به‌دواداچوون‌و ڕاوێژێكی‌ وردو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌زاو پسپۆڕانی‌ بواری‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و زمانه‌وانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان گه‌یشتینه‌ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ قۆناغی‌ ته‌مه‌نی‌ دایه‌نگه‌ ته‌رخان بكرێت بۆ فێربوون‌و یادگرتنی‌ زمانی‌ دایك (زمانی‌ كوردی‌) له‌ دایه‌نگه‌كانداو فێربوون‌و زمانه‌كانی‌ تر بۆ قۆناغه‌كانی‌ تری‌ فێربوون‌و به‌جێبهێڵرێت كه‌ له‌ باخچه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ربۆیه‌ سه‌رجه‌م كارو چالاكییه‌كان له‌ دایه‌نگه‌ پێویسته‌ به‌ زمانی‌ كوردی‌ بن‌و ڕێگه‌ به‌هیچ زمانێكی‌ تر نادرێت".

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ ئه‌م بڕیاره‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌ :" هۆكارو پاڵنه‌ره‌كه‌ی‌ ئێمه‌ یاسای‌ زمانه‌ فه‌رمییه‌كانه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ره‌ئه‌نجام‌و به‌دواداچوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌باره‌ی‌ تواناییه‌كانی‌ فێربوونی‌ منداڵ بۆ زمانه‌كان به‌تایبه‌ت پێویستی‌ فێربوون‌و ڕاهاتن له‌گه‌ڵ زمانی‌ دایك له‌لای‌ منداڵانی‌ ته‌مه‌ن خوار چوار ساڵ، هه‌روه‌ها بینیمان له‌ واقیعدا بوونی‌ هێندێك بابه‌تی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ به‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ بووه‌ته‌ بابه‌تێكی‌ ڕیكلامی‌ زیاده‌ بۆ هێندێك له‌ دایه‌نگه‌كان به‌ ئاستێك ته‌نانه‌ت بۆ منداڵی‌ ته‌مه‌ن 2 ساڵیش وه‌ك پێویست گرنگی‌ به‌ زمانی‌ كوردی‌ نه‌ده‌دراو به‌رله‌وه‌ی‌ زمانی‌ دایكی‌ فێرببێت هه‌وڵده‌درا زمانی‌ بیانی‌ فێربكرێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌ه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌مان سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌، هەر بۆیە دەمانەوێت دایه‌نگه‌كان تواوی توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ فێركردنی زمانی كوردی له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا كه‌ قۆناغی زمانه‌ پژانی منداڵه‌ و فێربوونی زمانی بیانی كه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ ده‌كه‌ینه‌ ئه‌ركی قۆناغه‌كانی باخچه‌و خوێندنگه‌كانی په‌روه‌رده‌".

جێی‌ ئاماژه‌یه‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ورده‌وه‌ كارده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌جۆرێك ژینگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست بۆ منداڵان بڕه‌خسێنێت له‌و ته‌مه‌نه‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌ ته‌مه‌نی‌(1 بۆ 4) ساڵه‌.


04/04/2018
بابەتی زیاتر...
ره‌حمان عه‌لی‌
هێمن عه‌بدولقادر
د.ئه‌فرام موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.