په‌ڕه‌ی خانه‌ی كچانی نه‌وجه‌وانان
وێنه‌ی به‌شێك له ستافی خانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان كاك قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومهتو مامۆستا عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی سلێمانی، 2016 .
زانیارییه پێویسته‌كان:
به‌ڕێوه‌به‌ر: نیان ئیبراهیم خه‌یات - به‌كالۆریۆس له كۆمه‌ڵناسی
ناونیشان: سلێمانی - ڕێگای سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ - بینای كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
ژماره ته‌له‌فوون : 0533160337
له‌باره‌ی ئهركو كاری خانه‌وه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژ به‌رۆژ كۆمه‌ڵگه لهگهشهكردنو پێشكه‌وتن‌و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتواندایه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌خاسیه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه بێگومان كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌دا به‌جێ ده‌هێڵن، له‌وانه زیادبوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ئابورییه‌كان كه ده‌رئه‌نجامێكی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌ندێك له‌خێزانه‌كان كه كۆمه‌ڵگه‌ی لێپێك دێت‌و منداڵی تیا په‌روه‌رده ده‌كرێت، وه‌ك زیادبوونی رێژه‌ی تهڵاقو لێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان‌و لهیهكترازانیان هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خراپی گوزه‌رانی هه‌ندێ له‌م خێزانانه له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێك بهجێدهمێنێتو باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن كه‌سوكاری هیچ لایه‌نێكیان نایگرێته‌خۆ له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ده‌ستدانی یه‌كێك لهدایكو باوكی منداڵه‌كه یاخود هه‌ندێ جار هه‌ردووكی له‌یه‌ك كاتداو نه‌بوونی كه‌سێكی شیاو و گونجاو بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت بوو، كه بیر له‌دامه‌زراندنی شوێنێك بكاته‌وه بۆ داڵده‌دان‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه، وه به‌رگرتن له‌وه‌ی كه تووشی لادانی رهفتاریو جۆره‌ها كێشه‌ی تری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن، به‌هۆی په‌رته‌وازه‌بوونیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆیه ئه‌م خانه‌یه به‌گرنگ زانرا كه دابمه‌زرێنرێت، له‌و كاته‌دا یاسای تایبه‌ت به‌خۆی دانرا بۆ وهرگرتنو دابڕاندنی منداڵ.
خانه‌ی كچان ئه‌و منداڵ‌و نه‌وجه‌وانانه له‌خۆ ده‌گرێت كه بێسهرپهرشتنو كه‌س نییه چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتیان بكات، وه هۆكاری بێسهرپهرشتبوونهكهش به‌هۆی مردنی باوك یان دایك یان هه‌ردووكیانه، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی تریان نه‌توانێت سه‌رپه‌رشتی ئه‌و منداڵانه بكات یان زیندانیكردنی دایك‌و باوك یان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه منداڵه‌كان بێسه‌رپه‌رشت ده‌بن، ئه‌وا منداڵه‌كان له‌ناو ماڵی كوڕاندا وه‌رده‌گیرێن.
ئامانج له‌م خانانه دروستكردنی خێزانێكه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر جێی خێزانه‌كه‌ی بۆ نه‌گرێته‌وه ببێته شوێنێك بۆ به‌سه‌ربردنی ژیان تیایدا‌و هه‌ستكردن به‌ئارامی دهروونیو دوور له‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه، وهدابینكردنیپێداویستییهكانی لهجلو بهرگو خواردن لهخانهداو سه‌رپه‌رشتیكردن‌و ڕێنمایكردن به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و لادانی ڕه‌وشتی.
به‌پێویستی ده‌زانین ڕۆڵی كار‌و خزمه‌تی مامۆستایان‌و توێژهرانو فه‌رمانبه‌رانی خانه بخه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، كه مامۆستا وه‌ك كه‌سێكی فێركار ده‌یه‌وێت له‌و خانه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی‌و زانستی خوێندكاری ئه‌و خانه‌یه په‌روه‌رده بكات، تا بتوانێت بیكاته تاكێكی به‌سوود له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، سه‌رباره‌ت بهتوێژهرهكانیش له‌و خانه‌یه‌دا ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له‌گوێگرتن له‌كێشه‌و داواكارییه‌كانی كچانی ئه‌و خانه‌یه‌و دواتریش هه‌وڵدان بۆ ئاسووده كردنیان له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه، مامه‌ڵه‌كردنی پڕ سۆز‌و میهره‌بانی بۆیان تا هه‌ست به‌دووری كهسو كاریان نه‌كه‌ن.