لیستی هاوكارییه‌كان به شێوه‌ی شمهكو پێداویستی لە مانگی (١٢)ی ساڵی(2017)
لەگەڵ ڕێز‌و سوپاسی زۆر‌و تایبه‌تمان بۆ هه‌موو ئه‌و خێرخواز‌و چاكه‌كارانه‌ی كه به پاره‌و خێر‌و چاكه‌كانیان پشتگیریی‌و پشتیوانی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن كه له خزمه‌ت ماڵه‌كانی منداڵان‌و بهساڵاچووانو پهككهوتهكانو ئافره‌تاندایه، ئه‌م لیسته‌ی ئێسته‌ی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو بریتییه له‌و هاوكارییانه‌ی به‌شێوه‌ی كهلو پهلو شت‌و مه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان كراوه بۆ مانگی 12ی ساڵی 2017 .
پێداویستییه‌كانیش كه له خواره‌وه به چه‌ند لیستێك خراونه‌ته ڕوو، تیایدا لیستی یه‌كه‌م ئاراسته‌ی ماڵی كچانی نه‌وجه‌وان كراوه، لیستی دووهمو سێیهمو چواره‌میش ئاراسته‌ی ماڵی ساوایان (ماڵی منداڵانی ته‌مه‌نی نێوان 1 بۆ 4 ساڵ) كراون، لیستی پێنجه‌میش ئاراسته‌ی ماڵی بهساڵاچووانو لیستی شه‌شه‌میش ئاراسته‌ی نه‌وجه‌وانانی كچان‌و لیستی حهوتهمو ههشتهمو نۆیه‌میش ئاراسته‌ی گه‌نجینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كراوه.
سوپاس‌و ڕێز‌و دوعای خێری دووباره‌مان بۆ ئێوه‌ی خێرخواز‌و خۆشه‌ویست، خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بخاته ماڵ‌و منداڵتانهوهو به باشترین شێوه پاداشتتان بداته‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌و لیستانه‌ن كه تیایدا جۆری هاوكارییهكانو ناوی خێرخوازه‌كانی له خۆ گرتووه:
|