• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • (له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ به‌هێزتردا)، دروشمی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌ بۆ ساڵی‌ 2018
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كاری‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌ ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌ه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان بوو

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 3ی‌ 1ی‌ 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و كاك لیوا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌‌و كاك ئاوات موحه‌ممه‌د، قائیمقامی‌ ناوه‌ندی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی‌ كاره‌باو وه‌به‌رهێنان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان‌و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی‌ نوێنه‌ریان له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌یه‌ به‌ڕیوه‌چوو.

ته‌وه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بیرتیبوو له‌ به‌هێزكردنی‌ كاری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كاری‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائمقامیه‌ت‌و چۆنیه‌تی‌ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاره‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و باشتركردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ ڕوانگه‌ی‌ كاری‌ هاوبه‌ش‌و كاركردن به‌ شێوه‌ی‌ تیم‌و ته‌واوكردنی‌ كاره‌كانی‌ یه‌كدی‌ له‌ نێوان فه‌رمانگه‌كاندا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز پارێزگاری‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا سه‌ره‌ڕای‌ ده‌ربڕینی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ساڵانی‌ قه‌یراندا، سوپاسی‌ خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ ئاماده‌بوان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ كاریان كردووه‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هه‌روه‌ك هیواشی‌ خواست له‌ ساڵی‌ ئاینده‌دا ئه‌دای‌ فه‌رمانگه‌كان باشترو ژیانی‌ هاووڵاتیانیش به‌هۆی‌ هێندێك گۆڕانكارییه‌وه‌ به‌ره‌و باشتر بچێت، هه‌روه‌ك داواشی‌ له‌ ئاماده‌بووان كرد دوور له‌ هه‌موو پێوه‌رێكی‌ نابابه‌تی‌ گرنگی‌ به‌كاره‌كانیان بده‌ن‌و خزمه‌تی‌ هاووڵاتیان بكه‌ن‌و جیاوازی‌ نه‌كه‌ن له‌ نێوان هاووڵاتیاندا.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز قائیمقامی‌ سلێمانی‌ ئاماری‌ ساڵێكی‌ ڕابردووی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك سوپاسی‌ ئاماده‌بووانیشی‌ كرد له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكارییان له‌و تیمانه‌دا بۆ باشتر دڵنیابوونه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان له‌ شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كان و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ پێویستیانه‌.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان گفتوگۆی‌ ته‌وه‌ری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردو له‌و باره‌یه‌وه‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیش بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو.


03/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.